ڕۆژانە و بەردەوام، لە پێشوو، بە ١٠٠ـان پرسیارم ئاڕاستەکراوە یان پرسیارێک کە خۆم بەباشی دەزانم، بیکەم بە پرسیار یان بزانم کە پرسیاری ئێوەشە، لە ئەندرۆکورد، لە ئیمەیڵ، لە هەژمارە تایبەتەکانم، کۆیان دەکەمەوە، دایاندەڕژمەوە، ئێوەش سوودیان لێوەگرن، هەر بڕگەیەک ١٠ پرسیار وەڵام دەدەم، بخوێنەوە.

١/ چۆن بتوانم پارەی یاریەکان زۆربکەم؟ (هاکەزایی وتەنی هاکیان بکەم)

نموونە

وەڵام: زۆرکردنی پارەی ناو یاریەکان، لە ئەندرۆید، دابەشدەبێت بۆ دوو جۆر، یەکەم، ئەو یاریانەی Mods کراون (واتە لەلایەن کەسێک یان لایەنێک دەسکاریکری APK ـی کراوە و دواتر بڵاوکراوەتەوە) کە ئەم جۆرەیان بۆ ئەوانەیە کە موبایلەکەیان دەسەڵاتی ڕەگ (Root)ـی نییە و تا ئەندازەیەکیش حەزەکان پڕدەکاتەوە، جۆری دووەم، ئەمەیان بۆ ئەوانەی کە دەسڵاتی ڕەگی سیستەمیان هەیە، ئەویش ئەپێکـی دەسکاریکەری Valueـی دادەگرێت لەوانە وەک Gamekiller، دەسکاری و یاری بە ژمارەکانی ناو یاریەکە دەکەیت. (بۆ یاری Online سوودی نییە، تەنها یاری Offline)

٢/ ئەپێک یان ئامڕازێک هەیە، ژمارەی بینینی هەژماری فەیسبووکم بداتێ؟

هەڵخەڵەتێنەرن ئاگاداربن!

 وەڵام: نییە، چۆن، کاتێک تۆ ئەپێکی هاوشێوە دادەگریت، ئەوان بە دڵنیای سوود لە APIـی بەشی Developerـی فەیسبووک وەردەگرن، تا بتوانن شتێکی وا بکەن، بۆئەم کات، فەیسبووک بە هیچ جۆرێک، هیچ دەسەڵاتێکی بۆ API ـەکانی زیادنەکردووە تا گەشەپێدەری تر، بتوانن ئامارێکی ئاوهایان لەسەر سێرڤەرکانی فەیسبووک دەستکەوێ، ئەوەشی هەیە، پشت بەئامڕازێکی لاوەکی دەبەستێ، بەهیچ جۆرێک ناتوانیت بڵێیت، ڕاستە و ئامارێکی دروستە، بەڵکو ٪٩٥ هەڵخەڵەتێنەرن.

٣/ وەشانی نوێ بە موبایلەکەی من دەگات؟

بەمنیش دەگات؟

وەڵام: یاسایەک یان میکانیزمێکی نموونەی (Standard) هەیە، کۆی کۆمپانیاکان کردویانە سیاسەتی کاریان، ئەویش، موبایلێک تەنها ٣ ساڵ پشگیری و نوێکردەوەی دەبێت، لەم ٣ ساڵ، ٢ ساڵیان پشگیری نوێکردنەوەی وەشانی تەواوەتی دەکرێت (واتە نموونە لە مارشمالۆ ٦ بۆ نووگەت ٧)، ساڵی کۆتایی تەنها چاکاری پاراستن بۆ دێت. (بنەمای ڕوونکردنەوە بۆ ئەم وەڵامە بوو؛ بزانە موبایلەکەت چەند ساڵ کۆن بووە، بەوە دیاری بکە، وەشانەکەی نوێ دەبێت، یان نا)

٤/ ئایە موبایلەکمان هەموو ئەو ڕام (Ram)ـە دەخوێنێتەوە، کەهەیەتی؟

بیرگەی کاتی – Ram

وەڵام: نەخێر، سیستەمی موبایلەکان بە گشتی، ٪٨٠ـی ئەو ڕامە دەخوێنەوە کە لەسەر ڕەقەکاڵای موبایل جێگیرکراوە، واتە هەموو کات موبایلەکە ٪٢٠ـی ڕامەکەی خاوێن ـە، بۆ ئەپ و سیستەم تەنها دەتوانێت تا سنووری ٪٨٠ ببڕێت، واتە ئەگەر موبایلەکەی تۆ ڕامی ٨ گب بوو، تەنها ٦ گب دەخوێنێتەوە.

٥/ لە نێوان خزمەتگوزاریەکانی یاریدەی کەسی Bixby یان Siri یان Google Assessent کوامیان باشترە؟

بیکسبی سامسۆنگ

وەڵام: بەکورتی لەڕووی تایبەتمەندیەوە Bixbyـی سامسۆنگ لە هەرسێکیان باشترە، هەموو تایبەتمەندیەکانی ئەوانی تری هەیە، دوو تایبەتمەندیشی هەیە کە ئەو دووەی تر نیانە، ئەوانیش گەڕان بە کامێرا و Info Cardـە، وەکو تریش لە ڕووی زمان و زۆری پشگیریکردنی زمان،پلە یەک Google Assistant، چونکە پشگیری زۆرتر لە ٤٠ زمان دەکات، دووبەرامبەری Siriـیە، Bixbyـیش تەنها پشگیری ٢ زمان دەکات.

٦/ دەڵێن؛سامسۆنگ خاودەبێتەوە و جام دەبێت، ئایە هۆکاری چییە؟

نموونە وەک جامبوون

وەڵام: وەکو خۆم، ئەم فکرەم تەواو پێغەڵەتە، ئەم کێشەی سامسۆنگ نەبووە، بەڵکو گرفتی ئەندرۆید بووە، بە تایبەت لە وەشانە کۆنەکانی، گرفتەکەش ئەوەیە، کاتێک موبایلەکەت میمۆریەکەی کەم دەبێتەوە، بەتاڵی کەمدەبێتەوە، بەجۆرێک لە ٣٢ گب، تۆ ٣١ گێگا و نیوی بەکاربێنیت، ئەمە وادەکات، قورسایەکی زۆر بکەوێتە سەر میمۆری موبایلەکە، وە سیستەم و پڕۆسیسەر، تەنانەت ڕامیش، کە سیستەم لەوەڵامی ئەمانە، وشەی Stopped نیشان دەدات. بە کورتی: تا ئەندازەیەکی باشتر لە جاران، ئەمە چارەکراوە.

٧/ کوام ڕووکاری بەکارهێنەری (User Inteface) لە هەموو جوانتر و گونجاوترە؟

کوامیان؟

وەڵام: لە نێوانیان Touchwiz Ui هەڵدەبژێرم، بەتایبەت دواین وەشانی، ئەوەی Galaxy S8، بەهۆکاری ئەوەی موبایلەکە، دوگمەی فیزیکی نییە، پشت بە دوو ڕووکار دەبەستێت، یەک بۆ ئەپەکان، ئەوی دی بۆ پێوەکراو و ویدیجتەکان، لێرەدا ئاسنکاری کراوە و بەڕاکێشانی موبایلەکە دەچێتە ناو ئەپەکان، وەکو هەڵبژاردەش هەیەتی کە بتوانیت بەشی ویدیجتەکان ناچالاک بکەیت، تایبەتمەندی گەڕانی هەیە، ئایکۆن ـەکان جوانن و نایابن (لەگەڵ ئەوەش ئەمە من پێم واییە، ئەکرێ کەسێکی دیکەی ڕاهاتوو، فکرێکی جیاوازی هەبێت)

٨/ دەسپێک لە ئەندرۆید ستۆدیۆ و کاری پڕۆگرامسازی جاڤا چییە؟

وەڵام: باشترین دەسپێک، بۆ کەسەکان دەگۆڕێت، دەکەوێتە سەر ئەزموونی کەسەکان، خودی Java ئەو زمانیە کە تۆ ناتوانیت دەسپێکی دیاری بکەیت، کەواتە، باشترین پڕۆژە بۆ دەسپێک سادەترین کارتە و قورسترین هەر دەسپێکی کاری سادەیە.

٩/ جیاوازی Open Source و Closed Source لە چیدایە؟

فکرەی سەرچاوە کراوە بەرامبەر سەرچاوە داخراو

وەڵام: جیاوازیەکە ڕوونە، فکرەی یەکەم Open Source سەرچاوەی کۆدەکان بۆ هەموو کۆمپانیاکان، کەسەکان کراوەیە، دەتوانن دەسکاری بکەن و چاکاری تێدا بکەن، بەجۆرێک کە هەچیەکی ویستیان تێدا بگۆڕن و چیان نەویست لای بەن، بە کورتی فکرێکی ئازادە و بەرهەمهێنەرانەیە. (تۆ ئەتوانیت فکری ئەندرۆید سوود وەرگریت و فکرێکی گەورەتری لێبنیاد بنییت، بە مەرجێک ناوی ئەندرۆیدـیش نەخۆیت)

فکری Closed Source زۆرتر فکرێکی بازرگانیانەیە، نموونەش Windowsـی مایکرۆسۆفت و IOSـی ئەپڵ، لە ویندۆزدا، هەموو کۆمپانیاکان ئازادن، ویندۆز لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان بێت، بەڵام بەهیچ جۆرێک ناتوانن بچوکترین گۆڕانکاری لە سیستەم بکەن، دەبێت هەموو مافەکان وەک نوێکردنەوەی سیستەم، ڕووکار، تەختەکلیل، هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵی مایکرۆسۆفت بێت، ئەپڵیش بۆ IOS هەمان فکرەی هەیە، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە، ئەپل ڕەقەکاڵای خۆیەتی و مایکرۆسفت ڕەقەکاڵای ئەوانی تر. (تۆ ناتوانیت لە فکری ویندۆز و ئای ئۆ ئێس سوود وەربگریت، تەنیا دەتوانیت بەکاربێنیت و کات بەسەر بەریت)

١٠/ چۆن بتوانین؟ هەنگاوەکانی بوون بە گەشەپێدەری ئەندرۆید بڕین و پێ بگەین

چۆن؟ چؤن کار بکەین و چۆن فێربین؟

وەڵام: بە ئەزموونی خۆم، پار ساڵ و زیاتریش، تەمەنم ١٦ و کەمتریش، پێگەی تایبەتمان هەبوو، بابەتی ئەندرۆید ستۆدیۆ مان دەنووسی، هەندێکی وایان دەزانی تەمەنم سەروو ٣٠ ساڵ و ٣٥ ساڵە، هەندێکی وایان دەزانی، زانکۆم تەواو کردووە، هەرکەسێک منی لە ئینتەرنێت ناسیبێت، بێگومان ئەم هەستەی هەر هەبووە، دەمەوێ ڕوونی کەمەوە، هەنگاوی یەکەم ئەوەیە، بتوانیت شوناسی خۆت دروست بکەیت، دواتر، بێت و کار بکەیت، لەسەر کۆدەکان کار بکەیت، بەڕاستی کۆدەکان قوڵن، وا بیرمەکەوە پڕۆژەت هەبێ، بەڵێ هەت بێت، بەڵام قەیدی چییە با سادە بێت، بەڵام گرنگە کە تۆ کار بکەیت، بەردەوام بیت، فکرەکان کەڵەکە بکەیت، بێگومان بەبێ بوونی شتێکی سادە لە زمانە پڕۆگرامزایەکان، تۆ ناتوانیت کار بکەیت، کەواتە زۆر گرنگە تۆ بتوانیت، زانیاری لەم زمانە پەیدا بکەیت، بە چۆشەوە بابەتەم دەنووسی، هەر بابەتێکم سنووری ١٥٠٠ پیتی تێدەپەڕانت، بۆ هەریەکیان هەفتە و زیاتر پێوەی ماندوو دەبووم، بەڵام تێگەیشتم، من ئەمەوێ چی بکەم؟ خەڵکی تر فێربکەم، ئاخر بنچینەی زمانەکە ئینگلیزیە، هەر چۆن بیکەیتەوە بە کوردی تەنها تێگەیشتنە و تۆ هەر ئەبێ ئینگلیزیەکە بەکاربێنیت، بگرە زۆریش زەرەرت لێدەدات فێربوون بەکوردی، لەم زمانە پڕۆگرامسازیانە، چونکە هەموو کات، تۆ وەکو کەسێکی تەواو پێگەشتوو دروست ناکات، هەموو کات، لە شکڵی ئەپێکی کە تەنها ٪٦٠ـی تەواو کراوە، هەموو کات خاڵێک دەبێت، ڕاتدەگرێت و کاتێکی زۆرت دەبات، پێشنیار ئەوەیە، بە ئینگلیزیەکە، فێربیت و هەروەک ئینگلیزیەکە بیرکەیتەوە.

پرسیارە ورد و قوڵەکانتان لە ژێر ئەم بابەتە بنووسن، تا بابەتی داهاتوو وەڵامتان بدەم

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…