سوپاس بۆ خوای گەورە تەمەنی داین لە بەشی دووەمی ئەم بابەتە لە گەڵ ئێوەی خۆشەویست دابین.

وەک لـە بابەتی پێشووتر کەمێك بەرچاو ڕوونیمان دا بۆ ئێوە و کورتە باسێك و نموونەیەکمان هێنایەوە دەربارەی سەرچاوە کراوەیی وەگەرخەری ئەندرۆید، لەم جارەش ئاماژە بە چەند خالێكی دی دەدەین.

به‌ باسکردن له‌ دامه‌زراندنی نه‌رمه‌کاڵا و یاری له‌سه‌ر ئامێرێکی کارپێکه‌ری وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید ده‌ست پێ ده‌که‌م، له‌ ئەندرۆیددا دامەزراندن و دانانی یاری و نەرمەکاڵاکان زۆر ئاسانە، بۆ نموونە له‌ ئێستادا کە مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید دەکڕیت خۆی کۆگای (گووگڵ پلەی)ی تێدا جێگیر کراوه‌، کە وەکو فرۆشگایه‌که‌ که‌ پێداویستیه‌کانتی لێ وه‌ده‌ست ده‌خه‌یت (هه‌ندێکی بێ به‌رامبه‌رن و هه‌ندێکی تریش به‌ پاره‌ن).
هه‌موو پێویستیت بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م کۆگایه‌ ته‌نها پۆستێکی ئه‌لیکترۆنی (E-mail)ێکی جیمه‌یڵه‌ که‌ گووگڵ بۆ دروستکردنی هه‌ژمار بۆت له‌ کۆگاکه‌ داوات لێ ده‌کات.
فرۆشگاکه‌ ژماره‌یه‌کی بێ شوومار له‌ نه‌رمه‌کاڵا و یاری و ته‌نانه‌ت فیلم و میوزیك و په‌ڕتووکیشیت به‌رده‌ست ده‌خات.
لەوانەیە لێرەدا لە وڵاتی ئێمە کەمێك کێشەمان بۆ دروست ببێت، لە بەرئەوەی گووگڵ پلەی چەندین یاری و نەرمەکاڵای به‌سوودی تێدایه‌ که‌ قەدەغەی کردوون لە عێراق، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ قورس نیه‌ و ئه‌ندرۆکورد له‌ بابه‌تێکدا ڕێگه‌چاره‌ی نیشانی خوێنه‌رانی داوه‌ (بۆ بینینی بابه‌ته‌که‌ کلیك لێره‌ بکه‌).

هه‌بوونی هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م و سێیه‌م یه‌کێکه‌ له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ جوان و به‌هێزه‌کانی وه‌گه‌ڕخه‌ری ئه‌ندرۆید بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانت، له‌ وه‌ده‌ست خستنی پێداویستیه‌کانیشتدا به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ و به‌ده‌ر له‌ کۆگای گووگڵ پله‌ی، چه‌ندین کۆگای دیکه‌ به‌رده‌ستن که‌ پێیان ده‌گوترێت (کۆگا نافه‌رمیه‌کان) و ده‌توانیت سوودیان لێ وه‌ربگریت، به‌ نموونە کۆگای (Mobogenie , apkpure)، به‌ڵام خاڵی لاوازی ئه‌م جۆره‌ کۆگایه‌ نه‌بوونی متمانه‌ی ته‌واوه‌ به‌ سه‌لامه‌تی نه‌رمه‌کاڵاکانیان، چونکه‌ بۆ که‌سانێکی فێڵباز و ئاژاوه‌چی زۆر ئاسانتره‌ که‌ زیانه‌واڵه‌کانیان تێکه‌ڵ به‌ نه‌رمه‌کاڵای کۆگا نافه‌رمیه‌کان بکه‌ن وه‌ك له‌ نه‌رمه‌کاڵاکانی کۆگای فه‌رمی گووگڵ (گووگڵ پله‌ی)، چونکه‌ گووگڵ سیسته‌می پاراستنی تایبه‌ت به‌ کۆگاکه‌ی خۆی هه‌یه‌ که‌ ڕۆژانه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌لامه‌تی سه‌دان هه‌زار له‌ نه‌رمه‌کاڵا به‌رده‌سته‌کان و هه‌موو ئه‌و نه‌رمه‌کاڵایانه‌ی که‌ به‌رز ده‌کرێنه‌وه‌ بۆ کۆگاکه‌ ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بچوکترین گومان له‌ سه‌لامه‌تی نه‌رمه‌کاڵایه‌ك به‌دی بکه‌ن، بێ دوو دڵی ده‌یسڕنه‌وه‌.
ئامۆژگاری من له‌ باره‌ی به‌کارهێنانی کۆگا نافه‌رمیه‌کانه‌وه‌ ئەوەیە که‌ تەنها ئەوانە دابگرن کە پێویستیتان پێیان هه‌یه‌ و له‌ کۆگای فه‌رمی گووگڵ بۆتان وه‌ده‌ست ناخرێت.

ڕێگایه‌کی دیکه‌ له‌ وەگەرخەڕی ئەندرۆید بۆ دامه‌زراندی نه‌رمه‌کاڵا یان یاری ئەوەیە کە ده‌کرێت بە شێوەیەکی دەرەکی و له‌ ڕێگای کۆمپیوته‌ره‌وه‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدرێت، کە ئەمە زۆر بە سوودە بۆ ئەو یاریانەی کە بە پارەن یان بتەوێت هاکی یاریەکان بکەیت بۆ ئەوەی چێژێکی زیاتری لێ وەربگریت کە ان شاء الله‌ ئەمەش ڕوون دەکەینەوە لە بابەتێكدا، کە چۆن ئەو یاریانەمان دەست کەوێت بە کە بە پارەن.

ئەمەش بخوێنەوە

سەرنجێک لەسەر سەرچاوە کراوەیی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

دەمەوێت سەرنج بخەمە سەر لایەنێکی باشی ئەندرۆید کە هەیەتی ئەویش سەرچاوە کراوەی سیستەم. وەک …