سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بە نزیکەی دابەشدەکرێت بۆ ٥ بەش و ٤ چینی سەرەکی، هەروەک لەم هێڵکاریەدا دەیبینین.

architecture

ناووکی لینوکس – Linux Kernel

هەموو سیستەمێک بۆ پەیوەستبوونی پارچەکانی وەک ڕەقەکاڵا (Hardware) پێویستی بە ناووک (Kernel) هەیە، ئەندرۆیدیش لەسەر بناغەی ناووکی لینوکس (٣.٦) بە نزیکی چاکراوی ١١٥ بنیادنراوە. ناووک وەک لەسەرەوە ئامەژەمان کرد، کاری پەیوەستبوونە لە نێوان سیستەم و (ڕەقەکاڵا)، نموونە: کاتێک تۆ ئامێرێکت هەیە ئامێرەکەش لە کۆمەڵێک ڕەقەکاڵای وەک (کامێرا، شاشە، لایت، هتد…) پێک دێت، کاری ناووک بریتییە لە پێکەوە بەستنی ئەم (ڕەقەکاڵا)یە بە سیستەمی وەگەڕخەر، چونکە بەبێ بوونی ناووک پەیوەست نابن.

پەڕتووکخانەکان – Libraries

لەسەر ناووکی لینۆکس کۆمەڵێک پڕۆژەی سەرچاوەکراوە هەن کە پێیان دەوترێت پەڕتووکخانە، هەر پەڕتووکخانەیەکی سوود و گرنگی خۆی هەیە نموونە: بزوێنەری وێبگرەکان لەسەر WebKit سەرچاوە دەگرن، ناسراوەیشە بە پەڕتووکخانەی libc، داتابەیسی SQLite کۆگایەکی بەسوودە بۆ هەڵگرتن و هاوبەشپێکردنی داتا، هەروەها کتێبخانەی لێدان و تۆمارکردنی دەنگی و ڤیدیۆی، کتێبخانەی SSL تایبەت بە ئاسایشی ئەنتەرنێت هتد…

پەڕتووکخانەکانی ئەندرۆید – Android Libraries 

سوود لە چەند پۆلێکی دیاریکراو وەردەگیرێت لە گەشەپێدانی ئەندرۆید کە پێیان دەوترێت پەڕتوکخانەکان (Libraries) ئەمەش لەسەر بیرۆکەی (جاڤا) بنیاد دەنرێت. هەریەک لە هاوپۆلانە بەکاردەهێنرێت لە بنیادنانی بنچینەییەکی ئاسان بۆ بەکارهێنەر لە پیشاندانی ڕووکار و وێنەدانەوەی گرافیکی و پەیوەستبوونی داتابەیس. پوختەی هەندێک لە کتێبخانەکانی ئەندرۆید کە بەردەستن بۆ گەشەپێدەران:

  • android.app – دەسگەیشتنە بە بەرنامەکان، هەروەها بنچینەی هەموو بەرنامەکانە لە ئەندرۆیدا.
  • android.content – کارئاسانی دەکات بۆ دەسگەیشتن بە ناوەڕۆک.
  • android.database – بەکاردەهێنرێت بۆ گەیشتن بە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەی داتابەیسی SQLite.
  • android.opengl − جۆرێکە لە ڕووکاری جاڤا کە بەشێوەی سێ دووریەوە و بەهۆی API دەخوێنرێتەوە.
  • android.os − جۆرێکە ستاندارتە کە ڕێگەدەدات بە ڕێکخسنەکان وەک هاوردەکردنی نامە و ڕێکخراوەی سیستەم.
  • android.text − .بەکاردەهێنرێت بۆ خوێندنەوە و دەسکاریکردنی نووسین هەروەها پیشاندانی
  • android.view − فەرمانی نیشادانە.
  • android.widget − Aئەو شتانەن کە بۆ بەرکارهێنەر پێویستن ناودەبرێن بە پێوەکراوەکان, وەک labels, list views, layout managers, radio buttons زیاتر.
  • android.webkit − سەرچاوەیەک بۆ بنیادنانی پەڕەی وێب.

ئەندرۆید لە کارکردندا – Android Runtime

جۆرە لە پڕتوکخانە (librarie) کە ڕێگەدەدات بە دابینکردنی ناووکێک بۆ گەشەپێدان و نووسینی بەرنامەکانی ئەندرۆید لەسەر زمانی ڕەسەنی بەرنامەسازی Java.

بەرنامە بەکاربەریەکان – Application

بریتییە لەو نەرمەواڵانەی کە تۆ ڕۆژانە بەکاریان دەهێنیت و کاریان پێدەکەیت وەک نەرمەواڵەی (پەیوەندیەکان ، وێبگەر ، یاریەکان …هتد)

وانەکانی تر:

کۆرسی فێربوونی Android Studio وانەی یەکەم – پوختەیەک لە ئەندرۆید

کۆرسی فێربوونی Android Studio وانەی دووەم – ئامادەکاری و دامەزراندن

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…