لە نێوان Google Pixel XL و LG V20 كامیان باشترن ؟ لەم بابەتەدا هەردوو مۆبایلەكە پێكەوە بەراورد دەكەین ، مۆبایلی Google Pixel XL كە مانگی 10ــی ئەمساڵ لەلایەن گوگڵەوە ڕاگەیاندرا ، مۆبایلی LG V20 بەهەمان شێوە مانگی 10ـــی ئەمساڵ ڕاگەیاندرا لەهەمان كاتدا هەردوو جۆر مۆبایل بە وەگەڕخەری ئەندرۆید كاردەكەن.

  • قەبارە بەگشتی

lg-v20-vs-pixel-xl-7

لەم ڕووی قەبارەوە LG V20 گەورەترن لە Google Pixel XL بەڵام جیاوازیەكی زۆری لەگەڵ قەبارەی  مۆبایلی Google Pixel XL

  • كێش

lg-v20-vs-pixel-xl-26

لەڕووی كێشەوە LG V20 بە كێشترە (قوڕسترە) ، مۆبایلی Google Pixel XL بەڕێژەی 4% كێشی سووكترە لە چاو LG V20 ، لەم بەشەوە Google Pixel XL باشترە مۆبایل كێشی زۆر قوڕس نەبێت هەڵگرتنی ئەم مۆبایلە ناخۆشتر دەبێت.

  • پەیكەری دەرەوە

lg-v20-vs-pixel-xl-3

هەردووكیان لە ئەلەمنیۆم دروستكراوە ، ئەلەمنیۆم مادەیەكی باوە ئێستا لە زۆربەی هەر زۆری مۆبایلەكان بە ئەلەمنیۆم ڕوپۆشكراوە.

  • ڕەنگ

lg-v20-vs-pixel-xl-5

هەردوو جۆر بەسێ ڕەنگ بەرهەمهێنراوە تا ئێستا.

  • ڕونەما و ڕونی

lg-v20-vs-pixel-xl-8

ڕونەمای LG V20 باشترە بەڕێژەی 7% قەبارەی ڕونەمای LG V20 بریتیە لە 5.7 ئينج لە بەرامبەردا مۆبایلەكەی گوگڵ ڕونەماكەی بریتیە لە 5.5 ئینج، ڕوونی هەردو ڕونەمای مۆبایلەكە بریتیە QHD ، بەڵام  چڕی پێكسڵی گوگڵ لە هەر ئینجێكدا زیاترە لە LG V20.

  • پڕۆسێسەر

lg-v20-vs-pixel-xl-6

لەم بەشەوە مۆبایلی Google Pixel XL باشترە ، لەبەر ئەوەی پڕۆسێسەرەكەی لە LG V20 باشترە.

  • بیرگەی هەڕەمەكی (ڕام)

lg-v20-vs-pixel-xl-18

هەردووكیان ڕامیان بریتیە لە 4 گێگابایت.

  • بیرگەی ناوخۆیی

lg-v20-vs-pixel-xl-23

گوگڵ دوو هەڵبژاردەی داناوەو بەڵام LG هەر یەك هەڵبژاردەیە ، بەڵام هەردوكیان پشتگیری خوێندنەوەی دەرچەی دەرەكی دەكەن واتە پشتگیری خوێندنەوەی میمۆری دەكەن.

  • باتری

lg-v20-vs-pixel-xl-2

مۆبایلی Google Pixel XL لەڕوی باتریەوە باشترە لە مۆبایلی LG V20، هەردوو مۆبایلەكەش پشتگیری خێرا بارگاویكردنەوە دەكەن.

  • كامێرا

lg-v20-vs-pixel-xl-4

سەرەڕای سەركەوتنی هەردوو كۆمپانیادا لە بواری كامێرادا ، بەڵام لە كامێرایی پشتەوە سەرچاوەكان LG V20 بەسەركەوتووتر دەزانن بەهۆیی  هەبوونی دوو هاوێنەیی ، بەڵام بەپێی هەڵەسەنگاندنی مەڵپەڕی dxomark كە تایبەتە بەهەڵسەنگاندنی كامێرا مۆبایلی گوگڵ پێكسڵ باشترن كامێرایی هەیە تا ئێستا.

  • پەنجەمۆر

lg-v20-vs-pixel-xl-27

هەردوو مۆبایلەكە پشتگیری خوێندنەوەی پەنجەمۆر دەكەن لەبەشی پشتەوە.

  • پشتگیری ڕاستی خەیاڵی

lg-v20-vs-pixel-xl-24

گوگڵ پشتگیری Google Daydream View ، ڕاستی خەیاڵی دەكات

  • بەرگری ئاو

lg-v20-vs-pixel-xl-25

هیچیان بەهەڵستی ئاو ناكەن هەردوو مۆبایل یەكسانن.

  • سیستەمی وەگەڕخەر

lg-v20-vs-pixel-xl-22

هەردوو مۆبایلەكە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید نووگەت 7.0 كاردەكەن Android Nougat ، تاكە جیاوازیان ئەوەیە LG ڕووكاری تایبەتی خۆیی جێگیركردوە لەناوەڕۆكدا هیچ جیاوازیەكیان نییە.

  • نرخ

lg-v20-vs-pixel-xl-17

لەڕوی نرخەوە LG V20 زۆر هەرزانترە لە مۆبایلەكەی گوگڵ.

 

ئەمەش بخوێنەوە

كۆمپانیایەكی فەڕەنسی بۆ یەكەمجار سكۆتەرێكی بە وەگەڕخەی ئەندرۆید ڕاگەیاند

كۆمپانیایی ئاركوسی فەڕەنسی كە تایبەتە بە دروستكردنی ئامێرە هۆشمەندەكان سكۆتەرێكی نوێی ڕاگە…