یارییە کرداریەکان یاخوود ئەکشنەکان بەربڵاوترین جۆرن لە سەرجەم ئامێرەکاندا کە خواستێکی ئێجگار زۆریان لەسەرە، لە یارییە کرداریەکاندا تۆ دەتوانیت زۆر شت بکەیت وەک جوڵاندنی کارەکتەرەکە و شەڕکردن پێی و یاخوود سەرکێشیکردن، یارییە جەنگیەکان و ئەو یاریانەی ڕووبەرووبوونەوەیان تێدایە، یاخوود ئەو یاریانەی نەخشەی ئازادت دەیەنێ لەیاریکردندا بە یارییە کرداریەکان هەژمار دەکرێن، یارپێکردن بەم جۆرەنە هەم خۆشی و هەم قورسی خۆی هەیە کە چێژی تەواو بە یاریکەر دەبەخشێت.

لێرەدا ئێمە ٥ لە باشترین ئەو جۆرە یارینەت بۆ دەست نیشاندەکەین ؛ (بەشی یەکەم)

BADLAND best action games for androidBADLAND

یەکێکە لەیارییە بەهێزە کردارەیەکان کە لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوەپێکرا، یارییەکە لەسەر شێوازی 2D بەرهەم هێناراوە شێوازیكی سادەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا گرافیکی جوانی هەیە، بۆ بڕینی ئاستەکانی یارییەکە تۆ دەبێت هەردەم پێشبینی بکەیت بۆ ئەو گریمانانەی لە یاریەکە دانراوە، کە گریمانەی سادەن و یاریکردن پێی چێژی تایبەتت پێدەبەخشیت، دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٥ نوێکارایەوە، ١٠٠ ئاستی نوێی بۆ زیادکرا و جۆری co-op یان زیاد کرد کە ڕێگە دەدات دوو کەس بەیەکەوە ئاستەکانی یارییەکە ببڕن.

داگرتنی APK


injustice gods among us best action games for androidInjustice: Gods Among Us

یەکێکە لە یارییە کاردارییە بەهێزەکان، زۆرێک لە کەسایتییە بەناوبانگەکانی فلیم و یاریەکانی تریان تێدا بەکارهێناوە، یارییەکە ڕووبەڕووبونەوەی دوو کارەکتەرە لەگەڵ یەک و تۆ دەبێت شەڕ بکەیت و بیکوژیت، چەندین جۆر جوڵەی نایاب و جوان دانراوە لەکاتی ڕووبەڕوونەوەکان، یارییەکە سەرهێڵییە یاریکەر دەتوانێت لەگەڵ خەڵکانی تری جیهان ڕووبەڕووبونەوە بکات.

داگرتنی APK داگرتنی OBB


into the dead best action games for androidInto the Dead

یارییەکە بەشێوەی سێ دووریەوە، کە تۆ دەبێت خۆت لە دەست زۆمبیەکان ڕزگار بکەیت تا بتوانیت بژیت، ژمارەیەکی بێکۆتا زۆمبی دێن تا بت کوژن تۆش دەبێت ڕابکەیت و خۆت ڕزگار بکەیت وە چەکت پێیە و دەتوانیت دەقەیان لێبکەیت بە پێی ئاستەکان دەبێت بەرەوپێشبوون بۆ چەکەکەت بکەیت و باشتری بکەیت تا بتوانیت زیاتر ببڕیت لە یاریەکەکە، گرافیکی یاریەکە بەشێوەیەکی تاریک دروستکراوە کە هەستێکی ترسێنەر ببخشێت، تاقی بکەرەوە دڵیابە چێژێکی تایبەتی هەیە.

داگرتنی APK


Grand Theft Auto: San Andreas best action games for androidGrand Theft Auto (گشتیان)

یاریەکی تەواو بەرفراوان و بەهێزە، یاریەکە شارێکی تەواو نەخشەیەکی بێسنوورت دەداتێ کە یاری تێدا بکەیت، لە یاریەکدا دەتوانیت ئۆتۆمبێلەکان بدزیت و بیان تەقێنیتەوە، وە پۆلیس شوێن دەکەوێت وە دەتوانیت فێڵیان لێبکەیت و خۆت دەرباز بکەیت یاخوود ڕوبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ بکەیت، تۆ لە یاریەکدا خانووی خۆت هەیە و دەتوانیت بە ئازادی بسوڕێیتەوە بە نەخشەی شارەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن چیرۆکە و تۆ دەتوانیت بە بڕینی ئاستەکان چێژێکی تەواو نەبڕاوەی لێوەرگریت.

داگرتنی APK داگرتنی OBB

unnamed
وێنەیەکی Grand Theft Auto San Adreas

unkilled best action games for androidUNKILLED

یاریەکی ناوازە و چێژبەخشە، کە ڕووبەڕی زۆمبیەکان دەبیتەوە بە چەندین چەکی جۆراوجۆر یاریەکە زیاتر لە ٣٠٠ ئاستی هەیە کە یاریکەر دەتوانێت وردە وردە بیان بڕێت لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن گرافیکێکی نایابە و لە شێوازی یاریکردنیدا چەندین جوڵە و خاوکردنەوەی تایبەت دەبینیت کە سەرسامت دەکات و خۆشەیەکی تایبەت دەبەخشێت.

داگرتنی APK داگرتنی OBB

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…