لە نێوان پارچەکانی ناوەوەی مۆبایلەکان فراوانی یان ڕووبەرێکی کەم هەیە، دیزاینەرانی ئەلکترۆنی، ناچارن کە چەند پارچەیەک لەسەر یەک پارچە دابنێن، وەک پەیوەستکەری وایفای و بلوتوس و پرۆسێسەری سەرەکی، پرۆسێسەری گرافیکی و کۆنتڕۆڵکەری کامێرا و توانای کارپێکردنی ڕونی ڕوونما و زۆری شتی تریش، وە خودی ئەم پارچانانە بۆ خۆیان چەندەها پارچەی زۆرن، وەک پرۆسێسەر کە لە بنچینەدا لە چەندەها ترانزیستەر (ترانزیستەر : دەزگایەکی گەیاندنە) دروست بووە، هەر لەبەر ئەمە، وە زۆری و شوێنی کەمیش ناچارن، هەموویان لەپەنای یەکدا دابنێن کە بەمەش دەڵێن چیپ  (واتە ئەو بەشانەی باسمان کرد لەسەر یەک پارچە دانراون کە پێی دەوترێت چیپ)

وێنه‌یه‌ک که به‌شه‌کانی ناوه‌وه‌ی چیپ نیشان ده‌دات.

پێناسەیەک بۆ کواڵکۆم سناپدراگۆن:

کۆمپانیای کواڵکۆم یەکێکە لە بە ئەزموونترین و باشترین بەرهەم هێنەری بواری چیپەکانی مۆبایله زیره‌که‌کان و ئۆتۆمبێله‌کان و ئامێره‌ بچووکه‌کان و چه‌ندین بواری تر به‌تایبه‌تر له دروستکردنی وه‌شانه‌کانی بلوتوز و به‌مدوایه‌ش له هه‌وڵی دروستیکردنی په‌نجه‌مۆری ژێر ڕوونمادایه به نێوی Ultrasonic، هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی لە ژێر ناوی  کواڵکۆم سناپدراگۆندا بڵاوده‌کاته‌وه‌، بە کۆمەلێک ئاست کە بریتین لە چیپی (ئاست نزم، ئاست مامناوەند، ئاست بەرز).

بەم جۆرە گووڵە دەوترێت Snapdragon.

ناوی سناپدراگۆن، ناوی جۆرە گوڵێکە یان بە جۆرێک گووڵ دەوترێت کە لای خۆمان بە گوڵە بەینون ناسراوە، کۆمپانیاکە لە بنەڕەتدا ئەمریکییە، سوود لە رێژەی پێوانەی Arm Risc وەردەگرن کە ئەم مەبەست لێی ئەم ڕێژەیە تا ئەو جێگایەی بتوانن ڕێژەی چیپەکە کەم بکەنەوە و توانای بە فیڕۆدانی وزەی پاتری کەمتر بێتەوە کە بە نانۆمەتر دەپێورێت، لەم بابەتەدا زۆر بە ڕوونی دەربارەی دواوین: ” بۆچی چیپەکان بە نانۆمەتر دەپێورێت و ساڵ دوای ساڵ رێژەکەی کەم دەکات، کام جۆر دڵخوازترە؟

سەرەتایی سناپدراگۆن.

لەسەرەتادا چیپەکانی سناپدراگۆن بە پاشگری S1 و S2 و S3 و S4 بۆ هەر چیپێک بڵاودەکرانەوە، هەرچەندە ئەو ژمارەی بەردەمی Sـەکە زیاتر بێت مەبەست ژمارەی نەوەکانی چیپ ـەکەیە، بێگومان نەوە بە نەوە لەوی دی خێراتر و باشتر بوو، واتە S4 لە S3 باشتر و خێراتر بووە، بەڵام دواتر ئەمانە بوونیان نەما کواڵکۆم چیپەکانی دابەشکرد بەسەر ٤ کۆمەڵەدا.

سناپدراگۆن و چوار زنجیرە و چوار ئاستی جیاواز.

کۆمەڵەیەکیان ناوی زنجیرەی سناپدراگۆنی ٢٠٠ بوو، کۆمەڵەیەکی دی زنجیرەی سناپدراگۆنی ٤٠٠، کۆمەڵەیەکی تر زنجیرەی سناپدراگۆنی ٦٠٠، کۆمەڵەیەکی تریان بە زنجیرەی سناپدراگۆنی ٨٠٠ دیاریکرا، هەرچەند ژمارەی زنجیرەکە بەرزتر بێت، ئەو چیپەکەی بەتوانا ترە باشترە، چیپەکانی زنجیرەی ٢٠٠ی سناپدراگۆن بە چیپە ئاست نزمەکان دێنە هەژمار چونکە لەسەر کۆمەلێک مۆبایل جێگیر دەکرێت، کە ئاست نزم و نرخیان هەرزانە، چیپەکانی کۆمەڵەی ٤٠٠ ئەم چیپانە ئەکرێت بڵێین تێکەڵەیەکن لە چیپە ئاست نزم و مامناوەندەکان، بەگشتی لەسەر مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان جێگیر دەکرێن و ئەم مۆبایلانەش نرخیان هەرزانە، چیپەکانی سناپدراگۆنی زنجیرەی ٦٠٠ ئەمانە چیپێکی ئاست مامناوەندن لەسەر ئەو مۆبایلانە جێگیر دەکرێن کە ئاست مامناوەند لەڕووی تایبەتمەندی و نرخەوە، زنجیرەی سناپدراگۆنی ٨٠٠ ئەمانە جۆرێکن کە ئاست بەرزن و لەسەر هەر مۆبایلێک کە ئاست بەرز بێت بە گشتی ئەو مۆبایلانەی چیپەکانی ٨٠٠یان هەیە نرخیان گرانە.

هەریەک لەم ٤ زنجیرەیە نەوەی لێدەبێتەوە بە نموونە کۆتا زنجیرەی ئاست بەرزی سناپدراگۆن بریتیە لە سناپدراگۆنی ٨٣٥ واتە تاوەکو ئەو دوو ژمارەیەی پەنا ژمارە ٢٠٠ یان ٦٠٠ یان ٤٠٠ یان ٨٠٠ زۆرتر بێت ئەو چیپەکە بەتواناترە، بە نموونە چیپی ٤٥٠ بە تواناترە لە چیپی ٤٣٥، واتە هەر یەک لەو زنجیرانە کۆمەلێک نەوەیان هەیە کە هەتا بەرەو سەروتر بێت ئەوە بەرزترە، بەرزترین چیپی زنجیرەی ٤٠٠ بریتیە لە سناپدراگۆنی ٤٥٠ لە ئێستادا، بەرزترین ئاستی زنجیرەی ٦٠٠ بریتیە لە سناپدراگۆنی ٦٦٠، بەرزترین ئاستی زنجیرەی ٨٠٠ بریتیە لە سناپدراگۆنی ٨٣٥ تاوەکو ئێستا.

چیپەکان چی کارەن، سەرنج بدەنە وێنەکە.

هەریەک لەم چیپانەش لە پرۆسێسەری سەرەکیدا کۆمەلێک ناوکی هەیە کە لەدوو ناوکەوە دەست پێدەکات تاوەکو ٨ ناوک، کە سەرەتا ئەم چیپانە دروست کران ناوکی پرۆسێسەری سەرەکیان Cortex-A بوو کە لەلایەن کۆمپانیای ARMـەوە دروست دەکران، ئەمانیش ژمارەیان بۆ دادەنرا لە دوای پیتی Aـەوە تاوەکو ژمارەکە زۆرتر بێت پرۆسێسەری سەرەکیەکەی بەهێزتر و خێراترە بە نموونە وەک Cortex-A53، دواتر کواڵکۆم خۆی هەستا بە دروستکردنی ناوکی پرۆسێسەرە سەرەکیەکانی لە ژێر ناوی Krait بۆ سەردەمانی خۆی پرۆسێسەرێکی ئێجگار باشبوون ئەمانیش هاوشێوەی زنجیرەکان ژمارەیان بۆ دانرا بۆ نەوەکانی بە نموونە کرایت ٤٥٠ لە نەوەکانی پێش خۆی باشترە بەمجۆرەش ژمارەیان بۆ دانرا، بەڵام دواتر کواڵکۆم جۆرێکی تری بە ناوی Kryo دەرکرد کە ئێستا ئاست بەرزترین و باشترین جۆری پرۆسێسەری سەرەکیە (Cpu) کە کۆتا نەوەی کیرۆ ٢٨٠ـەیە، لەسەر چیپەکانی زنجیرەی ٨٠٠ جێگیر کراوە بەنموونە وەک چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ کە ناوکی پرۆسێسەری سەرەکیەکەی بریتییە لە کیرۆ٢٨٠.

کاری پڕۆسێسەری گرافیکی لەگەڵ چیپ.

چیپەکانیش کۆمەلێک پرۆسێسەری گرافیکیان لەسەر جێگیراوە بە ناوی ئادرینۆ ئەمانەش نەوە بە نەوەن ژمارەیان لەگەڵدایە تاوەکو زیاتر بێت باشترە وەک کۆتا بەرهەمەیان کە ئادرینۆی ٥٤٠ـە %٦٠ جۆریتی بەرزتر و جوانترە لە نەوەی پێش خۆی.

تایبەتمەندیەکانی زنجیرەکانی سناپدراگۆن.

تایبەتمەندیەکانی چیپەکانی زنجیرەی سناپدراگۆنی ٢٠٠:

چیپی هەر زنجیرەیەک بەرهەمی سەرەکیان پشتیوانی لە کۆمەلێک تایبەتمەندی دەکات، واتە گەر ئەو چیپە لەسەر هەر مۆبایلیک بوو، ئەوە تایبەتمەندیەکانی پێویستە هێندەی ئەو تایبەتمەندییانە بێت کە چیپەکە پاڵپشتی لێدەکات، بە نموونە زنجیرەی چیپی سناپدراگۆنی ٢٠٠، کاتێک لەسەر مۆبایلێک جێگیر بکرێت هەر نەوەیەکی ئەم چیپە بێت، لەرەلەری خێرایی ناوکی پرۆسێسەری سەرەکی لە نێوانی ١.٢ تا ١.٤ گێگاهێرتزە دەبێت بە گشتی دوو یان چوار ناوکی هەیە، ڕوونماکەی تاوەکو ئاستی ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ دەبێت، چارەسەرکەری گرافیکی مۆبایلەکەش لە نێوانی ئادرینۆ ٢٠٣ تا ٣٠٤ـدا دەبێت تا خێرایی ٤٠٠ مێگاهێرتز، پشتیوانی لە کامێرایەک دەکات تاوەکو ٨ مێگاپێکسڵ بێت، پشگیری لە نەوەی چوارەوەمی بلوتەز وەشانی ٤.١ـی دەکات ، پشتیوانی لە بارگاوی کەرەوەی خێرایی وەشانی ٢ دەکات، هەروەها پشتیوانی لە USB 2.0 دەکات، پشتیوانی لە تەکنەلۆژیای NFC 2.0 دەکات.

ڕوونتر: واتە گەر مۆبایلێک کۆتا ئاستی ئەم زنجیرە چیپەی لەسەر بێت، ئەوە تایبەتمەندیەکانی لەوەی سەرەوە نووسیمان تێپەڕ ناکات، بۆ زنجیرە چیپەکانی تریش لە خوارترەوە ئاماژە پێدراوە.

تایبەتمەندیەکانی زنجیرەی ٤٠٠:

کاتێک لەسەر مۆبایلێک جێگیر بکرێت هەر نەوەیەکی ئەم چیپە بێت، لەرەلەری خێرایی ناوکی پرۆسێسەری سەرەکی لە نێوانی ١.٢ تا ١.٧ گێگاهێرتزە دەبێت، کە بریتین لە ٢ تا ٤ ناوکی لە جۆری کۆرتیس ئەی ٧ یان کیرات ٢٠٠ یان کیرات ٣٠٠ یان کۆرتیس ئەی ٥٣، تەنها نەوەکانی سناپدراگۆنی ٤١٥ و ٤٣٠ و ٤٣٥و ٤٥٠ جیاوازن، چونکە ناوکەکانیان ٨ ناوکە نەوەک چوار یاخوود دوو، ڕوونماکەی تاوەکو ئاستی ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ دەبێت، چارەسەرکەری گرافیکی مۆبایلەکەش لە نێوانی ئادرینۆ ٣٢٥ تا ٥١٠ـدا دەبێت هەموویان چارەسەرکەرە گرافیکیەکان تاوەکو جۆرێتی HD پشتیوانی لێدەکەن تەنها ئادرینۆ ٥١٠ جیاوازە لەوان تاوەکو جۆرێتی FHD پشتیوانی لێدەکەن، پشتیوانی لە کامێرایەک دەکات تاوەکو ٢١ مێگاپێکسڵ بێت، بلوتوزەکەی وەشانی ئەندرۆید ٤.١ دەبێت، پشتیوانی لە بارگاوی کەرەوەی خێرایی وەشانی ٢ دەکەن بەڵام لە سناپدراگۆنی ٤٣٠ تاوەکو ٤٥٠ پشتیوانی لە بارگاوی کەرەوەی وەشانی ٣ دەکەن، هەروەها پشتیوانی لە USB 2.0 دەکات، پشتیوانی لە تەکنەلۆژیای NFC 2.0 دەکات.

ڕوونتر: ئاستی چیپه‌کانی به‌وجۆره‌ بوو که له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌رباره‌ی دواین.

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی زنجیره‌ی ٦٠٠:

زنجیرەی چیپی سناپدراگۆنی ٦٠٠، کاتێک لەسەر مۆبایلێک جێگیر بکرێت هەر نەوەیەکی ئەم چیپە بێت لەرەلەری خێرایی ناوکی پرۆسێسەری سەرەکی لە نێوانی ١ تا ٢ گێگاهێرتزە دەبێت، چوار ناوکی هەیە به شێوه‌یه‌کی گشتی، جۆره‌کانی ٦٠١ و ٦٠٢ ئه‌ی ٤ ناوکیان هه‌یه‌ له جۆری کیرایت ٣٠٠، چیپی ٦١٠ چوار ناوکی هه‌‌یه‌ ناوکه‌کانی له جۆری کۆرتێکس ئه‌ی ٥٣ـن، چیپه‌کانی ٦١٥ تا ٦٢٥ هه‌موویان ٨ ناوکیان هه‌یه‌ ، بێجگه له ٦٥٠ که ته‌نها ٦ ناوکی هه‌یه‌، کۆتا چیپی ئه‌م زنجیره‌یه‌ ٦٦٠ـه که ٨ ناوکی هه‌یه‌ به‌هێزترین چیپی ئه‌م زنجیره‌یه‌، پشتیوانی له ڕوونمای تاوەکو ئاستی ڕوونی QHD دەکات، چارەسەرکەری گرافیکی مۆبایلەکەش لە نێوانی ئادرینۆ ٣٢٠ تا ٥٠٦ـدا دەبێت که پاڵپشتی له جۆرێتی FHD ده‌که‌ن بێجگه له ئادرینۆی ٥١٠ که پشتیوانی له جۆرێتی QHD ده‌کات، پشتیوانی لە کامێرایەک دەکات تاوەکو ٢١ مێگاپێکسڵ بێت، بلوتوزەکەی وەشانی ئەندرۆید ٤.١ دەبێت، پشتیوانی لە بارگاوی کەرەوەی خێرایی وەشانی ٢  و ٣ دەکات، هەروەها پشتیوانی لە USB 2.0 دەکات، پشتیوانی لە تەکنەلۆژیای NFC  دەکات، ئه‌توانێت ڤیدیۆ تۆمار بکات به جۆرێتی 4K و به‌هه‌مان جۆرێتیش کاری پێبکاته‌وه‌.

تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی زنجیره‌ی ٨٠٠: (ئه‌م زنجیره‌یه‌ توانای کارپێکردنی ڤیدیۆی  جۆرێتی 4Kـیان هه‌یه‌).

  • ئه‌م زنجیره‌یه‌ به‌هۆی جیاوازی نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ واباشتره به جیا ده‌رباره‌ی بدوێین.
زۆربەی مۆبایلە ئاست بەرزەکان لە زنجیرەی ٨٠٠ـی سناپدراگۆنن.

چیپی ٨٠٠ و ٨٠١:

پرۆسێسه‌ری ناوه‌کیه‌که‌یان krait 400  چوار ناوکی به خێرایی له‌ره‌له‌ری 2.26 تا 2.45 گێگاهێرتز، پرۆسێسه‌ری گرافیکی ئادرینۆ ٣٠٣ به‌خێرایی ئه‌وپه‌ڕی ٥٧٨ مێگاهێرتز، کامێرا تاوه‌کو ٢١ مێگاپێکسڵ پشتیوانی لێده‌کات، ئه‌توانێت ڤیدیۆی جۆرێتی 4K کارپێبکات، پاڵپشتی له بارگاوی که‌ره‌وه‌ی خێرای وه‌شانی ٢ ده‌کات، پاڵپشتی له USB 2 و USB  3 ده‌کات، پشتیوانیش لە تەکنەلۆژیای NFC  دەکات.

چیپی ٨٠٥:

پرۆسێسه‌ری ناوه‌کیه‌که‌یان krait 450  چوار ناوکی به خێرایی له‌ره‌له‌ری  2.7 گێگاهێرتز، پرۆسێسه‌ری گرافیکی ئادرینۆ 430 به‌خێرایی ئه‌وپه‌ڕی 600 مێگاهێرتز، کامێرا تاوه‌کو 55 مێگاپێکسڵ پشتیوانی لێده‌کات، ئه‌توانێت ڤیدیۆی جۆرێتی 4K کارپێبکات، پاڵپشتی له بارگاوی که‌ره‌وه‌ی خێرای وه‌شانی ٢ ده‌کات، پاڵپشتی له USB 2 و USB  3 ده‌کات، پشتیوانیش لە تەکنەلۆژیای NFC  دەکات.

چیپی ٨٠٨ و ٨١٠:

٨٠٨: شه‌شی ناوکی هه‌یه‌ پرۆسێسه‌ری سه‌ره‌کیه‌که‌ی له جۆری کۆرتێس ئه‌ی ٥٣ به خێرایی له‌ره‌له‌ری ١.٤٤ گێگاهێرتز، دوو ناوکی تریش به خێرایی له‌ره‌له‌ری ٢ گێگاهێرتز له جۆری کۆرتیس ئه‌ی ٥٧، پرۆسێسه‌ری گرافیکه‌که‌ی ئادرینۆ ٤١٨ـه‌یه‌ به خێرایی ٦٠٠ مێگاهێرتز،  کامێرا تاوه‌کو ٢١ مێگاپێکسڵ پشتیوانی لێده‌کات. (هاوشێوه‌ی جۆره‌کانی تره بۆ پاڵپشتی له بارگاوی که‌ره‌وه‌ی خێرا و NFC).
٨١٠: هه‌شت ناوکی هه‌یه‌ پرۆسێسه‌ری سه‌ره‌کیه‌که‌ی له جۆری کۆرتێس ئه‌ی ٥٣ به خێرایی له‌ره‌له‌ری ١.٥٥ گێگاهێرتز، دوو ناوکی تریش به خێرایی له‌ره‌له‌ری ٢ گێگاهێرتز له جۆری کۆرتیس ئه‌ی ٥٧، پرۆسێسه‌ری گرافیکی ئادرینۆ ٤٣٠ به خێرای ٦٥٠ مێگاهێرتز،  کامێرا تاوه‌کو ٥٥ مێگاپێکسڵ پشتیوانی لێده‌کات. (هاوشێوه‌ی جۆره‌کانی تره بۆ پاڵپشتی له بارگاوی که‌ره‌وه‌ی خێرا و NFC).

چیپی ٨٣٥: (کۆتا به‌رهه‌می ئاست به‌رزی تاوه‌کو ئێستا).

٨٣٥:  هه‌شت ناوک به خێرایی له‌ره‌له‌ری ٢.٤٥ گێگاهێرتز له جۆری کیرۆ ٢٨٠ـی ٦٤بت به رێژه‌ی ١٠ نانۆمه‌تری، کامێرای دوانه هاوێنه تاوه‌کو زیاتر له ١٦ مێگاپێکسڵ ده‌کات، تاکه هاوێنه‌ش زیاتر له ٣٢ مێگاپێکسڵ، چاره‌سه‌رکه‌ری گرافیکی ئادرینۆ ٥٤٠، پاڵپشتی له ته‌کنه‌لۆژیای بارگاوی که‌ره‌وه‌ی خێرای وه‌شانی ٤ ده‌کات.

تێبینی: هه‌موو چیپه‌کان لێره‌دا باس نه‌کراوه چونکه ڕێژه‌یان زۆره ته‌نها کۆمه‌لێک که به پێویستمان زانیاوه ده‌رباره‌ی دواوین، بۆ زانیاری زیاتر ئه‌توانن سوود له گه‌ڕانی گووگڵ وه‌ربگرن ده‌رباره‌ی هه‌ر زنجیره‌ و نه‌وه‌یه‌ک.

زانیاری زیاتر:

– یه‌که‌مین چیپی هه‌شت ناوکی ئه‌م کۆمپانیایه سناپدراگۆنی ٦١٥ بوو.
– ئه‌و چیپانه‌ی که پاشگری Aـیان پێوه‌یه‌ بۆ ئۆتۆمبێله‌کان به‌کاردێن.
– سناپدراگۆنی ٤١٠ یه‌که‌مین چیپ بوو که له جۆری ٦٤ بت بوو.
– سناپدراگۆنی ٨٣٥ یه‌که‌‌مین چیپی ١٠ نانۆمه‌تری بوو.

  • یەکەمین پرۆسێسەری سەرەکی کە خێرایی لەرەلەرەکەی ١ گێگاهێرتز بێت لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەلایەن کواڵکۆم سناپدراگۆنەوە دروستکرا بە ناوی QSD8250، چیپەکانی ئەو کاتە خێرایی لەرەلەری پرۆسێسەری سەرەکیان لە ٥٠٠ مێگا هێرتز تێپەڕی نەدەکرد.

تێبینی گرنگ: هه‌تا ئه‌توانی ئه‌و مۆبایله‌ی ئه‌یکڕیت با چیپه‌که‌ی سناپدراگۆن بێت، چونکه باشترین چیپه هه‌م له ڕووی خێرایی و گرافیک و به‌رگه‌گر لە توانستی پاتری، ئه‌م چیپانه‌ که‌متریش توشی باروودۆخی گه‌رمبوون ده‌بن، هه‌رچه‌ندێک ته‌مه‌نی مۆبایله‌که‌ش بڕوات چیپه‌کانی سناپدراگۆن توانه‌کانی خۆیان له ده‌ست نادان، ته‌نها کێشه‌ی ئه‌م چیپانه‌ نرخ گرانیه واته له‌سه‌ر هه‌ر مۆبایلێک بن به‌تایبه‌ت ئاست به‌رزه‌کانیان نرخێکی گران به به‌رهه‌مه‌که ده‌به‌خشن، چونکه کۆمپانیای کواڵکۆم به نرخێکی زۆر به کۆمپانیایه‌کانی بواری به‌رهه‌م هێنانی مۆبایلی ده‌فرۆشێت.

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…