پێکهاتەی بەرنامە بەکاربەریەکان بە گرنگترین بچینە دادەنرێت لە ئەندرۆیدا، سەرجەم پێکهاتەکان لە پەڕگەی manifest دەناسێرێن (AndroidManifest.xml) کە هەر پێکهاتەیەک مەبەست لە ناساندنی چۆنێتی کارکردنیانیەتی.

٤ پێکهاتەی سەرەکی هەن کە دەتوانریت بەکاربهێنرێت لە دروسکردنی بەرنامەکان:

پێکهاتەکاندەربارە
Activitiesبریتییە لەو ڕووکارەی لای بەکاربەران بەردەستە و کاری پێدەکەن لەسەر شاشەی ئامێرە زیرەکەکان.
Servicesبەکاردێت بۆ ڕەفتارکردن لەگەڵ ئەو کردارانەی لەگەڵ پاشبنەما جێبەجێ دەبێت
Broadcast Receiversداواکرییە بۆ پەیوەندی سیستەمی ئەندرۆید و بەرنامەکان.
Content Providersبریتیە لە کارکردن لەگەڵ زانیاری Database و بەڕێوەبردنی.
چالاکیەکان (Activities)

هەر چالاکیەک(activity) یەک شاشەیەک بۆ بەکارهێنەر فەرهەم دەکات، بە کورتی Activityی کارەکانی لەسەر شاشەیە، بۆ نموونە نەرمەواڵەی ئیمەیڵ، دەبێت چالاکیەک بۆ نیشاندانی ئیمەیڵەکان دابنێیت، وە چالاکیەک بۆ ناردنی ئیمەیڵ، وە چالاکیەکی تر بۆ خوێندنەوەی ئیمەیڵەکان، وە هەر بەرنامەیەک کە کارەکانی زیاتر لە چالاکیەکی بوێت، تۆ هەموو چالاکیەکان لە یەک چالاکیدا دیاردەکەیت کە تا بەکاربەر لەکاتی دواکردنیدا چالاکیەکی تری نیشان بدات.

هەر چالاکیەک بەم شێوەیە جێبەجێدەکرێت، کە Subclassێك دەبێتە درێژکراوە بۆ Activity، نموونە:

[box]

public class MainActivity extends Activity {

}

[/box]
ڕاژەکان (Services)

ڕاژەکان پێکهاتەیەکە کە لە پاشبنەمەدا کاردەکات و وە بەکاردێت بۆ جێبەجێکردنی کردارێک کە زۆر بمێنێتەوە و بەردەوام کاربکات، بۆ نموونە، کاتێک تۆ گوێ لە گۆرانیەک دەگریت وە وە کار بە بەرنامەیەکی جیاوایزیش دەکەیت دوور لە بەرنامەی گۆرانیەکە، یان کاتێک ئاڵوگۆڕی زانیاری دەکەیت لەگەڵ تۆڕێک بەبێ ئەوەی هیچ  چالاکیەک بکەیت.

هەر ڕاژەکردنێک بەم شێوەیە جێبەجێدەکرێت، کە Subclassێك دەبێتە درێژکراوە بۆ Service، نموونە:

[box]

public class MyService extends Service {

}

[/box]
پەخشە وەرگیراوەکان (Broadcast Receivers)

پەخشە وەرگیراوەکان کاردانەوەیەکی سادەیە بۆ نامە نێراوەکان لە بەرنامەیکی تر یاخوود لە سیستەمەوە، بۆ نموونە، ، کاتێک بەرنامەیەک داوادەکات هەندێک زانیاری دابگرێت وە لە کۆتایدا دەڵێت سەرکەوتوانە داگیرا یان کاتێک کە ڕێژەی پاتری موبایلەکەت کەم دەبێتەوە ئەوا وەرگرێک ئاگادارت دەکاتەوە.

پەخشە وەرگیراوەکان بەم شێوەیە جێبەجێدەکرێت، کە Subclassێك دەبێتە درێژکراوە بۆ BroadcastReceiver، وە مەبەستێک(Intent) زیاد دەکەین بۆ نامە پەخشکراوەکان، نموونە:

[box]

public class MyReceiver extends BroadcastReceiver {

public void onReceive(context,intent){}

}

[/box]
دابینکەری ناوەڕۆک (Content Providers)

دابینکەری ناوەڕۆک پێکهاتەی زانیاریەکانە لە یەک بەرنامەدا بۆ سەرجەم داواکاریەکان، داواکریەکان لە ڕێگای کلاسی ContentResolver مامەڵای لەگەڵ دەکرێت، وە زانیاریەکان لەسەر سیستەم هەڵدەگیرێت، یاخوود لەسەر Database یان هەر ئامڕازێکی تر.

دابینکەری ناوەڕۆک بەم شێوەیە جێبەجێدەکرێت، کە Subclassێك دەبێتە درێژکراوە بۆ ContentProvider، ئامڕازێکی API تاکوو بتوانێت داواکریەکەت بۆ جێبەجێ بکات، نموونە:

[box]

public class MyContentProvider extends ContentProvider {

public void onCreate(){}

}

[/box]
پێکهاتەی لاوەکی

هەندێک پێکهاتەی لاوەکیش هەن کە لەگەڵ پێکهاتە سەرەکیەکان بەکاردەهێنرێت، یاخوود لاوەکین، وەک:

پێکهاتەکاندەربارە
Fragmentsبەکاردەهێنرێت بۆ بەشکردنی کردارەکانی یەک چالاکی، کاریگەری لەسەر ڕووکار هەیە بۆ بەکارهێنەر.
Viewsهەرشتێک کە بنەخشێرێت و ببینرێت وەک دوگمە و لیستەکان و فۆڕمەکان.
Layoutsبەکاردەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جۆری شاشە لەدەرکەوتندا.
Intentsبەکاردەهێنرێت بۆ جێبەجێکردن.
Resourcesبەکاردهینرێت بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەی تری وەک وێنە و دەقە لیستکراوەکان و نەگۆڕەکان.
Manifestپەڕگەی ڕیکخستنی داواکریەکانی بەرنامەیە.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…