هەندێک لە بەکاربەرانی Galaxy S7 و Galaxy S7 Edge جار جار ئامێرەکەیان هەڵەی تێدەکەوێت و توشی گرفت دەبن و چارەیان پێناکرێت لەم بابەتە ئاماژە بە ناوی گرفت و چۆنێتی چارەکردنی دراوە.

1. گرفتی یەكەم “Warning: Camera Failed”

ئەم گرفتە لە کاتی کردنەوەی کامێرای ئامێرەکەدا ڕودەدات

دوو چارەسەر بۆ ئەم گرفتە هەیە:

ڕێگای یەک: بڕۆ بۆ

Setting بۆ Applications پاشان Applications Manager
ئەپی Camera بدۆزەوە دواتر کرتە لە هەردوو هەڵبژاردەی (Force Stop + Clear data and cache) بدە

ڕێگای دووەم: فۆڕماتكردنی مۆبایل Hard Reset

2. گرفتی دووەم: “دوگمەی كارپێكردن و دوگمەی دەنگی كاری پێناكرێت”

ئەم گرفتە لەناكاو تووشی بەکاربەر دەبێت، كتوپڕ دوگمەی دەنگی و دوگمەی كارپێكردن دەوەستێت

چارەسەر: فۆڕماتكردنی مۆبایل Hard Reset

3. گرفتی سێهەم: “وایفای بەشێوەیەكی دروست كارناكات”

پەیوەستنەبوون و کارنەکردنی Wi-Fi بەشێوەیەکی دروست.

دوو چارەسەر بۆ ئەم گرفتە هەیە:

ڕێگای یەكەم:فۆڕماتكردنی مۆبایل Hard Reset

ڕێگای دووەم:کوژاندنەوە و داگیرسانەوەی Routerی ئەنتەرنێت.

4. گرفتی چوارەم: “بلوتوز كاری پێناكرێت”

یەکێکیدی لە گرفتەکان کە توشی بەکاربەر دەبێت کارنەکردنی Bluetoothە.

چارەسەر:

Setting بۆ Applications پاشان Applications Manager
ئەپی Bluetooth بدۆزەوە دواتر کرتە لە هەردوو هەڵبژاردەی (Force Stop + Clear data and cache) بدە

5. گرفتی پێنجەم: “خێرا ڕێژەی پاتری مۆبایل”

ئەم گرفتە توشی هەندێک لە بەکاربەرانی ئامێرە هۆشمەندەكانی سامسۆنگ دەبێتەوە، هەندێک لە بەکاربەران گلەیی خێرا دابەزینی پاتری مۆبایلەكە دەكەن،بەڵام خێرا دابەزینی ڕێژەی پاتری مۆبایل مەرج نییە پەیوەندی بە پاتریەكەوە بێت لەوانەیە هەندێك بەرنامە لەناو مۆبایلەكەدا هەبن كە زیانی بۆ پاتری مۆبایلەكەت هەبێت کە هۆکارە بۆ خێرا دبەزینی ڕێژەی پاتری مۆبایل، ئەگەر دەتەوێ زوو دانەبەزێت ئەم ڕێنمایەیی خوارەوە ئەنجام بدە.

ڕێنمایی: بڕۆ بۆ Setting دواتر Data usage پاشان Background Data کرتە لە هەڵبژاردەی off بکە.

[box type=”info”] ئەم ڕێگایانە تەنها لەسەر ئامێرەکانی Galaxy S7 تاقیکراونەتەوە[/box]

ئەمەش بخوێنەوە

كۆمپانیایەكی فەڕەنسی بۆ یەكەمجار سكۆتەرێكی بە وەگەڕخەی ئەندرۆید ڕاگەیاند

كۆمپانیایی ئاركوسی فەڕەنسی كە تایبەتە بە دروستكردنی ئامێرە هۆشمەندەكان سكۆتەرێكی نوێی ڕاگە…