کۆمپانیای میزو لەمیانەی دزەپێکردنی کارتی بانگەشەی فابلێتی M6 Noteـدا کە وا بڕیارە لە ٢٣ی ئەم مانگەدا نمایش بکرێت، کۆمەلێک وێنەی نوێ لەو فابلێتە دزەی پێکرا کە کامێراکەی دوانە هاوێنە دەبێت لەگەڵ هەبوونی چوار فلاشی جۆری LED، هاوشێوەی ئەوەی لە میزو E2ـدا دیدەنیمان کرد بەڵام هەندێک جیاوازتر، کامێرا دوانە هاوێنەکەی وا چاوەڕوان دەکرێت ١٣ مێگاپێکسڵ بێت.

واچاوەڕوان دەکرێت ڕوونمای فابلێتەکە ٥.٥ ئینج بێت بەڕوونی FHD یاخود ١٠٨٠ پێکسڵ، بەپێی وێنە دزەپێکراوەکە بێت هەستەوەری پەنجەمۆرەکەی لە پێشەوەی فابلێتەکەدا دەبێت، واتە لەسەر دوگمەی سەرەکی (هۆم)، وەک لەسەر زۆربەی بەرهەمەکانی میزو بەوجۆرەیە.

ئاماژەش بەوە دراوە، میزو M6 نۆت، چیپەکەی لە جۆری میدیاتێک پی٢٥ دەبێت، کە خاوەنی چوار گێگابایت ڕام دەبێت، بیرگەی ناوەکیشی ٦٤ گێگابایت دەبێت، لە ناوەوەی فابلێتەکەدا چاوەڕوان دەکرێت توانستی پاتریەکەی ٤٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک بێت هاوشێوەی M5 نۆت.

لە بواری نرخی فابلێتەکەشدا پێگەی (گراب تو شۆپ)، نرخی فابلێتەکەی بە ٢٣٥ دۆلار خەمڵاندووە.

ژێدەر: جی ئێس ئێم ئێرینا، گراب تو شۆپ.

ئەمەش بخوێنەوە

نۆکیا ٨ بە چیپی سناپدراگۆنی ٨٣٥ و کامێرای کاڕڵ زایسەوە نمایش کرا

لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایل…