بوونی بەربەستی گووگڵ بۆ ئەندرۆید، بۆ هەندێک وڵاتان، بۆتە هۆی ڕێگریەکی گەورە لەبەردەم بەکارهێنەرانی ئەندرۆید کە بتوانن لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، تەنانەت ئەو ئەوپانە داگرن کە بە خۆڕایشن و پێویستیان بە پارە نیە (بەنموونەی: ڤایبەر یاخوود یاریەکانی وەک Subway Surf و چەندانی دیکەش).

لێرەدا ڕوونیدەکەینەوە کە چۆن بتوانن، هەژمارێکی گووگڵ پلەی دروستبکەن کە هەر یاریەک و ئەپێکی مەبەست کە خۆتان دەتانەوێت، دایبگرن و کاریپێبکەن، بەبێ ئەوەی پێویستان بە VPN یاخوود هیچ جۆرە ئامڕازێک هەبێت.

  • وەک سەرەتا بزانن، ئەم ڕێگەیە فێڵکردنە لە کۆمپانیای گووگڵ و سیستەمەکانی، کەواتە ئەو هەژمارەی کە دروستی دەکەیت بەم جۆرە، مەیکە بە هەژمارێکی سەرەکی خۆت، بەڵکو تەنها بۆ داگرتنی ئەپەکان بەکاریی بهێنن.
  • ئێمە Emailـی ئامادەمان هەیە و ڕوونکردنەوەی دروستکردنی نادەین، تۆ ئەتەوانیت لەسەر Emailـی خۆت جێبەجێ بکەیت، یاخوود پێشنیارکراوە کە تۆ لە Emailـی نوێ ئەم کردارانە جیبەجێ بکەیت.

هەنگاوی ١: ئەپی Turbo VPN دابگرن

Play Store بکەنەوە، بنووسن ” Turbo VPN” لۆگۆیەکی پڕتەقاڵی هەیە، دایبگرن و دایبمەزرێنن.

دواتر، ئەپەکە بکەنەوە و پەیوەستی دەوڵەتی ” ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا” بن:

هەنگاوی ٢: ئەپی Playstore خاوێنبکەنەوە و بچۆرە سەر Payment Method

داتا و زانیاریە زەخیرەکراوەکانی PlayStore لەسەر مۆبایلەکەت بسڕەوە و خاوێنی بکەرەوە، بەم جۆرە:

PlayStore ىکەنەوە و کرتە لە ACCEPT بکەن و نیشانەکەش لابدەن، بەم جۆرە:

دواتر مێنیۆی Playstore لەلای ڕاستەوە بکەنەوە و کرتە لە بەشی Account بکەن و بۆتان دەکرێتەوە، بەم جۆرە:

کرتە لە بەشی Payment Method بکەن، ئەم بەشتان بۆ دەکرێتەوە کە کۆمەڵێک هەڵبژاردەی تێدایە، ئێوە لەو کۆمەڵە هەڵبژاردەی خراوەتە بەردەستان، هەڵبژاردەی (Add credit or debit card) هەڵبژێرە، بێگومان بۆ ئەم حاڵتە تۆ پێویستت بە کارت بانکیە، ئەگەر تۆ خۆت کارت بانکیەکی فەرمی ماستەر کارد یان ڤیزا کارتت هەبێت، هیچ کێشەت نابێت و دەتوانیت داخڵی گووگڵ پلەی بکەیت و ئیتر هەژمارەکەت وەک ئەمریکیەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام ئەگەر تۆ ئەو کارت بانکیەت نەبێت، پێویست ئەکات دانەیەکی Fake (ساختە) بەکاربێنیت کە کارەکەت ڕای بکات. (وەکو سەروتریش وتمان Emailـیکی تایبەت دابنین بۆ ئەم کردارە باشتر دەبیت)

هەنگاوی ٣: تۆمارکردنی کارت بانکی و زانیاریە ساختەکان

پێشکردنەوەی، پێویستیەکان:

  • بۆ دەستکەوتنی کارت بانکیەکی ساختە، کرتە بکە.
  • بۆ دەستکەوتنی ژمارەی مۆبایلێکی ئەمریکی ساختە، کرتە بکە.

ئەو کارت بانکی و ژمارە ساختەیەی بەکاریدەهێنین بۆ بابەتەکە:

  • جۆر: Master Card
  • ژمارە: 5327 1876 3637 8093
    کۆدی نهێنی: 249
  • بەسەرچوون: 03/19
  • ناو: MELISSA DUNCAN
  • ژمارەی مۆبایل: 202-555-0184
  • ناونیشان: Marissa bradberry
  • زیپ کۆد: 10003
  • وڵات: United States

بەم جۆرە زانیاریەکان تۆماربکەن:

* بەردەوام ئێوە بۆ زیاتر لە ١٠ تا ١٥ جار کرتە بکەن لە دوگمەی Save و دواتر بگەڕینەوە بە دوگمەی Back، بەدوای یاریەک یان ئەپێکی پاردارەدا بگەڕین و کرتە لە Buy بکەن تا دەگەن بەوەی دووبارە زانیاریەکانی کارتەکە تۆماربکەنەوە، لەوێش هەمان شت و بە هەمان کارت و زانیاری ١٠ تا ١٥ جار کرتە بکەن لە دوگمەی Save و بگەڕێنەوە، بەم جۆرە:

هەنگاوی کۆتایی: VPN بکوژێنەوە

ئێستا تۆ خاوەنی Emailـێکیت کە پێویست بە VPN ناکات، دەتوانی گشت ئەپە پارەدار و ئەوانەی کە پێشتر نەتدەبینی بە ئینتەرنێتی ئاسایی خۆت بیبینیت و هاوشیوەی ئەوە بێت کە تۆ لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەستی Play Storeـەکە بیت.

  • ئەوەی لەسەر تۆیە: پێش کوژاندنەوەی VPN، بچیتە ئیمێڵیکی تری خۆت ئینجا بیکوژێنیتەوە، دواتر، بیخەیتەوە سەر هەمان ئیمەیڵ کە زانیاریەکانت لەسەر تۆمارکردووە.

تیبینی: ئێمە دەزانین کە ئەم ڕێگایە دروست نیە و لە دەرەوەی یاساکانی گووگڵە، بەڵام ئێمە ئەمەمان پێباشترە تا ئەوەی خەڵکان ئەپە خۆڕایەکان لە دەرەوەی سێرڤەری گووگڵ دابمەزرێنن، بێگومان ئەمە پارێزراوترە و کات گەڕێنەوەترە بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لە کوردستان.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…