لە نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکاندا، هاوشێوەی گالەکسی نۆت ٨ کە نرخەکەی دزەی پێکرا ڕاگەیندرا لە نێوانی ١٠٠٠ دۆلار تا ١١٠٠ دۆلاردا دەبێت(تەنها پێشبینە)، لە ئێستادا دزەپێکەران باس لەوە دەکەن کە نرخی ڵجی V30 نزیکەی ٧٠٠ دۆلار دەبێت، ئەوەی مایای سەرنجە، جۆرێکی تریش لەگەڵ ڵجی ڤ٣٠ـدا بڵاودەبێتەوە کە ناوی ڵجی ڤ٣٠ پڵەس دەبێت بە نرخی ٨٧٥ دۆلار دەبێت، وابڕیارە لە ١٥ی مانگی داهاتوودا لە کۆریای باشوور بڵاوبێتەوە، لە ٣١ی هەمان مانگدا لە ئەڵمانیاشدا.

تایبەتمەندی جۆرە پلەسەکەی ڵجی ڤ٣٠، بیرگەی ناوەکیەکەی دوو جۆر دەبێت یەکێکیان ٦٤ گێگابایت دەبێت، ئەوەی دی ١٢٨ گێگابایت، ئەم جۆرەیان ڕەقەکاڵای دەنگی باشتری لەسەر جێگیر کراوە، شێوازی بارگاوی کردنەوەی بێ وایەر پاڵپشتی دەکات، دژە ئاوە، ڕامی مۆبایلەکە ٦ گێگابایت دەبێت، ڕوونماکەی ٦ ئینج دەبێت لە جۆری ئۆلید بێ لێواریش دەبێت لە جۆری( Full vision )، کامێراکەی دوانە کامێرا دەبێت بە ڕێژەی ١٦ بە ١٣ مێگاپیکسڵ بە گۆشەی کرانەوەی f/1.6، توانستی پاتریەکەی ٣٢٠٠ ملی ئەمپێر/ کاتژمێرێک دەبێت.

لە ماوەیەکی نزیکدا بینەری نمایشکردنی ئەم بەرهەمە دەبین، وەک سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن لە هەمان رۆژی بڵاوبوونەوەی گالەکسی نۆت ٨ـدا ئەم دوو بەرهەمەی ڵجی بڵاودەبنەوە.

ژێدەر:جی ئێس ئێم ئێرینا.

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…