یارییە فیکریەکان یاخوود ئەو یاریانەی پێویستیان بە جوڵاندنی توانای مێشک هەیە، هەمیشە یەکێکن لە یارییە خواستراوەکان و خواستی زۆرینەیان لەسەرە، گەشەپێدەرانی موبایلە زیرەکەکان و ئەندرۆید بە تایبەتی هەمیشە لە هەوڵی دروسکردنی یاریی نوێدان و فیکری نوێ لە بەرهەم هێنانی ئەو یاریاندە بەرهەم دێنن و گەشەی پێدەدەن، یاریەکان بە شێوەیەکی قورس بنیاد دەنێین وا دەکەن گیر بخۆیت، پێویستت بە جوڵاندنی مێشک و بیردکردنەوەی زیاتر بێت کە ئەمەش بێگوومان دوای بڕینیان چیژێکی تایبەتی هەیە لای یاریکەر.

لێرەدا ئێمە ٥ لە باشترین ئەو جۆرە یارینەت بۆ دەست نیشاندەکەین؛

2048 best puzzle games for android2048

یاری 2048 یەکێکە لە هەرە یارییە بەهێز و بەناوبانگە فیکریەکان، لە یاریەکدا پێوستە ژمارە جووتەکان لەگەڵ یەک دەمج بکەیت بیکەیتە یەک ژمارە، یاریەکە هەم فیکری تۆ دەجوڵێننت هەم جێژێکی زۆرت پێدەبەخشێت.

2048 2048 best puzzle games for android
وێنەیەکی یاری 2028

داگرتن لە گووگڵ پلەی


Agar.io best puzzle games for androidAgar.io

Agar.io یاریەکی سادە و فیکرییە لەهەمان کاتدا Multiplayerە واتە بەکاربەران بەیەکەوە بە ئینتەرنێت کۆدەکاتەوە، لە سەرەتای یارییەکە تۆ خانەیەکی بچووکیت پێویستە لەسەرت خانەکانی تر کە لە قەبارەی خۆت بچووکترن قووت بدەیت تا کوو گەورەتر بیت لە هەمان کاتدا پیویستیشە خۆت بپارێزیت لەوەی نەبیتە نێچیری ئەوانی تر.

agar.io best puzzle games for android
وێنەیەکی یاری Agar.io

داگرتن بە شێوەی APK


crossy road best puzzle games for androidCrossy Road

یەکێکە لە هەرە یارییە خۆش و چێژبەخشەکان لە هەمان کاتدا یاریەکی فیکرییە و پێویستی بە جوڵاندنی مێشک هەیە، لە یاریەکدا تۆ مریشکێکی پێویستە بەسەر چەندین ڕێگای جۆراو جۆردا بپەڕێیتەوە و خۆت دەرباز بکەیت کە توشی چەندین ئاستەنگی دەبیتەوە و پێویستە لێی دەرباز بیت.

داگرتن بە شێوەی APK


cut the rope magic 2048 best puzzle games for androidCut the Rope: Magic

یەکێکە لە هەرە یارییە بەهێزە فیکریەکان، پێویستە تۆ گوریسە ببڕیت تا خواردن بۆ ئەژدیهاکە پەیدا بکەیت و خواردنی بۆ فەرهام بکەیت، لە ئاساتەکانی یاریەکدا ڕووبەڕوی چەندین زەحمەتی و قورسی دەبیتەوە، کە خۆشیەک و چێژێکی تایبەتت پێ دەبەخشێت.

داگرتن بە شێوەی APK


pac-man 256 best puzzle games on androidPac-Man 256

بەهەمان شێوەی یاریەکانی پێشوو یەکێکە لە یارییە بەهێزە فیکریەکان، لە یاریەکدا پێویستە خۆت لە تارمایەکان ڕزگار بکەیت و نەت خۆن، تۆ بە خشتەیەکی بێسنووردا دەسوڕێتەوە ئەگەر بێت و نەتوانیت خۆتیان لێدەرباز بکەیت ئەوە یاریەکە دەدۆڕێنیت و لە سەرەتاوە دەست پێدەکاتەوە.

داگرتن بە شێوەی APK

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…