لەم هەفتەیە، یوتوب وەشانێکی نوێی ئەپی یوتوبی موبایلەکان دەوەشێنێت، چەندین تایبەتمەندی نوێکاری و باشکاری تێداکراوە، بێجگە لە نوێکاری موبایلەکان، وەشانی تایبەت بە ڕوومێزیش نوێدەکرێتەوە، ڕووکار و شکڵی دۆخی نیوە شەوی (Dark Mode)ـی بۆ زیاد دەکرێت، Youtube Redـیش بەشێوەیەکی فەرمی دەناسێنرێت و لە وەشانی تاقیکاری دەردەچێت و بەمزوانە ئامادە دەکرێت بۆ جێیرگرکردن و بەردەستخستنی بۆ هەمووان.

لە بلۆگی گووگڵدا، لە بابەتێکدا دەڵێت: گووگڵ دەستدەکات بەوەشاندنی نوێی ئەپی یوتوبی موبایلەکان (لە هەفتەکانی داهاتوو)، ئەوەی جێی سەرنجە، یەکێک لە نوێکاریەکان ئەوەیە، دەتوانیت ڤیدیۆ پڕ بە پڕی ڕوونماکەت بکەی، چی بە باری ئاسۆی یان ستوونی، یاخوود کاریگەریەکی چوارگۆشەی بدەیت بە ڤیدیۆکە.

گووگڵ ڕێگا و شێوازێکی نوێی بڵاوەپێکردنی ڤیدیۆکان بۆ یوتوب دروستدەکات، دەتوانیت هەر ڤیدیۆکی مەبەستت بێت، دیاری بکەیت و بڵاویپێبکەیت لە نێوان ژمارە پەیوەندیەکانی ناو موبایلەکەت، بەشێوەی Directs لە یوتوب بتوانیت بۆیان بنێریت و گفتووگۆیان لەگەڵ بکەیت. (جێی ئاماژەپێکردنە ئەم نوێکاریە هەفتەی پێشوو بۆ وڵاتانی کیشوەری ئەمریکای لاتین نێردراوە)

سەرچاوە: Androidauthority

  • نەرمەكاڵایەك بۆ سڕینەوەی بوخچە بەتاڵەكان

    هەمیشە زۆرێك لەم نەرمەكاڵایانەی لە مۆبایلەكەتدا دەیسڕیتەوە بوخچەیەكی بەتاڵ لەپاش خۆیدا بەج…
  • نەرمەكاڵای ئەلفبێی کوردی

    نەرمەكاڵای(Kurdish Alphabet) بەکاردێت بۆ فێربوون و چۆنیەتی نوسینی پیتەکانی ئەلف و بێی کورد…
  • فەرهەنگی سەردەم

    فەرھەنگی پێشکەوتووی چەند زمانی سەردەم فەرھەنگی پێشکەوتووی سەردەم یەکێکە لە بەھێزترین و پێش…

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…