لە کۆنگرەیەکی فەرمی نۆکیادا، ئەمشەو نۆکیا ٨ بە فەرمی نمایشکرا لە لەندەن، بە یەکەمین مۆبایلی ئاست بەرزی کۆمپانیای نۆکیا دێتە هەژمار کە ئەندازیاری دروستکردنی کامێراکانی کارڵ زایسە کامێرای پێشەوە و دواوەش، هەر ئەمەیە نۆکیامان لا جیاوازتر دەردەخات.

مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ یان QHD، کۆتا رێژەی ڕووناکی ڕوونماکەی ٧٠٠ نیتە (پێوەری ڕووناکی ڕوونما)، لاشەی مۆبایلەکە تایبەتمەندی 2.5D گۆریلا گلەس٥ی چەماوەی تێیدا کە لە کانزا دروست کراوە لە جۆری ئەلەمنیۆمی زنجیرەی ٦٠٠٠، بڕوانامەی پاراستنی جیهانی ژمارە ٥٤ پێدراوە کە تاوەکو سنوورێک بەرگە گرە بەرامبەر بە ئاو و تەپ و تۆز.

کامێرای دواوەی لە جۆری دوانە کامێراییە بە ڕێژەی ١٣ مێگاپێکسڵ کە بنیاتراوی کاڕڵ زایسە کە هەستەورەری ڕەنگ و مۆنۆکرۆمی تێیدا بەکارهاتووە، بە گۆشەی کرانەوەی f/2.0، تایبەتمەندی بنچینەیی کامێرایی OIS تێیدایە کە دژە دەست لەرزینە لە پێناو جوانتر بوونی وێنەکاندا و تایبەتمەندی فۆکسی خۆکاری تێیدایە، فلاشەکەشی لە جۆری LED لە شوێنە تاریکەکاندا هاوکاری کەرت دەبێت.

کامێرای پێشەوەشی ١٣ مێگاپێکسڵە بە گۆشەی کرانەوەی f/2.0 تایبەتمەندی فۆکسی خۆکاری تێیدایە، یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندیەکانی کامێراکانی ئەتوانی لەیەک کاتدا کار پێبکەیت(دواوە و پێشەوە) بۆ هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەپەکانی دیکە.

تەکنەلۆژیای دەنگی OZO تێدا بەکارهاتووە کە ئەتوانی دەنگ تۆمار بکات بە گۆشەی ٣٦٠ پلە،
چیپی مۆبایلەکەش سناپدراگۆنی ٨٣٥ـە، بیرگەی ناوەکیشی ٦٤ گێگابایت، نۆکیا بە هاوکاەی گووگڵ ئەپی گووگڵ فۆتۆیان تێدا داناوە تاوەکو بتوانی بەبێ هیچ سنوورێک وێنە و ڤیدیۆکان لە هەورەکانیدا بار بکەیت ئەمەش لەبەرامبەر دەبێتە هاوکاری کەرێک بۆ بیرگە ٦٤ گێگابایتیەکە، ڕامی مۆبایلەکەش ٤ گێگابایتە، توانستی پاتریه‌که‌ی ٣٠٩٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێرێکه.

جۆرێکی تریشی لێ بەردەستە کە ڕامەکەی ٦ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایتە، هەردوو جۆر بیرگە و ڕامەکە ئەتوانن بیرگەی دەرەکی تاوەکو ٢٥٦ گێگابایت کار پێبکەن، نرخی مۆبایلەکەش ٦٠٠ یۆرۆیە کە دەکاتە ٧٠٥ دۆلار لە مانگی داهاتوودا فرۆشی دەست پێدەکات، لە ئێستادا وەشانی ئەندرۆید نوگەتی ٧.١ی لەسەر جێگیرە، بەڵام لە داهاتوودا دەبێتە ئەندرۆید ئۆ دوای ئەوەی بە فەرمی نمایشکرا.

ژێدەر جی ئێس ئێم ئێرینا.

تایبەتمەندی کردنەوەی هەردوو کامێراکە لە یەک کاتدا.

ڕەنگەکانی مۆبایلەکە:

ئەمەش بخوێنەوە

مۆبایلی شاومی ڕیدمی نۆت ٤ لە گیرفانی بەکارهێنەرێکیدا گڕی گرت ، شاومیش ڕوونکردنەوەیان دا

سەڕەڕای سەرکەوتنی شاومی ڕیدمی نۆت ٤ لە وڵاتی هیند، کە توانی بە چەند مانگێک زیاتر لە ٥ ملیۆ…