نەرمەکاڵای ئەندرۆید مارکێت کە بە وەشانێکی کۆنی پلەی ستۆر دادەنرێت ڕاگیراوە و چی دیکە پشگیری ناکرێت، لەو ئامێرانەدایە کە وەشانی ئەندرۆید ٢.١ یان کۆنتریان لەسەر جێگیرکراوە و بوونی هەیە.

گووگڵ بە نیازە لە کۆتایی ئەم مانگەدا، پشتیوانی خۆی ئیتر بۆ ئەندرۆید مارکێت داببڕێنێت و ئیتر بە هیچ جۆرێک پشتیوانی لێ نەکات، لە ٣٠ی ئەم مانگەدا گووگڵ دەست بە ئەنجام دانی دەکات و ئیتر پشتگیری لێ ناکات. بەکارهێنەرانی ئەندرۆید مارکێت بە هۆکاری کێشەی تەکنیکی و سنووداری ئەو نەرمەکاڵایە، هیچ لێدوانێک یاخود شتێکی تریان بۆ ئەو ئەو باسە ئەنجام نەداوە.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە گووگڵ ماوەیەک پێش ئێستا، ئیتر پشتیوانی کردنی خۆی بۆ هەردوو وەشانی ٢.٣ و ٣.٠ واز لێهێنا و بە فەرمی وتیان کە ئیتر پشتیوانی لەو دوو وەشانە ناکەن، بەڵام ەو بەکارهێنەرانەی کە سوود لەو وەشانە وەردەگرن، ئەتوانن یاری و پرۆگرامەکان لە رێگای پلەی ستۆرەوە دابگرن و دایبمەزرێنن.

بە گوێدانە ئەوەی کە ٧ ساڵ بەسەر تەمەنی وەشانی ٢.١ی ئەندرۆیدا تێدەپەڕێت، کەمتر لە ٠.١ لەم وەشانە سود وەردەگرن لەکۆی گشتی بەکارهێنەرانی وەشانەکانی ئەندرۆید، هەر بۆیەش ئەم هەواڵە نابێتە هۆی دڵگرانی، چونکە رێژەیەکی ئێجگار کەم بەکارهێنەر سود لەو کۆگایە وەردەگرن.

ژێدەر: نیۆ وین.

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…