لەوانەیە نیشانەی پرسیار بێت و لای هەندێکیشمان بە خاڵی بەهێزی ئەندرۆید و لاوازی ئەپڵ، لای هەندێکی تر بە خاڵی بەهێزی ئەپڵ و لاوازی ئەندرۆید، بەڵام من وەک خۆم هیچیانم بە ڕێژەیەکی تەواو پێدروست نیە، بەڵکو ئەمە بەرژەوەندی و بەرەپێشچوونە، زۆر کات پێویستە لە ئامیرێکی ئەندرۆید کەرەسەتەی باشتر و نایابتر لە (چیپ و ڕام) دابنرێت، چونکە واپێویست دەکات و کۆمپانیاکان و ئەو کەرەستە و پێویستیانەی بەکاریی دەهێنن بۆ باشترکردن و جیاوازکردنی ئامێرەکە بێت، چەند روویەکی هەیە ئەمەی کۆمپانیاکان لە ئەندرۆید دەیکەن، هەوڵ ئەیەم ڕووە بازرگانەیەکە و ڕووە پێویستیەکەش ڕوونبکەمەوە و تێکەڵاوی یەکتری بکەم.

گووگڵ؛ دەیان سەرمایەداری وەک ئەپڵ لە ژێر سیستەمەکانیەتی.

لەڕووی گرنگی و بازرگانی؟

ئەگەر پێتان وایە ئەندرۆید Open Sourceـە ئیدی بیر لە بازرگانی و یاریکردن بە بازاڕ ناکاتەوە، ئەمە بەتەواوی بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە، بەڵام بیرکردنەوە بۆ جۆریەتی بە بازاڕکردن لە ئەندرۆید گشگیرترە و هەمووان سوودمەنترن بەراورد بە ئەپڵ (سیاسەتی بازرگانی ئەپڵ گۆشەگیرانەیە)، سامسۆنگ و بەرهەمهێنەری کەرەستەکانی ڕەقەکاڵای مۆبایلەکان، پارچەکان بەهێزتر دەکەن و بەرزتری دەکەنەوە، گووگڵیش لەلایەک یارمەتی دەریان دەبێت و وادەکات ئەو ئەپ و یاریانەی دروستدەکرێت بە سنوورێک قەبارەیان زۆر بکرێت و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ڕەقەکاڵاکە بن، بەم جۆرەش خزمەتکردنە بە کەرەسەتە نێوێیەکانی ڕەقەکاڵا، لەبەرامبەریدا بە پێی تێپەڕبوونی کات، ڕەقەکاڵاکانی تر لاواز دەکرێن و کارکردنی ئەپە نوێیەکان لەگەڵ ڕەقەکاڵا کۆنەکان خاوتر دەبن (بێگومان ئەوان یاری بە کات دەکەن، ئەمە سیاسەتی نوێکردنەوە و بەبازاڕکردنە )

کەواتە گووگڵ و لایەنگرانی جۆرێک لە بازرگانی و بەبازاڕکردنی ڕەقەکاڵا (Hardware)ـیان دروست کردووە، بازرگانیەکی بێسنووریان دروستکردووە و خزمەتیان بە بازاڕەکانی جیهان و گشت کۆمپانیاکان گەیاندووە، ئەقڵێتێکی سەرمایەداری خەیاڵیان هەیە، بازاڕکردنی کامێرا و چیپ و ڕام و بیرگە و …هتد کردووە بە بازاڕێک کە لە سنوورنایە ئەوانەی تێدا کاری سەرمایەداری دەکەن، دەستکراوەش بۆ هەر ناوێک کە دەیەوێت خزمەت بەم جۆر لە سیاسەت و بەبازاڕکردنە بکات (تۆ وەرە خۆت دروست بکە و منیش گەورە بکە)

کەواتە تەنها لە قازانجی بەکارهێنەران نیە، بەرزکردنەوە و یاریکردن بە ژمارەکانی ڕەقەکاڵا لە بەرهەمهێنەرە جیاوازەکانی ڕەقەکاڵا لە ئەندرۆید، بەڵکو سیاسەتێکی بازرگانی و سەرمایەداری گەورەی لە پشتە بۆ بوژاندنەوەی کۆمەڵێک بەرهەم. (کەواتە زۆر کات پێویستی نیە بەڵکو بەرژەوەندیە)

بەڵام بۆ ئەپڵ جیاوازە، بەرژەوەندی لەوەدا نیە کارەسەتەی بەهێزی ڕەقاکاڵا لە ئامێرەکانی جێگیر بکات، بێگومان ئێمە دەبێت ڕووە بازرگانیەکەی بڕوانین ئەوجا بەکارهێنەران، چونکە ئەوان بەو بنەمایە بیردەکەنەوە نەک بەکارهێنەران ( بۆ هەموو کۆمپانیایەک).

بەرژەوەندی ئەپڵ لێرەدایە کە ڕەقەکاڵاکان لاوازتر بن، IOS کە هەمان کۆمپانیا بەرهەمهێنەرێتی بە یەک خواست و بۆ یەک کۆمپانیایە و لە سەرچاوەیەک کاردەکات، کە لەبنەڕەتەوە خۆیان بەرهەمهێنەرین، لە سوودیشی نیە، بازاڕکردنی ڕەقەکاڵا بەهێز بێت، چونکە ئەو بەرهەمهێنەری گشتی نیە و گۆشەگیرە، لە بازرگانیەکی داخراودا کاردەکات، بە سوودی نیە، بازاڕەکانی ئەو جۆر لە کاڵایانە بەهێز بێت.

کەواتە جیاوازیکردن و بەراوردکردنی ڕەقەکاڵای هەردوو ئامێر هەڵەیە و لۆژیکی نیە، چونکە لە بنەڕەتدا کۆمەڵێک سیاسەتی بەهێز لە پشت هەردوو بیرۆکەوەیە، هەردوو بیرۆکە، بیرۆکەی بازرگانی بەهێزن، یەکیان سەرمایەداری گەورە بۆ تاک کۆمپانیایەک دەستەبەر دەکات، ئەوی دیکەیان سەرمایەداری گەورە بۆ کۆمەڵە کۆمپانیەک دەستەبەر دەکات.

جیاوازیەکە لە ڕووکەشدا بووبنی تایبەتمەندی یان پشگوێخستنی تایبەتمەندی (کە وادەکات هەست بە جیاوازی نەکرێت)

لەڕووی پێویستی بۆ خەڵک؟

بەکورتی لێرەدا وەڵام دەدەمەوە، چونکە ڕونکردنەوەی سەرەوەم، ڕوونکردنەوە بوو کە جیاوازی زۆر نیە لە نێوانیان بەڵکو جۆرێکە لە سیاسەت و بەرژەوەندی کە پێویستەیە بۆ دابینکردنی بازاڕ و دروستکردنی سەرمایە لە کۆمەڵێک بەرهەمدا.

تۆ کاتێک کە باشترین جۆری کەرەستەی ئەندرۆید لەسەر ئامێرەکەت بێت، بێگومان، تۆ ئامێرەکەت نایابترینە بەڵام لەگەڵ کات بەرەبەرە بە مەبەست و وەشانی جیاواز و جیاواز، وە کارکردن لەوەی بناغەی ئەپەکان قورستر بن لاواز دەبێت، بۆ IOSـیش لەسەر ئامێرێکی خۆیی ئەپڵ باشترینە کەرەستەکانی، ئەویش بۆ ئامێرەکانی کۆنتری خۆی هەمان جۆر لە میکانیزم پەیڕەو دەکات.

لەگەڵ ئەوەش ئەوەی بۆ ئەندرۆید دەکرێت، هەمیشە ڕکابەرێکی قورستر دروست دەکات لەگەڵ ئەوەی بازاڕێکی هاوبەش کە هەمووکات، ئەگەرەکان بۆ خزمەتگوزاریەکی نایابتر و باشتر بۆ خەڵکی بە هەرزانی و گونجاوی زیاتر ڕێدەکەوێت تا ئەپڵ و بەرهەمەکانی (سیاسەتە گۆشەگیرەکە).

بیروڕای ئێوە چۆنە؟ خۆشحاڵدەبم لە لێدوان بینووسن و گفتووگۆی بکەین.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…