چەن کاتژمێرێک لەمەوبەر، کۆنگرەی فەرمی تایبەت بە OnePlus 5 بەڕیوەچوو، تەواوی زانیاریەکان لەسەری نمایشکرا، ئەوەی بینرا، ئەوەی بەرچاومان کەوت، موبایلێکی تەواو تایبەت و دانسقەیە، بوون و پشگیریکردن لە دوانە کامێرا وێنەیەکی تەواو نایاب و جوانتر دەگرێت، تامی تەواو کامێرایەکی فۆتۆگرافیانە دەدات. جیاواز بە نەوەی پێشوو، پشگیری لە ٦ گب ڕام بۆ بیرگەی ٦٤گب و ٨ گب ڕام بۆ بیرگەی ١٢٨ گب دەکات (سەرسوڕهێنەر ٨ گب ڕام!)

دووانە کامێرا، وێنەیەکی ڕوونتر، خێرا بارگاویکردنەوەی نایاب، ڕامی ٨ گب!

بەکورتی:

  • دوو OnePlus 5 دەبن، یەکیان ٦ گب ڕام و ٦٤ گب بیرگەی دەبێت، ئەوی دیکە ٨ گب ڕام و ١٢٨ گب بیرگەی دەبێت.
  • تایبەتمەندی لە کۆمپانیاکانی دیکە زۆرتر و باشترن.
  • سەرنجیان خستۆتە سەر کامێرا و نەرمەکاڵاکانی زۆر بە نایابی.

بەپوختی: ڕوونمایەکی ٥.٥ ئینجی لە جۆری full-HD Optic AMOLEDـی هەیە، خاوەنی پڕۆسیسەری سناپدراگۆن ٨٣٥ـە، دەتوانرێت لەگەڵ Clock Speed تا خیرای  2.45GHz کاربکات. هەستەوەری پەنجۆمۆرەکەی لە سیرامیک دروستکراوە، بەمەش تەنها بە ٠.٢ چرکە دەتوانێت قفڵی سەر ڕوونماکەی بکاتەوە (ناوازەیە)، بە پێچەوانەوە لە پاتری پاشکەوتووە ١٠٠ mAh کەمترە بەراورد بە نەوەی پێشتر OnePlus 3T تەنها ٣٣٠٠ mAhـە.

تایبەتمەندیەکانی بە وردی!

بۆ کامێرا، خاوەن دووانە کامێرایە، یەکیان ١٦ مێگا پێکسڵە بە قەوسی هاوینەی f/1.7، ئەوی دیان ٢٠ مێگا پێکسڵە لەگەڵ هەستەوەری Telephoto (بۆ کاری فۆتۆگرافی یان سینەمای زۆرتر بەکاردێت) قەوسی هاوێنەی f/1.6ـە. کامێرای پێشەوەی یاخوود سێلفی ١٦ مێگا پێکسڵە، قەوسی هاوێنەی f/2.0 (دووبارە وەن پلەس خۆی جیاواز دەردەخات)

وەن پلەس ٥ کاردەکات بە ئەندرۆیدی نووگەت ٧.١.١، لەگەڵ ڕووکاری بەکارهێنەری تایبەت Oxygenـی جیاواز. پشگیری لە دۆخی خوێندنەوە کراوە و بۆی زیادکراوە،

خێرا بارگاویکردنەوەی Dash! بەراورد بە سامسۆنگ لە ٣٠ خولەک.

پشگیری لە خێرا بارگاویکردنەوەی Dash دەکات، بە جۆرێک لە ٣٠ خولەکدا دەتوانێت ٪٥٨ـی پاتری موبایلەکە زۆر بکات، بەراورد بە گالاکسی س٨ لە هەمان ماوەدا تەنها دەتوانێت ٪٣٩ وزە بدات.

بەرواری بڵاوکردنەوە لە بازاڕەکان: ٢٧ـی ٦ـی ئەم مانگە، نرخی بە دەوروبەری ٤٥٠$ بەرەوە سەرەوە.

ڕاتان چییە لەسەر OnePlus5، بۆچوونی خۆتان بنووسن لە ناوازاترین موابیلەکانی ئەندرۆید.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…