لەکۆتایدا هۆنۆر ٩ بە فەڕمی نمایش کرا، دوای ئەو هەموو دەنگۆ و زانیاری دزە پێکراوەی بڵاوکرایەوە، نەوەیەکی دی بۆ خێزانی هۆنۆر زیاد بوو، ئەم نەوەیان بە دوو جۆر ڕامی جیاواز بەردەست دەبێت.

کامێرای مۆبایلەکە دوانە کامێرایە و دوانە LEDـە، وە تایبەتمەندی فۆکسی خۆکاری یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی، هەریەک لە دوگمەکانی زیاد کردن و کەم کردنی دەنگ و دوگمەی قفڵکردنی ڕوونما کەوتونەتە لای ڕاست، ڕوونمای مۆبایلەکە ٥.١٥ ئینجە بەڕوونی fullHD (1920 x 1080)، ڕامی مۆبایلەکە بە دوو جۆر بەردەست ئەبێت یەکێکیان ٤ گێگابایت ئەوەی دی ٦ گێگابایت، کە بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکەش بە دوو جۆر دەبێت ئەوانیش بیرگەکانی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت، چیپی مۆبایلەکە لە جۆری کایرین ٩٦٠ دەبێت و رێکخەری گرافیکەکەشی Mali-G71دەبێت، لە کامێراکانی دواوەی مۆبایلەکە; کامێرایەکیان ٢٠ مێگاپیکسڵ دەبێت کە هەستەوەری (مۆنۆکرۆم)ی تێدا جێگیر کراوە، ئەوەی دیکەیان ١٢ مێگاپیکسڵ دەبێت کە یەکەیەکی RGB تێدا جێگیر کراوە، دەربارەی کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە ٨ مێگاپیکسڵ دەبێت، توانستی پاتریەکەشی ٣٢٠٠ ملی ئەمپێر /کاتژمێرێکدا دەبێت و پشتیوانی لە بارگاوی کردنەوەی خێراش دەکات، وەشانی نوگەتی ٧.٠ لەسەر جێگیر کراوە، ڕووکاری بەکارهێنەری مۆبایلەکە EMUI ٥.١ دەبێت، کێشی مۆبایلەکە ١٥٥ گرام دەبێت.

ڕەنگەکانی مۆبایلەکە زەردێکی ئاڵتوونی/ ڕەش/شین/ خۆڵەمێشی دەبێت، ئەو جۆرەیان کە ڕامەکەی ٤ گێگابایت و بیرگەکەشی ٦٤ گێگابایتە بە نرخی ٣٣٨ دۆلار دەبێت لە وڵاتی چیندا، ئەو جۆرەشیان کە بیرگەکەی ١٢٨ گێگابایت دەبێت و ڕامەکەی ٦ گێگابایت دەبێت نرخەکەی ٤٤١ گێگابایت دەبێت، وە جۆری سێیەم کە ڕامەکەی ٦ گێگابایت دەبێت و بیرگەکەی ٦٤ گێگابایت دەبێت بە نرخی ٣٩٧ دەبێت; بێگومان ئەم نرخانەش بازارەکانی چین دەگرێتەوە، وا بڕیارە سبەینێ کڕینی سەر هێلی بەردەست بخرێت و لە ١٦ی ئەم مانگەدا دەست بکات بە فرۆشی، وە لە مانگی داهاتوودا فرۆشی لە هەموو جیهاندا بەردەست ئەخرێت.

سەرچاوە: ئەندرۆید هێدلاینس.

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…