ئەمڕۆکە دەمەوێت ئەوەی بۆ خەڵک ڕوون نییە دەربارەی ئەم کۆمپانیا کوردییە ڕوونکردنەوەی بۆ بدەم باشتر بڵێم بیروڕای خۆمی لەسەر بدەم، وەک دەزانین کە ئەسێ خاوەنی یەکەم موبایلی هۆشمەندی کوردییە کە لە بازاڕەکەندا هەبێ، هەڵبەت وەک ناو ئەگینا من کە پێم واییە هەروەک موبایلەکانی تری صین ـە، وە جیاوازییەکی نییە، زۆرتر و ورتر لە خوارەوە زانیاری دەدەم بە چەند خاڵێک.

١. بۆچی سیستەمەکەی بە کوردی نییە؟

ئێوە کە هێند یەقینتان بەکاری خۆتان هەیە و ئەتانەوێت جیاواز و تایبەت بن، بۆچی کە هەوڵنادەن ئەو سیستەمەی کە پێتان دراوە یاخوود کڕیوتانە بیکەنە کوردی، ئێوە هەروەک پارەتان داوە و خۆتان هیلاک کردووە بۆ چی هەوڵنادەن چەند گەشەپێدەرێکی ئەندرۆید لە خۆتان خڕکەنەوە، لانی کەم ڕووپۆشی وەگەڕخەرەکە بکەنە کوردی، یانی نابێت یان ئەوەی ئێوە تەنها مەبەستی بازرگانیتان هەیە!

٢. بۆچی کوالێتی شاشەکەی هێندە نزمە؟

ئێوە کە هەوڵ ئەدەن بێنە بازارەکانی موبایل، بۆ چی ئەتانەوێ ئەزموونی سەرەتاتان هێند لاواز بێ، مادەم ئێوە بازرگانن دەبێ بزانن، ئەو بەرهەمەی ئێوە دەیخەنە بەزاڕ دەبێ هەم هەرزانتر بێ هەم تایبەتمەندی هاوشان یاخوود زۆرتر بێت، من کە بەکارهێنەرێکم چی مەجبوورم نرخێکی وەها بدەم بە موبایلێ کە ڕوونەماکەی ناگاتە 720P کە لەمڕۆدا هێند کۆن بووە کە دنیا پێشکەوتووە بە 4K و هەتا وا کار لەسەر 8K دەکەن.

٣. بۆچی ڕام و پڕۆسێسەری هێندە لاواز بەکاردەبەن؟

ئەمڕۆکە هەردوو ڕام و پڕۆسێسەر هێند گرنگیان هەیە کە بەستراونەتەوە بە خێرای و باشی کارکردنی موبایلەکە یاخوود بڵیین بڕبڕەی کارکردنن بۆ موبایلەکە ئیدی بۆ دەبێ ئێوە ڕامێک بەکاربێنن کە تەنها ١ گب کە لەمڕۆدا بۆ ئامێرێکی ئەندرۆید هێند کەمە کە دەتوانین بڵێین کە بەرگەی تەنها کردنەوەی فەیسبووک ـیش ناگرێ چی جای ئەوەی یەکێک بیەوێ یاری و ئەپی زۆر دابگرێتە موبایلەکە کورد وتەنی (وەک شرینقەی شکاوی لێدێ)

٤. بۆ پشگیری لە نوێکردنەوەی سیستەم ناکەن؟

ئەمڕۆکە ئەگەر ئەندرۆیدەکەت نوێ نەکەیتەوە ئەگەر هەیە کە وەشانی بەکاربراو توشی چەندین گرفت و هەڵەی تەکنیکی بن کە گونجاوە ببێتە هۆی دزەپێکردنی زانیاریەکانت، یانی بۆ وەشانی ٦ بێت ئەم کۆمپانیاییە نەتوانێت بینرێت، ئەزانن کە ئەوە زۆر مەترسیدارە بەتایبەت بەوەی ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئەم کۆمپانیاییە زۆر لاوازە لە بواری پاراستن (security) چوون ناتوانێ هەڵەکانی سیستەمی خۆی چاک بکاتەوە ئەسڵەن هەر ئاگادار نییە کە ئەم سیستەمەی چۆن بۆ ڕێکخراوە و چۆن بۆی دانراوە چوون ئەمان تەنها مەبەستی بازرگانییان هەیە و چی تر نا.

لە کۆتاییدا، هیوادارم کە کۆمپانیاکان کوردی بوون وەک ناو نەکەنە بیانوو بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان، ئەگەر بەڕاستی کوردین و لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانداییە سیستەم و گەشەپێدەرەکان ئەوا با هەم زمانی کوردی بکەنە بنچینە، هەم تایبەتمەندی زۆر بکەن وە بیر لەوەش بکەنەوە کە کامێرایەکی جوان و ڕێک و پێک بۆ ئامێرەکە دابنێن، لەسەر و هەموویشانەوە باوەڕم واییە کە ئەمان تەنها پارەیان داوە بۆیی ناویی Asse چاپ بکەن و چیتر، ئەوانی تریش (خۆمان خۆش)

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…