زۆرێک لە ئێمە ڕۆژانە ووشەی پێکسڵ ، بەکاردەھێنین بەبێ ئەوەی بزانین مانای چیە و لە کوێوە ھاتووە ، تەنھا شتێک کە ده‌شێ زۆرینه‌ بیزانێت ئەوەیە تاکو کامێرا پێکسڵەکانی زیاتر بێت باشترە و ئەو وێنەیەی دەیگرین جوانتر دەردەچێت بەڵام له‌ ڕووی زانستییەوە مەرج نیە وابێت، بۆیە لێرەدا بە ڕوونی باسی پێکسڵ دەکەین.

ووشەی  پێکسڵ ( Pixel ) کورتکراوەی Picture Element ە کە بچوکترین پێکھاتەی وێنەی دیجیتاڵی لەسەر شاشه‌ -Screen ، ھەموو پێکسڵێکیش ناونیشان – Address کراوە لەسەر شاشه‌.

download

ھەر پێکسڵێک پارچەیەک (Sample) ی ناو وێنەیەکە ، زۆری پێکسڵەکان وا دەکات وێنەکە جوانتر دەربکەوێت. بەشێوەیەکی سەرەکی دوو جۆر سیستەم ھەیە بۆ ئەوەی وێنە پیشانبدرێت ئەوانیش:

1- ئەو ڕەنگانەی لەسەر شاشە دەردەکەوێت (سور، سەوز ، و شین) ە ، کە بە RGB ناسراوە.
2- ئەو ڕەنگانەی کە لەچاپکردن بەکادەھێنرێت (شینی ئاسمانی، سوری ئەرخوانی، زەرد، و ڕەش) ، (cyan, magenta, yellow, and black) کە بە CYMK ناسراوە.

download1111

وەک ڕوونە کۆمەڵێک پێکسڵ وێنەیەک دەنوێنن، ھەندێ جار بە ژمارەی پێکسڵەکان لە وێنەدا پێی دەوترێت Resolution، ھەرچەنده‌ Resolution پێناسەی تایبەتی ھەیە”. ئەژمارکردنی ژمارەی پێکسڵەکان بەیەک ژمارە دەردەبڕێت بۆنمونە سێ مێگاپێکسڵ لە کامێرای دیجیتاڵی واتا سێ ملیۆن پێکسڵ لە یەک وێنەدا.

ژمارەی بتەکان بەپێی پێکسڵ – Bits per pixel :

ڕوونی رەنگەکانی وێنە دەکەوێتە سەر بەکارھێنانی ژمارەی بتەکان لەھەر پێکسڵێک کە پێی دەوترێت (bpp)، بۆنمونە ئەگەر تەنھا یەک بت بەکار بھێنریت تەنھا دوو رەنگ دروست دەبێت کە ڕەش و سپین، ئەگەر دوو بت بەکار بھێنرێت چوار ڕەنگ دروست دەبێت و وێنەکە دەبێتە ڕەساسی ، ئه‌گه‌ر 8 بت به‌كار بهێنرێت ئه‌وا ده‌بێته‌ 256 ڕه‌نگ..به‌و شێوه‌ی چه‌ند هێنده‌ ڕه‌نگه‌كان زیاد ده‌كه‌ن به‌ پێی ژماره‌ی بته‌كان. بۆیە لێرەدا بەکارھێنانی زۆری بتەکان لە یەک پێکسڵ زۆر گرینگە وەکو ئەوەی کەسێک دەڵێت میگاپێکسڵی من کەمترە لەوەی تۆ بەڵام وێنەی کامێراکەی من جوانتر دەردەچێت.

downloadrth

سەرچاوە

ئەمەش بخوێنەوە

كۆمپانیایەكی فەڕەنسی بۆ یەكەمجار سكۆتەرێكی بە وەگەڕخەی ئەندرۆید ڕاگەیاند

كۆمپانیایی ئاركوسی فەڕەنسی كە تایبەتە بە دروستكردنی ئامێرە هۆشمەندەكان سكۆتەرێكی نوێی ڕاگە…