پێویستەیەکان

١: ئەگەر خواستە بەرنامەکانی ئەندرۆید دابڕێژیت پێویستە یەکێک لەم سیستەمانە دامەزرابێت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت:

  • Microsoft Windows 7 یان بەرزتر
  • Mac OS X 10.8.5 یان بەرزتر
  • KDE یان GNOME

٢: کۆمەڵێک ئامڕازی گرنگ هەیە بۆ بەرنامەسازی ئەندرۆید کە پێویستە دایان بگریت و دایان بمەزرێنیت لەسەر کۆمپیوتەرەکەت (سەرجەمیان بە خۆڕاین). لە خوارەوەش لیستی ئەو پێویستیانە دەنووسین کە پێویستە لە کۆمپیوتەرەکەت هەبن، ئەگەر بتەوێت دەست بکەیت بە بەرنامەسازی ئەندرۆید.

[box type=”info”] گرنگە پێش دامەزراندنی Android Studio هەردوو JDK و JRE لە نێو کۆمپیوتەرەکەت هەبێت[/box]

پوختەیەک لەسەر Android Studio

ئەندرۆید ستۆدیۆ بیرۆکەیەکی فەرمیە بۆ داڕشتن و بنیادنانی بەرنامە بەکاربەریەکان بۆ ئەندرۆید. IntelliJ ئەم بیرۆکەیی دامەزراند، بۆ داگرتنی دوایین وەشانی کرتە بکە، وە بۆ دامەزراندنی لەسەر ویندۆز، ئەو پەڕگەیە بدۆزەرەوە کە داوگرتووە، ناوی پەڕگەگەش هاوشێوەی ئەم ناوەیە ‘android-studio-bundle-143.2790544-windows.’ لە دوای کردنەوەی کۆمەڵێک پەنجەرەت کە ڕێنمای دامەزراندنی تیایە.

بۆ دامەزراندنی ئەندرۆید ستۆدیۆ لەسەر Mac و Linux، بۆ داگرتنی بۆ Mac  کرتە بکە، بۆ Linux  کرتە بکە.

[box type=”info”] ئێمە ڕونکردنەوەکان لەسەر سیستەمی ویندۆز دەدەین[/box]

دامەزراندنی Android Studio

ئێستا بەرنامەی ئەندرۆید ستۆدیۆ بکەوە، لە پاش کردنەوەی دەبینیت پەنجەرەیەکت نیشان دەدات کە کۆمەڵێک ڕێنمای تێدایە، ئێستا کرتە لە ‘Next’ بکە بۆ هەنگاوی داهاتوو. (گرنگە پێش دامەزراندنی ئەندرۆید ستۆدیۆ JDK دامەزرابێت!)

studio2

داوای دیاریکردنی شوێنی JDK ئەکات، ئەگەر دادمەزراندووە بە شێوەیەکی بنەڕەتی ئەوە کرتە لە Next بکە، ئەگرنا ڕێچکەی JDK دیاری بکە.

studio3

سەرجەم ئەم پێکهاتانە گرنگ و پێوستن دیاریان بکە تا دایان بمەزرێنێت، Android SDK, وە (performance(Intel chip لەگەڵ Android Virtual Machine.

studio5

ڕێچکەی هەڵگرتنی Android Studio و Android SDK نیشان دەدات، باشترە دەسکاری نەکەیت و کرتە لە Next بکەیت بۆ هەنگاوی دواتر.

studio6

پێویستە بۆشایەک بۆ Ram دیاری بکەیت بۆ ئەندرۆیدی وەهمی(Android emulator)، بە شێوەیەکی بنەڕەت 512 mg پێشنیار دەکات, ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت تایبەتمەندی زۆرترە دەتوانی قەبارەیەکی زیاتر بنووسیت.

studio7

لە قۆناخی کۆتایدا، دەست دەکات بە دەرهێنانی پاکێجەکان، وە بڕی ئەو قەبارەیەمان نیشاندەدات کە جێگای گرتووە نزیکی ٢٦٢٦ مگ دەبێت، چاوەڕێدەکەین تا تەواو دەبێت.

studio8

لە پاش تەواو بوون، دەیکەنەوە، پەیامێکی گەورە دەبینن نووسراوە ‘Welcome to Android Studio’ لەگەڵ چەند هەڵبژاردەیەک بۆ دەسپێکردن، دەست لەسەر ‘Start a new Android Studio Project’ دەکەین بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ.

studio9

چەند خانەیەکمان نیشان دەدات، لە خانەی یەکەم واتە ‘Application Name’ دا ناوی بەرنامەکە دەنووسین، وە لە خانەی ‘Package Name’دا ناوی ڕێڕەوی پاکێجەکە دەنووسین، وە لە خوارەوەدا خانەیەکمان هەیە بە نێوی ‘Package Location’ ڕێڕەوی هەڵگرتنی پڕۆژەکەی لێ دیاری دەکەین کرتە لە ‘Next’ دەکەین بۆ هەنگاوی داهاتوو.

studio10

لەم بەشەدا واتە ‘Target Android Device’ دیاری دەکەین کە بۆ چ جۆرە ئامێرێک بەرنامە دادەڕێژین، ئاخۆ (موبایل، تابلێت، تەلەڤیزیۆن، کاتژمێری زیرەک …هتد) بێت دیاری دەکەین و نیشانەی لێدەدەین، وە لە هەر بەشێکدا دیاری دەکەین ئاخۆ دوایین وەشانی ئەندرۆید کوامە بێت کە کاری لەسەر بکات، نموونە من API21 هەڵدەبژێرم واتە لە ئەندرۆید لۆلیپۆپ (٥.٠.٠) بەرەوە سەرەوە دەتوانن سوود لەم بەرنامەیە وەرگرن و دایبمەزرێنن.

studio11

لەم هەنگاوەدا دیاری دەکەین ئاخۆ چ نەخشەیەکی هەبێت بەرنامەکەمان، دیارە چەندین جۆری تێدایە، بەڵام من لێرەدا ‘Blank Activity’ دیاری دەکەم، کە نەخشەیەکی بەتاڵە. کاری لەگەڵ دەکەین و زیادکاری بۆ دەکەین بەو شێوەی خۆمان بمانەوێت

studio12

لە هەنگاوی کۆتایدا، بنیاتنان و داڕشتنی بەرنامەکان بردنی پڕۆژەکەمان بە ڕێیەکدا، دەکەوێتە سەر پەیاکردنی شارەزای لە نووسینی کۆد, دیارە ئاشکارایە لە بەرنامەسازی ئەندرۆید ستۆدیۆدا بۆ نەخشاندنی ڕووکار، کۆدەکان لە نێو پەڕگەیەکی XMLدا دەنووسرێت، وە بۆ پڕۆگرامکردنی بەرنامەکە دەبێت کۆدەکان لە نێو پەڕگەیەکی JAVA بنووسیت. (وانەکانی داهاتوو ڕونکردنەوەی زیاتر دەدەین)

studio13

دروستکردنی ئامێرێکی وەهمی 

بۆ تاقیکردنەوەی ئەو بەرنامەی کە کاریان لەسەر دەکەین و دایان دەڕێژین پێویستە ئامێرێکی وەهمی (Virtual Devive) دروست بکەین و هەر لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان بەرنامە داڕێژراوەکانمان تاقیبکینەوە و دڵنیابینەوە لە دروست کارکردنی، کرتە لە AVD Manager دەکەین

studio14

پەنجەرەکمان بۆ دەکرێتەوە بە نێوی ‘Your Virtual Device’ ئەگەر پێشتر ئامێرێکی وەهمیمان دروستکردبێت نیشانمان دەدات و دەتوانین دەسکاری بکەین بەڵام ئێمە ئەمانەوێ دانەیەکی نوێ دروست بکەین بۆیە کرتە لە ‘Create A virtual Device’ دەکەین

studio15

لە کۆتا هەنگاوەکان: ئامێرێک دیاری دەکەین نموونە من Nexus 4 دیاری دەکەم و کرتە لە Next دەکەم، پەنجەرەیەکی نوێ پیشاندەدات و وەشانەکانی ئەندرۆید نیشان دەدات، وەشانی Marshmallow دیاری بکەن و ئاخیر پەنجەرەتان بۆ دەکرێتەوە کە ناوی ئامێرە وەهمیەکە دەنووسیت و Finish دەکەیت.

دروسکردنی پڕۆژەیەکی سادە بە نێوی سڵاو جیهان

وای لێ دەکەین لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەکەمان ئەم دوو وشەیە بنووسێت سڵاو جیهان، سوود لە کۆد و تاگی XML وەردەگرین بە نێوی TextView, وە کۆمەڵێک کۆدی تێدا دەنووسین تا لە کاتی کارپێکردنی بەرنامەکە نیشانمان بدات. سەرەتا دەسکاری ئەم ڕێڕەوە دەکەین: App>res>layout>Activity_main.xml

studio16

لە دوایکردنەوە، کۆدەکانی ناوی هاوشێوەی ئەمە لێبکە ئەگەر دەتەوێت بنووسێت: سڵاو جیهان

[box]

<?xml version=”1.0″ encoding=”utf-8″?>
<RelativeLayout xmlns:android=”http://schemas.android.com/apk/res/android”
xmlns:tools=”http://schemas.android.com/tools”
android:layout_width=”fill_parent”
android:layout_height=”match_parent”
android:paddingBottom=”@dimen/activity_vertical_margin”
android:paddingLeft=”@dimen/activity_horizontal_margin”
android:paddingRight=”@dimen/activity_horizontal_margin”
android:paddingTop=”@dimen/activity_vertical_margin”
android:layout_gravity=”right”
android:gravity=”right”
android:textAlignment=”gravity”
tools:context=”org.kurdit.kurditorg.MainActivity”>

<TextView
android:layout_width=”wrap_content”
android:layout_height=”wrap_content”
android:text=”سڵاو جیهان”
android:textSize=”40dp”
android:textDirection=”rtl”
android:gravity=”right”/>
</RelativeLayout>

[/box]

ئەو بەرنامەی دامانڕشت کار پێدەکەین، لە Meno بڕۆ سەر Run دواتر ‘Run ‘App یان لەسەر تەختەکلیل Shift + F10 دەکەین، پاش کەمێک پەنجەرەیەک نیشان دەدات، ئەو ئامێرە وەهمەی دروستمان کرد دیاری دەکەین و continue دەکەین، ئەنجەمەکیمان نیشان دەدات. ئەنجامی کارەکەی سەرەوە بەم شێوەیە بوو:

Capture

وانەکانی تر:

کۆرسی فێربوونی Android Studio وانەی یەکەم – پوختەیەک لە ئەندرۆید

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…