پارستنی ئامێرەکانمان بێگومان هەنگاوێکە کە دەبێ هەمووان بیگینە بەر، ئەو هەنگاوانەش زۆرتر بە ئاگای و وردبینی دەوێت، ئەوەی پارێزراوی تۆ دڵنیای دەدا بێگومان کە خۆتیت، جا لێرەدا گرنگ نییە کە ئاخۆ تۆ موبایلێک یاخوود تابلێتێکت پێیە گرنگ ئەوەییە کە تۆ ئامێرێکی ئەندرۆیدت پێیە، بە چەند هەنگاوێک ڕوونی دەکەمەوە کە چۆن پارێزراوبین.

١. ڕوونەماکەت قفڵ بکە

دانانی قفڵ بۆ ڕوونەما سادەترین ڕێگاییە کە باسی بکەین، لەمڕۆکەدا تۆ دەتوانی چەندین جۆر قفڵ دابنێیت وەک تێپەڕوشە ، کۆدی PIN ، نەخشاندنی Pattren, پەنجەمۆر ، یاخوود لە نوێترین شێواز کە هەیە قفڵدانە لە ڕیگای هاوێنەی چاو، جەێبەجێکردنی ئەم هانگاوە هێندە ئاسانە کە هۆکارێک بۆ تۆ ناهێڵێتەوە کە نەیکەیت، گرنگیشی ئەوەییە ڕیگری دەکات لەوەی یەکێک ئامێرەکەت بکاتەوە بەبێ خواستی خۆت یاخوود ئەگەر ئامێرەکەت بدزرێ ڕێگە دەگرێ لە دزەپێکردنی زانیاریەکانت.

٢. قفڵدانی نەرمەواڵە و وێنە و ڤیدیۆکان

یەکێکی دی لە هانگاوە فرە بەهێزەکان، ئەوەییە کە خودی نەرمەواڵەیەکی تایبەت یاخوود وێنەیەک یان ڤیدیۆیەکی تایبەت قفڵ بکەیت، بێگومان ئەمە دڵنیای زیاتر بە تۆ دەدا ئەگەر پاراستنی خودی موبایلەکەشت بشكێنن هێشتا نەتوانن دەستیان بگات بە زانیارییە نهێنیەکانت، جا ئەو نەرمەواڵەییە Facebook یان Gmail یان هەر ئەپێکی تر بێت. (پێشنیاری ئەپی App Lock: Fingerprint Password دەکەم، بۆ وێنەش Photo & Video Locker)

٣. هەموو کات سیستەمەکەت یان نەرمەواڵەکانت نوێبکەوە بۆ دوایین وەشان

نوێکردنەوەی نەرمەواڵەکان دایمەن چاکسازیان بەدوادا دێ، هەڵەکان چارە دەکرێن، گرفتەکان بنبەست دەکرێن جا ئەمنی بێ یاخوود هەر شتێکی تر، وە نوێکردنەوەی سیستەمیش باشتر واییە هەموو کات بیکەیت چوون بە دڵنیایەوە سیستەمەکان هەموو کات هەڵەی پاراستنیان هەیە کە لە نوێیەکاندا چارە دەکرێن.

4. خۆت بەدوور بگرە لەوەی لە دەرەوەی گووگڵ پلەی نەرمەواڵەکان دابگریت

ئەو سەرچاوەنەی کە نەرمەواڵە نافرمییەکان دروستی دەکەن هەرگیز باوەڕپێکراو نین و لەلایەن گووگڵ پشكنینی بۆ نەکراوە کە ئەمەش ئەگەری هەیە کە بە مەبەستی زیانگەیاندن دروست کرابێت یاخوود هەڵەیەکی پاراستن توشی ئامێرەکەت بکات، بە پێچەوانەوە ئەو ئەپانەی لە گووگڵ پلەین بە فیلتەر و بەربەستی گووگڵدا ڕۆشتوون و ورتر بڵێن تاقیکراونەتەوە کە هەمیشە زیانیان کەمترە. (وەک بنەڕەت گووگڵ نایەڵیت لە دەرەوەی گووگڵ پلەی دایبگریت بەڵک و هەڵبژاردنت دەداتێ کە لە ڕێکخستنەکانی موبایلەکەت چالاکی بکەیت باشتر واییە چالاکی نەکەیت)

٥. دەسەڵاتی ڕێگەپێدان بە نەرمەواڵەکان دیاری بکە

یەکێک لە سوودەکانی داگرتنی نەرمەواڵەکان لە گووگڵ پلەی ئەوەییە کە پێش داگرتن نیشانت دەدات کە ئاخۆ  ئەمە داوای چی دەسەڵاتێکی لە ئامێرەکەت کردووە تاکوو ڕیگەی بدات کە کارەکانی جێبەجێ بکات، هەندێک لە یاریەکان داوا دەکەن کە پەیوەندیەکانت ببینن بۆ ئەوەی کە نەرمەواڵە پێشبڕکێ کە لە نێوان هاوڕێکاندا دروست بکا، وە هەندێکی تر دەسەڵاتی بینینی کامێرایەن دەوێ هەروەک فەیسبووک بۆ بەکارهێنانی کامێرا لە کاتێ کە ئەتەوێ قسە بکەیت.

٦. هەژماری کەسەکان دیاری بکە

لە دوای ئەندرۆیدی لۆلیپۆپەوە گووگڵ ڕێگەی داوە بەوەی کە زۆرتر لە هەژمارێک لەسەر موبایلەکە دروست بکەیت، ئەمەش ڕێخۆشکەرە موبایلەکەت بکەیتە چەند موبایلێکی جودا، بۆ نموونە تۆ ئەگەر مناڵێکت هەیە دەتوانیت هەژمارێکی تایبەتی بۆ دروست بکەیت بەو شێوەییە ئیدی مناڵەکە ناتوانێت دەستی بگات بە زانیاری و بەرنامەکانی تۆ، هەروەک ئەوەی کە موبایلێکی ترت دابێتێ.

٧. داتاکانت زەخیرە بکە

بۆیی هەمیشە زانیاریەکانت بە پارێزراوی بمێنێتەوە، ئەوا کۆیی داتاکانت زەخیرە بکە (Backup) چونکە ئەگەر هەیە لە هەر ساتێک بێ کۆیی داتاکانت لە دەست بدەیت لە ئەندرۆیدیشدا ڕێگای زەخیرەکردن گەلێک ئاسانە بە گەڕانێک لە گووگڵ بۆ ئەم ڕستەییە How to Backup Android data دەتوانیت دەستت بگاتە چەندین فێرکاری بۆ ئەو مەبەستە.

٨. مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆس و ماڵوێر 

پێشنیار دەکەم کە دژە ڤایرۆسێکی وەک  Lookout, Avast یان AVG Free دابگریت و دایبمەزرێنیت تاکوو پشکنین بۆ ئەو پەڕگە و نەرمەواڵانە بکات کە دایدەمەزرێنیت بەوەش لانی کەم ئاسوودە دەبیت لە دڵنیای پەڕگەکان.

٩. لە بەکارهێنانی Wi-Fi ئاگاداربە

ئەگەر لە ماڵەکەی خۆتیت لە وانەییە ئەم خاڵە زۆر گرنگ نەبێ، بەڵام ئەگەر لە چێشتخانە یان قاوەخانە یا کافتریایەکیت و ئەنتەرنێتی ئەوێ بەکاردێنیت، دڵنیابە کە پارێزراو نییە و ئەگەر هەیە کە زانیاریەکانت دزە پێبکرێت جا ئەگەر تەڵەی خاوەن شوێنەکە بێت یان بوونی هاکەرێک بێت لەوێ کە دەستی گرتبێ بەسەر تۆڕەکەدا جا ئاگاداربە! ئەگەر هەر زۆر زەرور بوویت ئەوا VPN بەکاربێنە پارێزراو دەبی.

١٠. ئەندرۆیدەکەت Encrypt (نووسراوەکان وەک هێما لێبکە) بکە 

لە بەشی Settings > Security > Encryption ئەم تایبەتمەندییە چالاک بکە، تاکوو ئەو زانیاریانەی کە دەیگوازیتەوە لەوە تێپەرەوشە ، نووسین ، نامە هەر شتێکی تر بە کۆد بکرێت و بپارێزرێت ئەمەش سوودی ئەوەییە لە کاتی ناردنی داتاکەدا ، داتاکە بەشێوەی هێما دەڕوات لە جیات ئەوەی وەک خۆیی بە سادەی بنێرێت ئەمەش پارێزگاری دەکات لە دەستگەیشتن پێی.

١١. نامە نێردەرێکی پارێزراو بەکاربهێنە

پێشنیاری بەکارهێنانی نەرمەواڵەی WhatsApp دەکەم چونکە تایبەتمەندی end-to-end encryptionـی تێداییە کە وا دەکات ئەو نامەی دەینێریت تەنها لای خۆت و کەسی بەرامبەر بەشێوەی دەقی ئاسای بێت ئەگەرنا لە سێرڤەر و وەک داواکاریش بەشێوەی هێما و کۆدی نهێنی دەڕوا کە ئەستمە دەستگەیشتن پێی لەلایەن کەسی سێیەمەوە.

ئەگەر پیت واییە خاڵێک کەمە زیادی بکە تا هەمووان سوودمەند بین!

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…