دەمەوێت سەرنج بخەمە سەر لایەنێکی باشی ئەندرۆید کە هەیەتی ئەویش سەرچاوە کراوەی سیستەم. وەک ڕوونە زۆربەی مۆبایلەزیرەکەکانی جیهان سیستەمی ئەندرۆیدیان لە سەر جێگیر کراوە، بەربڵاوە و بەردەوام تەشەنەیەکی خێرایی هەیە، هۆکار ئەوەیە لە سەر چەندین جۆری بەناوبانگی مۆبایلەزیرەکەکانە.

بەبوونی ڕووت؛ واتە تۆ خاوەنی ئەندرۆیدەکەیت نەک کۆمپانیای مۆبایلەکەت.

یەکێک لەو لایەنە گرنگەکانی دەمەوێ تیشکی بخەمە سەر ئەوەیە ئەندرۆید سیستەمێکی داخراو نیە کە هیچ دەسەلاتێکت پێ نەدات، بەڵکو دەسەلاتێکی تەواوت هەیە بۆ گۆرینی سیستەم و باشکردنی بەبوونی دەسەڵاتی ڕەگی سیستەم (root) و گەر ئەو دەسەڵاتەشت هەبێت، ئەوا هەر وای دابنێن مۆبایلەکە خۆت دروستت کردووە.

من مۆبایلی گالاکسی ئێس سێم پێیە کە دواین وەشانی فەرمی کە هەیە ٤.٣ی جێلی بین، کە بە راستی خاوی وەگەڕخەرەکە وات لێ دەکات مۆبایلەکەت لەبەرچاو بکەیت، گەر پەیوەستت کرد بە ئینتەرنێت و کەمێک پێویستیت داگرت.

Cyanogenmod: لەلایەن دەستی سێیەم و دوور لە کۆمپانیاکان بەڕیوەدەبرێت.

بەڵام وەک وتم کراوەیی سەرچاوەی سیستەمەکە وایکردووە کە مۆبایلەکەت لەبەرچاونەکەوێت یان نەیگۆریت، ئەوەتا من سیستەمێکی نافەرمیم بۆ داناوە (Cyanogenmod) کە بە ڕاستی جیاوازی زۆر نیە لەگەڵ سیستەمە فەرمیەکان و زمانی شیرینی کوردیشی تیایە، مۆبایلەکە زۆر خێرایە و کێشەیەکی وای نیە کە شایەنی باس کردن بێت.

بەڵام ئەستەمە بتوانیت وەکو من بکەیت لەسەر ئامێرەکانی ئەپڵ! بۆیە باسی ئەوەم کرد چونکە ڕکابەر و بەناوبانگترینن. خۆشی ئەندرۆید لەوەدایە کە چارەسەری کێشەکانت ئاسانترە و رێگای تر بەردەستن کە مۆبایلەکەت خاو بوو و لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی سەردەم نەگونجان، بەجۆرێک لە جۆرەکان چارسەری بکەیت.

خاوی مۆبایلەکانی ئەندرۆیدش هەڵەی کەسەکانن کە ئاگاداری مۆبایلەکەی نەبووە و شتی ناپیویست و زیادەی کردووە. لە بابەتی داهاتوو ئەوە ڕوون دەکەینەوە و چارەسەری دەڵێین.

سەردار مەدریدی ” یەکەم بابەتم لە ماڵپەری ئەندرۆکورد، هیوادارم سودێک بگەیەنم لەو ماوەی لەگەڵتان دەبم ئەگەر خودا تەمەن بدات.”

ئەمەش بخوێنەوە

سه‌رنجێك له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ کراوه‌یی سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید (به‌شی دووه‌م)

سوپاس بۆ خوای گەورە تەمەنی داین لە بەشی دووەمی ئەم بابەتە لە گەڵ ئێوەی خۆشەویست دابین. وەک…