ئەندرۆیدی ئۆریۆ ئێستا فەرمیە و وەشانی پوختی لەسەر ئامێرەکانی گووگڵ پێکسڵ هەیە و بۆ هەموو کۆمپانیاکانی دیکەش بەردەستە تابتوانن گۆڕانکاری خۆیانی لەسەر جێبەجی بکەن، هاوکات چەندین گۆڕانکاریی و باشکاری نایابکراوە کە جیاوازی دەکات لەگەڵ نووگەت، بەروارد بەهەرشتێک خێرایی ئۆریۆ نایابە، بەدەرلە تایبەتمەندێتی پاراستن و خێراکارکردن و هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی دەرکەوتن و شێوە نەخشاندنی قاڵبەکان جوانترکراوە، خوێنەری زۆرێک لە گۆڕانکاریەکان بن و بەشێوەیەکی کورت و پوخت لەگەڵ هەریەکیان وێنە دانراوە.

ڕاگەیاندنی ئۆریۆ: ئەندرۆید ئۆریۆ بووە فەرمی و چاوەڕوانی کۆتایی هات، زۆرتر بزانن.

  • ئەندرۆید ئۆریۆ (لای چەپ) و ئەندرۆید نووگەت (لات ڕاست).

١. ڕوونمای سەرەکی

گۆڕانکاری لە وێنۆچکەی نەرمەکاڵاکان کراوە و زیاتر گونجاو و جوانتر کراوە، جیاوازیەکە ببینن:

٢. ئاگادارکەرەوەکان

لە نووگەت ئاگادارکەرەوەکان لەسەر ڕەنگی تاریک نەخشێنرابوو بەڵام لە ئۆریۆ بە ڕەنگێکی سپی و ڕووناک نەخێشێنراوە، جیاوازیەکە ببینن:

٣. نیشاندەری نەرمەکاڵا

بەشی خوارەوەی ئاویکراوە و تایبەتر کراوە، جیاوازیەکە ببینن:

٤. گفتووگۆکردن لەگەڵ گووگڵ

باشترکراوە و نایابتر و زیرەکتر کراوە، جیاوازەیەکە ببینن:

٥. ڕێکخستنەکان

گۆڕانکاری کراوە و لەگەڵ ڕەنگی سپی و ڕووناک نەخێشنراوە، جیاوازیەکە ببینن:

٦. کارکردن لەیەک کاتدا

جیاوازی نیە، ببینن:

٧. بیرگە

بەڕووکارێکی جوانتر و نایابتر نەخشێنراوە و تایبەتمەندی باشتری بۆ زۆرکراوە، جیاوازیەکە ببینن:

٨. توانای بەرگەگرتنی پاتری

توانای پێشبینیکردن باشترکراوە و جوانتر نەخشێنراوەتەوە، جیاوازیەکە ببینن:

٩. کامێرا، وێنە

گۆڕانکاری لە شوێنی دوگمە کراوە و دوگمەی تۆماری ڤیدیۆی زیادکراوە، لە نووگەت دەبوو دەستی لەسەر هەڵبگریت، جیاوازیەکە ببینن: (سەرەوە ئۆریۆ و خوارەوە نووگەت)

١٠. کامێرا، دۆخی ڤیدیۆ

باشترکراوە و گۆرانکاری لەوە کراوە خێراتر بگەڕیتەوە بۆ دۆخی وێنەگرتن، جیاوازیەکە ببینن: (سەرەوە ئۆریۆ و خوارەوە نووگەت)

سەرچاوە: فۆن ئەرینا.

ئێوە پێاتن وایە ئەندرۆیدی ئۆریۆ گرفتەکانی ئەندرۆید کەمبکاتەوە و سەرکەوتنی بەرچاوتر بەدەستبهێنێت بەچاو وەشانی تر؟

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…