وه‌ک ده‌زانین له کۆگای پله‌ی ستۆردا له‌پاڵ ئه‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ی که به خۆڕاین، کۆمه‌لێک نه‌رمه‌واڵای تر بوونی هه‌یه‌ که پێویستی به پاره هه‌یه‌ تاوه‌کو بتوانیت نه‌رمه‌واڵه‌که‌ به‌ده‌ست بخه‌یت، واته پێویسته له‌رێگای کریدیت کارت(کارتی بانکی بۆ کڕینی که‌ل و په‌لی سه‌ر هێڵ) پاره‌که‌ بده‌یت پاشان ئه‌توانیت نه‌رمه‌واڵه‌که‌ له‌نێو مۆبایله‌که‌تدا به‌رده‌ست بخه‌یت.

چه‌ند مانگێک به‌ر له ئێستا کۆگای پله‌ی ستۆر تایبه‌تمه‌ندیه‌کی نوێی دانا، کاری تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ بریتیه له‌وه‌ی داشکاندن بۆ ئه‌و نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ ده‌کات که به پاره‌یه‌، به نموونه نه‌رمه‌والێک گه‌ر نرخی $3.99 بێت ده‌یکاته 1.99$ یاخود هه‌ندێک جار ده‌یکاته خۆڕایی (FREE)، بێگومان ئه‌م داشکاندنه‌ بۆ نه‌رمه‌واڵه‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیه، به نموونه نه‌رمه‌واڵه‌ هه‌یه‌ بۆ ٢ رۆژ داشکاندنی بۆ ده‌کرێت، هه‌ندێکی تر بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ، واته تۆ ته‌نها ئه‌توانیت له‌و ماوه‌یه‌دا سود له‌و داشکاندنه ببینیت که به‌رده‌ست ئه‌خرێت.

هه‌ر بۆیه له ئێستادا ئاشناتان ئه‌که‌ین به نه‌رمه‌واڵه‌یه‌ک، تاوه‌کو له‌رێگای ئه‌و نه‌رمه‌واڵایه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و نه‌رمه‌واڵایانه‌ بیت که نرخه‌کانیان داشکاندنه‌وه‌ یاخود بوونه‌ته‌ خۆڕایی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی.

نه‌رمه‌واڵه‌ی AppSales: Paid Apps Gone Free & On Sale، ئه‌وانه‌ی که ده‌رباره‌ی دواین ئه‌توانێت بۆتان به‌رده‌ست بخات،
نه‌رمه‌واڵه‌که‌ له رێگای وریاکه‌ره‌وه‌ ئاگاداری نوێترین داشکاندنه‌کانت ئه‌کات، به لیستیش ئه‌و نه‌رمه‌واڵانه‌ی که نرخه‌کانیان داشکاوه یاخود بوونه‌ته خۆڕایی جیا ده‌کاته‌وه تاوه‌کو به‌کارهێنه‌ری نه‌رمه‌واڵه‌که‌ زۆر  به ئاسانی نه‌رمه‌واڵای دڵخوازی داشکێنراوی خۆی به‌رده‌ست بخات، دوای کردنه‌وه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ی دیاریکراو ته‌نها به‌یه‌ک کرته ئه‌توانێت له کۆگای پله‌ی ستۆردا نه‌رمه‌واڵه‌که‌ت بۆ بکاته‌وه‌، تاوه‌کو به ئاسانی بتوانی دایبگریت.

کۆمه‌ڵێک وێنه له ڕووکاری نه‌رمه‌واڵه‌که‌:
 AppSales: Paid Apps Gone Free & On Sale- screenshot
 AppSales: Paid Apps Gone Free & On Sale- screenshot

بێجگه له سود وه‌رگرتن له‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه‌، ئه‌توانی له‌ رێگای پێگه‌ی https://www.playstoresales.com/ ـه‌وه‌، ئاگاداری نوێترین نه‌رمه‌واڵه‌ داشکێنراوه‌کان بیت.

  • نەرمەكاڵایەك بۆ سڕینەوەی بوخچە بەتاڵەكان

    هەمیشە زۆرێك لەم نەرمەكاڵایانەی لە مۆبایلەكەتدا دەیسڕیتەوە بوخچەیەكی بەتاڵ لەپاش خۆیدا بەج…
  • نەرمەكاڵای ئەلفبێی کوردی

    نەرمەكاڵای(Kurdish Alphabet) بەکاردێت بۆ فێربوون و چۆنیەتی نوسینی پیتەکانی ئەلف و بێی کورد…
  • فەرهەنگی سەردەم

    فەرھەنگی پێشکەوتووی چەند زمانی سەردەم فەرھەنگی پێشکەوتووی سەردەم یەکێکە لە بەھێزترین و پێش…

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…