کۆمپانایی ZTE ناسراوی چینی، کە بەیەکێک لە کۆمپانیا گەشەپێدەرەکانی مۆبایلە زیرەکەکان دادەنرێت. لێرە پێداچوونەوە بەیەکێک لە باشترین بەرهەمەکانی دەکەین کە کۆمەلێک تایبەتمەندی ناوەزەی هەیە لەگەڵ نرخێکی هەرزان.

کۆمپانیایی ZTE ئەم مانگە مۆبایلی نوێی خۆی بە ناوی Nubia Z17 ڕاگەیاند کە ئەمەش بەئاشکرا دیارە لە خێزانی Nubia یه. ئەم مۆبایلە بەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیایی نوێی بارگاوی کردنەوەی خێرایی کۆمپانیایی کوالکۆم Quick Charge 4.0 کە توانایی هەیە ئاستی پاتری مۆبایلەکە لە 0% تا 50% بارگاوی بکاتەوە لەماوەی تەنها 25 خولەک !

کۆمەڵێک زانیاری لەسەر مۆبایلی Nubia Z17

  • جۆری ڕوونما IPS LCD بە ڕوونی Full HD و بە قەبارەی 5.5 ئینچ (403) پیکسڵ بۆ هەرئینچێک
    پارێزەری ڕوونمایەکەی لە جۆرێکی گۆڕیلا گلاسە .
  • بە پرۆسێسەری بەناوبانگی کۆمپانیایی کواڵکۆم سناپ دراگۆن 835 لەگەڵ یەکەی چارەسەرکەری گرافیکی ئەدرینۆ 540.
  • بە هەردووجۆری بیرگە و ڕام لە قەبارەی (64GB ، 6GB) و (128GB ، 8GB) بەردەسته ، بەڵام پشتگیری بیرگەی  دەرەکی ناکات .
  • خاوەن جووت کامێرایەکی ناوەزەیە کە دانەیەکیان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسلە بە تیرەی هاوێنەی 1.8/f
    ئەوەی دیکەیان بە ڕوونی 23 مێگاپێکسلە بە تیرەی هاوێنەی 2.0/f ، هەروەک ئایفۆن حەوت توانایی
    2x Optical Zoom کە وادەکات وێنەکە لە کاتی نزیکردنەوە ڕەنگ و جوانی خۆیان لەدەست نەدەن ،
    کامێرایی پێشەوەی مۆبایلەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسله به تیرەیی هاوێنەیی 2.0/f ،
    دەتوانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات بە ڕوونی 4K کە توانایی گرتنی 30 وێنەی هەیە لە چرکەیەکدا .
  • خاوەن سپیکەرێکی بەهێزە کە پشتگیری دەنگی Dolby Atmos دەکات ، بەڵام پشتگیری لە دەرچەی بیستۆکی  3.5 ملم ناکات !.
  • پشتگیری لە نەوەی چوارەمی 4G LTE دەکات ، شوێنی 2 سیم کارتی هەیه .
  • هەریەک لە GPS ، NFC لەم مۆبایلەدا بوونی هەیە بەهەمان شێوە بلوتوزی ئەم مۆبایلە لە نەوەی چوارەمە.
  • قەبارەی پاتریەکەی 3200 ملی ئەمپێر/ کاتژمێر کە وەک پێشتر باسمان کرد پشتگیری لە Quick Charge 4.0 دەکات.
  • ئەم مۆبایلە لەسەر ئەندرۆیدی نووگەت (7.1.1) کاردەکات بە ڕووکاری تایبەتی Nubia UI 5.0.جێگایی باسە ئەم مۆبایلە تاکوو ئێستا تەنها لە وڵاتی چین بەردەسته کە نرخەکەی لە دەوروبەری 3,399 یوانی چینی بۆ جۆری 6 GB کە دەکاته 497 دۆلاری ئەمریکی، بۆ جۆری 8 GB نرخەکەی لە دەوروبەری 3,999 یوانی چینیه کە دەکاته 584 دۆلاری ئەمریکی .

سەرچاوه: gadgets.ndtv.com و gsmarena.com

ئەمەش بخوێنەوە

پێگەی نێتفلیکس پشتگیری (HDR Video)ی بۆ هەندێک ئامێری نوێ ڕاگەیاند.

پێش چەند مانگێک پێگەی نێتفلیکس پشتگیری مەودای جوڵەداری بڵند(HDR)ی بۆ هەریەک لە ڵجی (ج ٦) ل…