زانستی تەجوید یەکێکە لە نەرمەواڵە کوردییە کەم وێنانەی کە بەردەستە بۆ ئەندرۆید، ناوەڕۆکێکی بەبەهای هەیە و سوود گەلێکی زۆر بە مسوڵمانان دەگەیەنێت، مەبەستی  نەرمەواڵەکە بریتییە لە فێربوونی زانستی خوێندنەوەی قورئان (تەجوید) کە ئارەزووی زۆرێک لە مسوڵمانانە.

داگرتن لە Play store

covernew

زۆرتر دەربارەی بزانە و پێش بەکارهێنانی چاو لە ڕێساکانی بەکارهێنانی نەرمەواڵەکە بکە:

خوێندنه‌وه‌ی قورئان و تێگه‌یشتن و تێڕامان لێی فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ ، جا بۆ ئه‌وه‌ی به‌جوانی و بێ هه‌ڵه‌ ئه‌م كتێبه‌ بخوێنینه‌وه و زیاتر چێژ وه‌ربگرین له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ یاسا و ڕێساكانی خوێندنه‌وی بزانین و په‌یڕه‌وی بكه‌ین له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌دا . خودای گەورە لە بەشێک لە ئایەتی ژمارە ( ٤ ) لە سورەتی ( ألمُزَّمِّل ) فەرموویەتی ( وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا )

واتە: کاتێک قورئانت خوێندەوە پیتەکانی ڕوون بکەوەو بەلەسەرخۆیی بیخوێنەوە.

“وه‌ ئه‌وه‌ش نایاته‌ جێ مه‌گه‌ر به‌ په‌یڕه‌وی كردن له‌م یاسا و ڕێسایانه‌ نه‌بێ ”

ئه‌م نەرمەواڵەیە به‌ 14 چوارده‌ ڕووكاری جیاواز به‌رده‌سته‌ ، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ بی گۆڕێ به‌ ئاره‌زووی خۆی  ، وه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ده‌توانێ فۆنتی ته‌واوی نەرمەواڵەکە بگۆڕی به‌و فۆنته‌ی كه‌ له‌ نەرمەواڵەکدا دا هه‌یه‌ ، بابه‌ته‌كانیش به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان ڕوونكراونه‌ته‌وه‌ له‌ڕێی ده‌نگ و ڤیدیۆ و وێنه‌وه‌ تا زیاتر له‌ لای به‌كارهێنه‌ر ڕوون بێت و لێی تێبگات .

گەشپێدەر و بەرهەهێنانی:

محمد عومەر خۆشناو

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…