ئەمڕۆکە دەمەوێ تیشک بخەمە سەر هەڵبژاردن و جیاکردنەوەی باشترین ئامێری هۆشمەند بە پێی ئەو تایبەتمەندی و خەسڵەتانەی کە ئامێرەکە دەی بێت، هەڵبەت لە بابەتەکەدا ڕووندەکرێتەوە کە پشت بە چی و کام سەرچاوە ببەستین و چۆن بتوانین دیاری بکەین کە کاری تایبەتمەندیەکە یان خاسڵەتەکە چی بێت چوون وەک و دەزانین لەمڕۆدا جۆریەتی موبایل و ئامێرە هۆشـەندەکان لە پلەیەکی باڵدان و هەر ڕۆژ و ساتتێک ئامێرێکی نوێ بڵاودەکەنەوە.

ئامێرەکانی ئەندرۆید بە گشتی جۆرە موبایلێکن بۆ هەموو کەسێک گونجاوە جا ئەگەر (بازرگان ، خەلکێکی ئاسای ، کەسێکی بەناوبانگ ، وەرزشوان یان هەر پیشەیەکی دیکە بێت) ئەوا بۆیی گونجاوە و بگرە لەوانییە کۆمپانیایەکی تایبەت هەبێ کە لە هەریەک لەو کەسایتی فرە کەسایەتییانە ئامێرێک دروست بکا جا دەمەوێت ئەوە بڵێم بێ هیوا مەبن گرنگ نییە لە چی ئاستێکدای تەنها گەڕانێکی وردبینی بکە دەبینی کە چەندین ئەنجامی شایستە بە تۆ هەیە.

IMG_S7

بە گشتی هەر ئامێرێک کە بەهەرمدەهێنرێ لە لایەن کۆمپانیای پەرەپێدەرەوە تەنها ٣ ساڵ گرنتی دەکریت کەواتە گرنگە و یەکێکە لە خاڵە سەرکەیییەکان کە ئەو ئامێرانەی دەیکڕین زۆرتر لە دوو ساڵی بەسەر نەڕۆشتبێت ئەگەرنا توشی کێشە و گرفتی نەبوونی نوێکاری سیستەم دەبینەوە بەشێوەیەک زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ئەمڕۆ تەنها ٢ ساڵ پشگیری لە نوێکردنەوەی سیستەم دەکەن و ١ ساڵیش پشگیری نوێکردنەوەی وەشانی پاراستن دەکەن کەواتە ئیدی گرنگە ئەوە بزانین موبایلێک کە ٣ ساڵی بەسەردا ڕۆشتبێ هەڵبژاردنێکی باش نییە.

Sony-Xperia-Z5-Made-for-James-Bond-007-640x471

یەکێک لەو سەرچاوە سەرکیانەی کە هەمیشە و وەک هەنگاوی یەکەم پێویستمان دەبێ GsmArena.com ــە لێرەدا دەتوانیت گشت ئەو زانیاریییەنە بزانیت کە بۆ ڕەقەکاڵا و تایبەتمەندێتی موبایلەکە دانراوە نموونە وەک ( کێش (Wieght) ـی ئامێر ، جۆر (Type) و قەبارە (Size) وە دووری (Resolution) شاشە (Display) تەنانەت ئاستی پاراستنەکەشی (Protection)، لە یەکێک بە شەکانی تردا بەشی سەکۆ (Platform) هەیە کە تێیدا زانیاریەکانی سیستەم (OS) و پڕۆسیسەر (Chipst) ـی تێدایە، وە لە بەشی بیرگەدا (Memory) قەبارەی ڕام و بیرگەی گشتی موبایلەکەی تێدا دانراوە…

ئەمە بێجگە لە بەشەکانی تر وەک کامێرا و دەنگ (Sound) و پەیوەندیەکان (Comms) و تایبەتمەندیەکان (Fature) کە سەرجەم زانیاریییە پێویست و بە تایبەتەکانی لە خۆ گرتووە نموونە بۆ هەریەکیان (بۆ کامێرا ؛ چڕی پێکسڵ و ئاستی تۆمارکردنەکەی) (بۆ پەوەندیەکان ؛ وایفای دایرێک (Wifi Direct)  یاخوود دەرچەی پۆڕتەکان) (بۆ تایبەتمەندیەکان ؛ ئاستی لێدانی دڵ یاخوود پەنجەمۆر یان هەر تایبەتمەندیەکی تری دەرەکی وەک گالاکسی س٧ کە بڕی ١١٥ گب وەن دڕایڤ دەدات)

screencapture-gsmarena-samsung_galaxy_s7_edge-7945-php-1485105776122
نموونەیەک لەسەر وەرگرتنی زانیاری لەسەر موبایلی Samsung Galaxy S7

ئەوەی پێویستە ئێمە بیکەن تەنها ئەوەییە سایتی GsmArena بکەینەوە و گەڕان بکەین بە تایبەتمەندی و خاسڵەتەکانی ئەو ئامێرەی دەمانەوێت.

لە کۆتایدا

دەمەوێت ئەوە بڵێم لەوانەییە من پێم گرنگ بێ موبایلەکە کامێرەکەی باش بێت کەسێکی دی خێرای بوێت و کەسێکی دی ڕووکار و ڕووپۆشی ئامێرەکەی بوێت یان کەسێکی تر شتێکی تری بوێت کەوایییە ئەوە بزانن کە باشترین و گونجاوترین ئامێر بۆ من لەوانە نییە بۆ تۆش وابێ کەواییە گەڕان بکە و زانیاری پێویست وەربگرە لەسەر ئەو ئامێرەی کە دەتەوێت (ئەوەش گەیشتنە بە باشترین بڕیار و هەڵبژاردە)

هاوڕایت ئەگەر هاوڕانیت تکاییە لە ڵێدوان بۆچوون و بیروڕای خۆت بڵێ!

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…