زۆربەمان ڕەنگە، ئەم پرسیارەمان لا دروست بووبێت، گووگڵ لە داهاتوودا لە جێگای سیستەمی ئەندرۆید، ئایا هیچ سیستەمێکی تری لە پلاندا هەیە؟ یان بارودۆخی گەشەپێدان و بەرەو پێشبردندا هەیە کە جێگراوە یان هاوشێوەی ئەندرۆید بێت؟

لە ١٥ـی ٨ـی ٢٠١٦، گووگڵ لە کۆنگرەیەکدا سیستەمی وەگەڕخەری Fuchsiaـی بە فەڕمی ناساند، بڕیاربوو گووگڵ وەک جێگرەوەیەک بۆ سیستەمی کرۆم یاخود  ئەندرۆید دەست نیشانی بکات، ئاماژەی پێدا لە باروودۆخی گەشەپێداندایە، ماوەیەک زۆر دوای ئەو بابەتە رۆیشت و گووگڵ لە دوای کۆنگرەکەی 2016ـەوە بێدەنگی هەڵبژارد، تاوەکو کۆنگرەکەی ئەمساڵی، ئەویش کۆنگرەی I/O 2017 ی گووگڵ، لە گفتووگۆیەکی تایبەتەدا لەگەڵ پێگەی Techradarـدا دەربارەی ئەمە دوان، گووگڵ ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا بە هیچ جۆرێک ئامادە نیە بۆ جێگرتنەوەی  ئەندرۆید، وە باسی لەوە کرد سیستەمی وەگەڕخەری فیوژا سیستەمێکی ئێجگار سەربەخۆترە لەچاو سیستەمی ئەندرۆیدا واتە زێدەتر Open soucreـە، هەم پارێزراوترە هەمیش خێراترە، بەڵام لە ئێستادا بە هیچ جۆرێک ئامادە نیە و لە ژێر گەشەپێدان دایە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە داهاتوودا لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان ئەم سیستەمە وەگەڕخەرەیان لەسەر جێگیر دەکرێت. گووگڵ لەم سیستەمە بە هیچ جۆرێک زمانی جاڤا (Java)ـی بەکارنەهێناوە بۆ دروست کردنی بەڵکو هەریەک لە زمانەکانی( C, C++, Dart, Go, Rust,Python) بەکارهێنراوە بۆ داڕشتنی، وە مایای وەبیر هێنانەوەیە زمانی (Go) زمانێکی نوێ و تایبەتە بە گووگڵ، بەلام سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بە هەریەک لە زمانەکانی (C, C++, Java) نووسراوە، وە سیستەمی وەگەڕخەری فیوژا سەر بە خێزانی Magenta ، بەڵام ئەندرۆید سەر بە خێزانی Unix ، کە ئەمەش جیاوازیەکی ترە، واتای ئەوە ئەدات کە لە سیستەمی وەگەڕخەری فیوژادا وازهێناوە و پشگوێ خستووە، کێرناڵی(ناوکی) لینوکس.

بۆ ئێستا فیوژا تەنها لەسەر پلاتفۆرمەکانی ARM64, x86-64 کار دەکات.

سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ئەوەستێت دوای هاتنی:

پێویستە لە دەنگۆکانەوە دەست پێ بکەین، هەندێک دەنگۆ هەیە بەس لەوە ئەکەن کەوا کۆتا وەشانی ئەندرۆید 9.0 دەبێت، هەندێک دەنگۆی تر وەشانی 10.0 وەک کۆتا وەشانی ئەندرۆید دەست نیشان دەکەن.

لە ڕوانگەی پێگەی ئەندرۆکوردەوە بڕوانین:

هیچ هۆکارێک نیە بۆ وەستاندنی سیستەمی ئەندرۆید چونکە ئەندرۆید لە ئێستادا خاوەنی چەندەها نەرمەکاڵایە لە هەریەک لەو نەرمەکاڵایانەی کە تایبەتن و هەزاران و ملیۆنانن لە پلەی ستۆردا جێگیر کراون یاخود بەدەر لە پلەی ستۆر هەن، دەستبەرداربوون لە ئەندرۆید واتە دەستبەرداربوون لە هەموو ئەمانە، وە سیستەمی وەگەڕخەری فیوژاش بە هیچ جۆرێک پشتیوانیان لێ ناکات چونکە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و فیوژا دوو سیستەمن بناغە و شێوە داڕشتنی کۆدەکانیان تەواو جیاواز و هاویەک نین.

بەڵام ئەکرێت لە داهاتوودا ئەندرۆید هەر بەردەوامی پێ بدرێت، بەڵام ڕەنگە فیوژا کۆمەلێک مۆبایلی تایبەتی بۆ بنیات بنرێت، ئەگەر زۆرە ئەو مۆبایلانەی کە لە داهاتوودا کار بەم سیستەمە ئەکەن، مۆبایلێک بن کە نرخیان گران بێت و بەرزترین نرخ بن، یاخود دەکرێت پێچەوانەی ئەو بیرۆکەی ئێستا وتم بن، یاخود ڕەنگە هەردوو سیستەمەکە تیکەڵ بکرێن واتە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و فیوژا، گووگڵ بیر لە تێکەڵ کردنی هەردووکیان بکاتەوە و سیستەمێکی نوێتر و باشتر و خێراتر لە هەردووکیان بەرهەم بهێنێت کە هەر لە ژێر ناوی ئەندرۆیدا بێت، یاخود نەخێر ئەندرۆید بە تەواوەتی دەوەستێت و فیوژا جێگرەوەی دەبێت.

تاچەند ئەگەری ڕوودانی ئەم ڕووداوانە هەیە؟
بۆ ئێستا، هیچ وتەیەکی فەڕمی بوونی نیە، لەوە بدوێ، ئەندرۆید بوەسێنرێت، بەلام گووگڵ بە فەڕمی باس لەوە ئەکات هێشتە فیوژا ئامادە نیە بۆ جێگرتنەوەی ئەندرۆید، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئەگەرێک دروست دەکات بۆ نەمانی ئەندرۆید لە داهاتوودا ، لێرەدا تەنها پێویستە چاوەڕێ بکەین تاوەکو لە ساڵانی 2019 بەرەو سەرتر ئەم سیستەمە وەگەڕخەرە زانیاریەکی ئەوتۆی لێ بەردەست بخرێت وە گووگڵ بە فەڕمی کۆمەلێک زانیاری لە ڕووکار و تایبەتمەندیەکانی ئاشکرا بکات، ئەوکات بەتەواوەتی یەکلایی دەبنەوە ئەو دەنگۆ و ڕا جیاوازانەی بۆمان ڕوونکردنەوە.

سەرچاوە: بۆ هەندێک لە نووسینی زانیاریەکان سوود لە پێگەی ویکیپیدیا و پێگەی تێک ڕادار وەرگیراوە.

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…