زۆرێک لە یارییەکانی ئەندرۆید پشت بە ئەنتەرنێت دەبەستن و کارناکەن بەبێ ئینتەرنێت، نموونەی وەک یاری Clash of clans بۆی بتوانیت ئەم یارییە بکەیت پێویستە پەیوەستی ئینتەرنێت بیت چونکە زانیاریەکانی ناو یاریەکە لەسەر سێرڤەرێک دانراون و بەبێ پەیوەست بوون بەو سێرڤەرە ناتوانیت یاری پێبکەیت، بە دڵنیایەوە ئەم کێشەیە بۆ هەندێک، ئەمڕۆکە بڕیارمان داوە ئاشنتان بکەین بە ٥ یاری کە پێویستیان بە ئینتەرنێت نیە یاریەکان لە جۆری (فیکری و کرداری و وەرزشییە …هتد).

لێرەدا ئێمە ٥ لە باشترین ئەو جۆرە یارینەت بۆ دەست نیشاندەکەین ؛ (بەشی یەکەم)

Limbo best offline android gamesLimbo

Limbo لەسەر شێوازی دوو دی (2D) دروستکراوە لەهەمان کاتدا شێوازیی یارییەکە لە جۆریی فیکرییە، بۆ بڕینی ئاستەکان چەندین جۆر مەتەڵ و فیکریی تێدایە کە یاریکەر پێویستە تێیان بپەڕنێت کە هەندێیان زەحەمتن لەگەڵ ئەوەش بە شێوازێکی تا ڕادەیەک ترسناک دروستکراوە کە لەوانییە لە هەر حاڵەتێکدا بکوژرێیت بە گولیەک یان کارەبا کە ئەشێ خۆشی و چێژێکی تایبەتت بداتێ.

داگرتنی APK داگرتنی OBB


Minecraft best offline android gamesMinecraft Pocket Edition

Minecraft هیچ چیرۆکێک یان نووسراوەیەکی بۆ نەکراوە بەڵام تۆ دەتوانییت بەم یارییە جیهانێک بۆ خۆت دروست بکەیت و بنیادی بنێیت بەو شێوەیی کە خۆت دەتەوێ دەتوانیت خانوو، بینا، ڕیگا و هەر شتێک کە خۆت بتەوێ دروستی بکەیت و بەرهەمی بێنیت بە فیکریی خۆت یاخوود لە عەرزەکان هەڵکەنیت و کەل و پەلی پێویست بەدەست بخەیی وە چەندین تایبەتمەندنی تر کە لەیاریکردندا زۆرتر هەستی پێدەکرێت و خۆشیی یاریەکەی تێدا درک پێدەکرێت.

داگرتنی APK


smash hit best offline android gamesSmash Hit

یەکێکە لە یارییە ڕاکەرییە هەرە تایبەت و چێژبەخشەکان، کە لە جۆریی بینایی کەسی یەکەمە، یارییەکە بەشێوەیی بێکۆتایە کاتێک تۆ ٢٢ تۆپت پێیە دەبێت بەردەوام ڕابکەیت و تۆپەکان بهاوێژیتە بەربەستەکان و بیانشکێنیت وە ناشبێت تۆپەکان بە زیاییە بدەیت چونکە دەبێتە هۆیی دۆڕانت لەگەڵ ئەوەش کۆمەڵێک کۆکەرەی تۆپ هەن کە تۆ بە لێدانی تۆپ لێیان تۆپی تر کۆدەکەیەوە تا دوایین تۆپ تۆ دەبێت بەردەوام بیت تا ئامارەکان و شوێنە جیاواز جیاوازەکان دەڕۆیی کە لەگەڵ گەیشتن بەهەر شوێنێک قورستر و خێراتر دەبێت.

داگرتنی APK


fallout shelter best android gamesFallout Shelter

لەم یارییەدا، دەتوانیت کۆمەڵگایەکی تایبەت و پێشکەتوو بەڕێوەببەیت و بنیادی بنێیت، وە دەبێت دووریان بکەیەتەوە لەوانەی کاریی خراپ دەکەن و دەیانەوێت کەسەکان بکووژن یاخوود بیانپارێزیت لە ڕوودا و کارەساتەکان، لەهەمان کاتدا تۆ دەتوانیت ئاستی کارەکتەرەکانی یارییەکە بەرەوە پێشببەیت و باشتریان بکەیت.

داگرتنی APK داگرتنی OBB


Kingdom Rush Frontiers best offline android gamesKingdom Rush Frontiers

یەکێکە لە یارییە ستراتیژییە بەناوبانگەکان کە تۆ چەند بورجێکت هەیە کە بەکاریان دەهێنیت بۆ پارێزگاری لەوانەی کە هێرشت دەکەنە سەر، سێ جۆری یاریکردنی هەیە بۆ بڕینی ئاستەکان ئەوانیش هەریەک لە (Classic, Iron, وە Heroic) لە یاریەکدا تۆ بە شێوازی خۆت بەرگریەک دروست دەکەیی و ستاریژی خۆت دەچەسپێنیت بەهۆی بورجەکانەوە کە خۆت دەپارێزیت لە هێرشەکەران تا بتوانیت ئاستەکانی یارییەکە تێپەڕبکەیت، ئەمەش یەکێکە لە خۆشترین یارییە ستراتیژیەکان کە پێویستی بە ئینتەرنێت نەبێت.

داگرتنی APK داگرتنی OBB


 یارمەتی ئەندرۆکورد بدە بە یارییە خواستراوەکانی خۆت… بۆمان بنووسە لە لیدوان یاخوود نامەیی تایبەتی.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…