لەگەڵ نمایشکردنی مۆبایلی هۆشمەندی می ٦ــی کۆمپانیای شیاومیدا ئەم کۆمپانیایە ڕێچکەیەکی جیاوازتری پەیرەو کرد، هەرچەندە ڕێچکەیەکی نوێ نیە، بەڵام هەستا بە سرینەوەی دەرچەی بستۆکی جاک  ٣.٥ ملی مەتری ئەمەش وای کرد ببێتە هۆی پرسیار لەلای زۆرێک لە بەکارهێنەرانی، ئاخۆ بۆچی لەم بەرهەمە نوێیەدا هەستاوە بە لابردنی, لە وەڵامدا کۆمپانیایەکە بەیان نامەیەکی بڵاوکردەوە وە تێیدا ئاماژە بەوە ئەکات و ئەلێت:

‘مۆبایلە هۆشمەندەکان کەرەستەیەکی بەهێزی یەکپارچەن و وە بۆشایی ناوەکیان (ناوەوەی مۆبایلەکە) بە نرخە بە لابردن (سرینەوە) ــی جاک هێدفۆن (بستۆک) ئێمە ئەتوانین مەودا بۆ پارچەکانی تری وەک پاتریەکی گەورەتر بەردەست بخەین, وە بڵاو پێکردنەوەی دەنگەکان لەرێگای دەرچەی USB Type-C ــەوە لە باردۆخێکی راهاتندایە وە جۆریەتی (کوالێتی)ــەیەکی زۆر باش بە دەنگەکان ئەدات.

وە پاتریە گەورەکەی شیاومی تەنها لەسەدا ١٠.٥ لە بەرهەمی ساڵی رابردوویان واتە می ٥ـە گەورترە.

می ٦ بە توانستی پاتریەکی ٣٣٥٠ ملی ئەمپێری بە دەستی کڕیارانی گەیشت وە بە بەراوردکرنی بە توانستی پاتری می ٥ کە ٣٠٠٠ میلی ئەمپێرە، توانستێکی ئەتۆ زۆر بەرز نەبۆتەوە وە تەمەنی پاتریەکەش بە شێوەیەکی زۆر زیادی نەکردووە .

ژێدەر : فۆن ئێرینا

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…