لە ژیانی ڕۆژانەمان ڕەنگە زۆر گوێبیست یاخوود خوێنەری هەردوو دەستەواژەی مۆبایل یان تابلێت بین، زۆرینەی کات لە پێگە تەکنەلۆژیایەکانی وەک (ئەندرۆکورد، زۆرانی دیکەش) گوێبیست یاخوود خوێنەریت، بەڵام ڕەنگە تا ئێستا خوێنەر یان گوێبیستی دەستەواژەی فابلێت نەبووبیت و جیاوازی نەکەیت، بۆ هەندێک خوێنەری ئەم بابەتە ڕەنگە دەستەواژەیەکی نوێ بیت.

فابلێت – Phablet.

لە پێناسێک فابلێت چیە؟

تێکەڵەیەکە لە مۆبایل و تابلێت (تاتەبژمێر)، ئەتوانین ڕوونتر بڵیین (مۆبایل +تابلێت = فابلێت)، دەستەواژەکە لە کورتکراوەی هەردوو Phone و Tabletـەوە وەرگیراوە، بەگشتی ڕوونماکەیان لە نێوانی ٥.٩ ئینج تا ٦.٩ ئینجدایە، خاوەنی توانستێکی زۆری پاترین، کامێرایەکی ئاست بەرزیان لەسەر جێگیرە و خواست لەسەریان، ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەشەسەندایە، بێگومان تایبەتمەندیشیان ئاست بەرزە، هەندێک جاریش خاوەنی پێنووسی زیرەکی تایبەت و هاوکاریکەری تایبەتی دەنگین وەک زنجیرەی گالەکسی نۆتی سامسۆنگ.

فابلێت مۆبایلە ڕوونما گەورەکانن وەک زنجیرەی نۆتی سامسۆنگ.

جیاوازی و خاڵی هاوبەشی نێوان مۆبایل زیرەک لە بەرامبەر فابلێت:

مۆبایلە زیرەکەکان ڕوونماکەیان بە گشتی لە نێوانی ٥.١ ئینج تا ئەوپەڕی ٦.١ ئیبجدایە بەڵام فابلێت لە ٥.٩ ئینج تا ٦.٩ ئینجدایە، توانستی پاتری مۆبایلە زیرەکەکان لە نێوانی بە شێوەیەکی گشتی ٢٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک تا زیاتر لە ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێکە، بەڵام فابلێتەکان ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک تا زیاتر لە ٤٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک دەبێت، مۆبایلەزیرەکەکان خاوەنی پێنووسی زیرەک نین، بەڵام زۆربەی جار فابلێتەکان خاوەنی پێنووسی زیرەکن، لە ڕوانگەی خاڵی هاوبەشەوە، مۆبایلە زیرەکەکان و فابلێتەکان خاوەنی تایبەتمەندی ئاست بەرزی ڕەقەکاڵان، واتە هەمیشە مۆبایلە زیرەکە ئاست بەرزەکانی کۆمپانیایەک، هاوشانی فابلێتەکانی هەمان کۆمپانیایان، چونکە هەردووکیان ئاست بەرزن، کامێرای مۆبایلەکان و فابلێتەکان ئاست بەرزن و خاوەنی باشترین هەستەوەری کامێران.

فابلێت؛ ڕۆژ دوای ڕۆژ، دەبێتە خواستی خەڵکی.

جیاوازی و خاڵی هاوبەشی نێوان تابلێت لە بەرامبەر فابلێت:

خاڵی هاوبەش لەنێوان هەردوو ڕوونما، رێژەیەکی زۆری ئینجی هەیە، زۆربەی کاتیش لەڕوانگەی کێشەوە جۆر بەجۆرن، پاتری هەردووکیان بۆ ماوەیەکی زۆر توانای زیندووبوون و بەرگەگرتنی هەیە، هەردووکیان کێش و قورسیان زۆرترە لە مۆبایل، بۆ گرتن و بەدەست هەڵگرتنیان، هەردوو دەستەکانتی پێویست دەبێت.

ئێوە ڕاتان چیە لەسەر فابلێت؟ پێتان وایە ئەو ئامێرانەی دەچنە قاڵبی فابلێتەوە، گەشەدەسێن، بۆچی ڕۆژ دوای ڕۆژ خواستیان لە نێو خەڵکیدا زۆرتر دەبێت، لە لێدوان بینووسن.

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…