کۆمەڵیک ئەپ هەن، کە پێویستین و زۆر ئەرکمان بۆ ئاسان دەکەن، گرنگ بوو لە کۆمەڵەیەک بابەتی (٥ باشترین) کۆمەڵیەک ئەپ و نەرمەکاڵاتان پێبناسێنین کە ئیدی ئەرکەکانی ڕۆژانەن و بونەتە پێویستیەک کە ئیدی بۆ هەمووان گرنگە. بنەمایی ڕوونکردنەوە، دانانی لە پێناسێک و وتنی کە دەکرێت چی پێبکرێت (بوونی بەستەری داگرتن لەگەڵ وێنەی لۆگۆکان)


١. هەردوو ئەپی Korek و Asiacell

ئاسیاسێل.
ئەپی Korek Tel.

ئەگەر تۆ بەکارهێنەری یەک لەم کۆمپانیانەی پەیوەندی تەلەفوونی بیت، بوونی ئەپێکی تایبەت بە ڕاژەکانی ئەوان و ئاسانکردنەوە و وازهێنان لە جێبەجێکردنی کردەی کۆد بۆ چالاکردن و بەکارهێنانی ڕاژەکان، شتێکی گرنگە و کات گێڕەوەیە، پێشینیار (ئیدی کە ناردنی باڵانس یاخوود چالاکردنی باڵانس یاخوود نوێبوونەوەی ئەنتەرنێت بە کرتەیەک ڕابگرن لە جێگای کۆدەکان)


٢. Superbeam یاخوود SHAREit

ئەپی Superbeam.
ئەپی SHAREit.

ئەپی ناوازەن بۆ ئاڵگۆڕپێکردنی پەڕگە (ئیدی وێنە و ڤیدیۆ یان نەرمەکاڵیەک یاخوود هەر جۆرە پەڕگەیەکی ئاسایی) دەتوانن هاوبەشیان پێبکەیت لەگەڵ هاوڕێ و کەسانی نزیکت، بەبێ بوون و خێرایەکی زۆر یان هاوبەشیکردن هەروەک ئەوەی بە کەیبڵ گواستبێتەوە، لەگەڵ ئەوەش پێویست ناکات پەیوەستی ئینتەربێت بیت، ئەویش گواستنەوە بە ڕێگای Wifi Direct (چەند بەرامبەری Bluetooth خێراترە)، هەردووک بۆ ئامێرە جیاوازەکان (ئەندرۆید بۆ ئای ئۆ ئێس، ئەندرۆید بۆ کۆمپیوتەر یاخوود بەپێچەوانەوە) ئاڵگۆر پێدەکات و دەتوانن سوودی لێوەربگرن.


٣. Vidmate یاخوود SnapTube

ئەپی Vidmate.
ئەپی SnapTube.

ئەپی ناوازەن بۆ داگرتنی ڤیدیۆ و بە دەرهێڵکردنی ڤیدیۆ لە یوتوب و زۆری دیکە لە پێگەکانی تایبەت بە ڤیدیۆ، هەردووک توانای داگرتنیان بە جۆرە جیاوازەکانی کوالێتی و جۆرێتی ڤیدیۆ هەیە، لەگەڵ ئەوەش دەتوانیت ڤیدیۆکان بکەیت بە پەڕگەی دەنگی (بە Mp3) دایانبگریت، لێدەری تایبەتیان هەیە لەدەرەوەی لێدەری مۆبایلەکەت، جیاوازی SnapTube ئەوەیە کە خودی نەرمەکاڵاکە زمانی کوردی لەناو ڕیکخستنەکانی هەیە کە ئەشێت بۆ بەکارهێنەرێکی کوردی شتێکی باش و تایبەت بێت. (ئەوەی گرنگە هیچیان لە Play Store نین و دەبێت لەسەرچاوە و وێبسایتی تایبەتی خۆیان دایانبگریت)


٤. Shwan Drug Dictionary

ئەپی Shwan Drugs.

بوونی فەرهەنگێک بۆ دەرمانەکان، زانینی کردە و کاریگەری هەردەرمانێک لەسەر جەستەمان گرنگیەکی پێویست و زۆریش پێویستە، بەبوونی فەرهەنگی شوان، دەتوانت زانیاریت دەستبکەوێت لەسەر جۆریەتی حەپ و شروب و دەرمانەکان (چۆنیەتی بەکارهێنانیان و ئەو کاریگەریە لاوەکیانەی کە دروستی دەکات) زۆر شتی تر کە بە سیستەمێکی جوان و ڕێکخراو داڕێژراوە، بە نووسینی (ناوی بازرگانی یاخوود براندەکەی) دەتوانیت زانیاری پێویستت دەستبکەوێت.


٥. Shwan Dictionary یاخوود Kurdistan Dictionary

ئەپی Shwan Dict.
ئەپی Kurdistan Dict.

بوونی فەرهەنگێکی زمان پیویستیەکی گرنگە بۆ هەر تاکێک، لەوەش گرنگتر فەرهەنگی مەبەست خۆڕایی و دەرهێڵی بێت (واتە پێویستی بە ئینتەرنێت نەبێت)، هەردووک لە فەرهەنگی ناوهێنراو فەرهەنگی ناوازە و نایابن، فەرهەنگی کوردستان (٦٠ هەزار) وشە لە خۆدەگرێت، فەرهەنگی شوانینش (65 هەزار) وشە لە خۆدەگرێت، فەرهەنگن بۆ زمانی کوردی و ئینگلیزی، تەنها دەتوانن بۆ ئەم دوو زمانە سوود و کەڵکیان لێوەربگرن.


هەوڵ ئەدەین بۆ داهاتوو، جۆریەتی ئەم بابەتانە زۆرتر بکەین، تا ئێوەی خوێنەری پێگەکەمان بتوانن، سوود و کەڵکی زیاتر وەربگرن.

  • نەرمەكاڵایەك بۆ سڕینەوەی بوخچە بەتاڵەكان

    هەمیشە زۆرێك لەم نەرمەكاڵایانەی لە مۆبایلەكەتدا دەیسڕیتەوە بوخچەیەكی بەتاڵ لەپاش خۆیدا بەج…
  • نەرمەكاڵای ئەلفبێی کوردی

    نەرمەكاڵای(Kurdish Alphabet) بەکاردێت بۆ فێربوون و چۆنیەتی نوسینی پیتەکانی ئەلف و بێی کورد…
  • فەرهەنگی سەردەم

    فەرھەنگی پێشکەوتووی چەند زمانی سەردەم فەرھەنگی پێشکەوتووی سەردەم یەکێکە لە بەھێزترین و پێش…

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…