دیارە کە کۆمپانیاکانی ئەمڕۆکە زۆر توند ڕکابەری دەکەن، زۆر بە چۆش لە مەیدانن، لە هەر وڵاتەو یەکێک هەیە ڕکابەر بێت، لە کۆریا سامسۆنگ و ڵجی، لە یابان سۆنی، لە تایوان ئێچ تیسی، لە چین هواوی و شاومی و ئۆپۆ …. هتد، ئەوەیی قورسبێت بۆ ئێمە کە هەڵبژاردن دروست بکەین لە نێویان، بەڵام هێشتان بە تەواوی ئەوەیی یەقینم بەوە هەیە کە پێویستە یەک وەڵام هەبێ، ئەبێ یەک وەڵام هەبێت، دیاریشە کە خوێندنەوەی هەر یەک لە ئێمە دەبێ کە جیاواز بێت، دەبێت کە هەریەکەمان بە مەیلی خۆیی ئەوەیی هەیە بنووسێ، منیش لە ئێرە بە مەیلی خۆم دەنووسم و ڕوونکردنەوە دەدەم لەسەر ئەو یەکە و دیاری دەکەم و پەنجەیی دەخەمە سەر کە بۆ ئەو یەکە.

سامسۆنگ! بۆ ئەمڕۆکە، بۆ ئەم ساتە، بۆ ئەم کاتە پێم واییە کە هەڵبژاردەیەکی گونجاوتر بێت، لە هەر یەک لەوانی دیکە، وە شایەن بەوە بێت کە لە نێوانیان وەک هەڵبژاردەی یەک بهێنرێتە بەرچاو، بۆ؟ چوون ئەوەیی من دەیبینم لە ئەو خزمەتگوزاریانەیی پێشکەشی دەکات، لەوانی دیکەم بە باشتر و تایبەتر دێتە پێش چاو، بە تایبەت لە ڕووی سۆفتوریرەوە، لەوانی دیکەم پێ باشترە و پێم واییە باشتر لە هەر یەک لە کۆمپانیاکانی دیکە لە ئەم بوارە کار دەکات، لە چاو ئەوەیی کە خۆیی کۆمپانیایەکی هاوردوێرە نەکا سۆفتوەیر، بە بەرچاوڕوونی ئەمەش هێشتان لەوانی دیکەیی بە باشتر دەزانم و بە زیرکتر و لێوەشاوەتر و ئاقڵتری دەبینم لەوەیی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ سۆفتوەیری موبایلەکەی بکات و بزانێت کە چۆن ڕێکی دەخات و جیاوازیەک دروست دەکات لە نێوان ئەو ئەندرۆیدەی کە هی خۆشی نییە و تایبەتر و جوانتر لە هی سۆنی و شاومی و …هتد.

* لە ڕووی هاردوێرەوە؟

لەم ڕووە هەندێک لە کۆمپانیا چینیەکان لە سامسۆنگ باشتر هاردوێریان دروستدەکەن… بەس ئاییە عەشایر گوتەنی : تامی سامسۆنگ ئەیەن؟ نا من کە پێم واییە ئەو تامە نادەن هەندێ کاتیش هاردوێر بەس نییە تاکوو موبایلێکی باشت هەبێ، باشترین ئەو موبایلانەی کە Support و هارکاریی زۆیان لە ئینتەرنێت هەیە ئەوانەن کە هەڵگری ناوێکی بەناوبانگن، ئاگاداربن، سامسۆنگ باشترین و تایبەترین ـە لە نێوانیان لە هاریکاری و Support ـدا ئەگەر بێت و موبایلەکە و توشی گرفت و کێشە بێت.

* لە ڕووی سۆفتوەیرەوە؟

سامسۆنگ باشترینە لەم ڕووە، هەم لە ڕووی مامەڵکردن لەگەڵ سیستەمەکانی لە کات و ساتی خۆیدا، و لە کاتی ئێستادا، هەبوون و پشت قایمبوون بە زۆرترین لە ئەپە تایبتەکان و بوونی خزمەتگوزاری و سێرڤس ـی زۆر تایبەتی کردووە و جیاوازتر لەوانی دیکەی نیشان داوە لەنێوان ئەندرۆیدەکان. (لەگەڵ ئەوەش گەشپێدەریی لاوەکی زۆر خۆیان لە سامسۆنگ کۆکردۆتەوە ئەگەر بڕوانین دەبینین کە دەیان وەشانی جۆراوجۆر لە ژێر ناوی Custom Rom بۆ سامسۆنگیەکان دەوەشێنرێت بە چەندین تایبەتمەندی و زیادکراویی نایابەوە)

بە کورتی دوای درێژدادڕی… دەڵێم کە سامسۆنگ لەبەر ئەوەیی باشترین بیری لەوە کردۆتەوە لایی هەمووان خۆیی بگونجێنێت و باشتر لە هەمووان لەگەڵ ئەو جۆر لە بیرە مامەڵە دەکات.

لە کۆتایی…

ئەم جۆر لە بیرکردنەوەییە ئەشێ بۆ تۆ قبووڵ نەبێ، بۆ تۆ یەکێکی دیکە بێت جا خۆشحاڵدەبم کە تۆش خوێدنەوەیی خۆت بنووسی.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…