ئەمە ڕیزبەندی دە لە خۆشترین یارییە وەرزشیەکانە بۆ هەموو کات و بەئەزموونی خۆم، بۆ هەریەکێک بەکورتی دواوین و ڕوونکردنەوەمان داوە، بەهیوای ئەوەی سەرنجی ئێوەش ڕابکێشیت و تاقیبکەنەوە، چونکە بەچێژ و نایابن.


یاری 9 Innings Baseball

هاوشێوەی یاری بەیسبۆڵی ڕاستیە و لەلایەن Com2uS گەشەپێدراوە و هەموو ساڵێک بەشێکی بڵاودەکاتەوە، یارییەکە ئاوێتەیێکی میکانیکی پتەوی هەیە کە هاوشێوەی ئاوێتەی بەیسبۆڵی ڕاستەقینەیە، تۆ بەرە بەرە بەتوانا دەبيت تا ئەگەیتە لوتکە و ئەوپەڕی ئاست، ١٤٠٠ ياريزانى تیایە، هەموو واتە هەر٣٠ی ڕاستەقینەی MLBی تێدایە، گريمانى یاریرکدنە ئەوەيە تا كارتى ياريزان كۆبكەیتەوە بۆ ئاستی یاریزانەکان و پاشان ئەوان ڕۆڵ دەبينن لە ياريەكە.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری Archery Master 3D

یاریێکی تیرهاوێژییە ئەم جۆرە یارییانەش ڕێژەیێکی کەمی هەیە لەناوی یارییە ئەلکترۆنییەکاندا. یارییەکە لە ١٠٠ ئاست پێکهاتووە تابتوانیت تەواوی بكەيت لەچوار شوێنی جیاوازدا. تۆ هەروەها بەتوانا دەبيت تا وات لێدێت ئەتوانی دەست بگریت بەسەر ٢٠ پارچە ئامرازى تيرهاوێژان. ياريەكە ميكانيكى ڕۆڵبینینی سادەيە تا فێر ببێت و ئامانجەكان دەگۆڕێن لەگەڵ هەر ئاستێکدا.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری FIFA 16

یاریێکی تۆپی پێییە کە لە زنجیرەکانی یاری Fifaییە، لە یارییەکەدا پێویستە کەوا تۆ تیمێک دروستبکەیت و یاریزانی خۆت هەبێت، یارییەکە چەندینی کارتی تیایە کە تۆ ئەتوانی بەکاری بهێنیت بۆ ئەو پێشهاتانەی کە ڕوودەدەن، زیاتر لە دە هەزار یاریزان لە خۆ دەگرێت لەگەڵ پێنج هەزار تیم، لە ئێستادا ئەمە بەهێزترین یاری تۆپی پێییە.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری Fishing Hook

ماسى گرتنی شێتانە لەسەر مۆبايل، تۆ ماسى دەگریت بەقولاپ، ياريێکی سادە و چێژبەخشە. تۆ قولاپەکە فڕێ دەدەيت تا ماسى بگریت و پاشان جەنگ ئەکەیت بۆ ئەوەی بیهێنیتە دەرەوە لە ئاوەکە.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری Golf Star

یاریێکی ناوازەی گۆڵفە و شێوازی یاریپێکردنی تۆ ڕۆڵی یاریزانێکی گۆڵف ئەبینیت کە خەریکە بە سەرقاڵی پاڵەوانیەتیەکانە و ئامانجى جۆراوجۆرت پێئەسپێردرێت، دەبێت ئەرك و گەڕان ئەنجام بدەیت بۆ تەواوکردنیان. دوو شێوازی یاریکردنی بەهێڵیشی هەیە جۆری یەکەم يەك یاریزان بەرامبەر يەك یاریزانی تر یان تا چوار یاریزان یاری بکەیت، جۆری دووەم پاڵەوانەتيى هەفتانەیە دەگرێتەوە.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری Homerun Battle2

یاریێکی بەناوبانگەی بەیسبۆڵە. وە هەروەها يەكێکە لە سادەترين یاریەکان. مەبەستى یارییەکە ئەوەيە کە ماڵەکان تێك بشكێنیت و ئەتوانی ڕا بکەیت. بەچەند جۆریکی جیاواز، هەروەك زۆرانبازيى يەك-بە-يەك، ڕۆڵی ئەرکی دیاریکراو CO-OPـی نێوان دوو کەس، چۆنيەتيێكى ڕاهێنان و پارکتیەکردن، تەنها بەهێڵی ئینتەرنێت کاردەکات.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری Madden NFL Mobile

لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای EA sport. یارییەکە كارتی تێدایە کە ئەتوانی سوودمەندبیت و بەکاریبهێنیت، وە یارییەکە تێكەڵەییەکە لەگەڵ ياری تۆپى پێى ڕاستەقينە، كەواتە تۆ بەرهەمهێنبیت. وە ١٦ جۆری یاریکردنی هەیە.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری NBA Live

ئێن بى ئەى و یاری باسکە. وەك ئەوانى ديكە، ئەمە ڕێکخستنی كارتی هەیە كەواتە تۆ دەتوانيت ياريزانى تۆپى سەبەتە كۆ بكەيتەوە و پاشان بە شێوەی تيم پێكیان دێنیت.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری NHL SuperCard

یاریێکی هۆکی سەر بەفرە کە لە جۆری کۆکردنەوەی کارتە. زیاتر لە 450 یاریزانی ئەمڕۆکە و چەندین یاریزانی ئەفسانیی تێدایە بۆ ئەوەی تۆ کۆی بکەیتەوە. گريمانى پێشينى ناوەندىیەکە ئەوەيە کە ياريزان كۆ بكەیتەوە و تيم بنيات بنێیت و پاشان یاری تیمەکانی دیکە بکەیت. پشت دەبەستێت بە سيستەمێكى لاسايى كردنەوە لە جياتى لەڕاستی، ڕۆڵ دەبينێت لەگەڵ یاریزانەکانت.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


یاری Rapala Fishing

یاریێکی ڕاوەماسیە، شێوازی یارییەکە ئەوەی کە تۆ لەسەر ڕووبارێکی لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا و پێویستە ماسیە ڤایرۆسییەکان بگریت، بەوە ناسراوە کە خاوەنی هێڵکاریێکی زۆر بەرزە.

بەدەستهێنانی یارییەکە لە گووگڵ پلەی


ئەگەر  گووگڵ پلەی ناتوانێت زۆرێک لەم یاریانە دابگرێت، سوود وەربگرە لەم بابەتە “فکرەی دروستکردنی Gmail ێک هاوشێوەی ئەوەی لە وڵاتی ئەمریکا بیت

ئێوەش یاری وەرزشی دڵخوازی خۆتان بنووسن و بۆ هەمووانی هاوبەش بکەن.

ئەمەش بخوێنەوە

بەرنامەسازی Android Studio – دانانی ئاگاداریەک بۆ پێش دەرچوون لە نەرمەکاڵەکەت

ڕوونکردنەوە لە دروستکردنی ئاگاداریێک ئەکەین کەوا پێش ئەوەی لە نەرمەکاڵەکەت بێیتە دەرەوە ئا…