سەرچاوەی دەرەکی (Unknown Sources) ئەتوانرێت چالاک بکرێت و ئاساییە، تۆ لەم ڕێگایەوە دەتوانیت لەدەرەوەی پەیوەندیکردن بە سێرڤەرەکانی گووگڵ، لە سەرچاوەی تر لەدەرەوەی Playstore بتوانیت نەرمەکاڵا، یاری و پێویستیەکانی خۆت دابگریت و دایەنبمەزرێنیت، هیچ ڕێگریەک نەبێت، بێگومان ئەمەش تایبەتمەندێتی ئەندرۆید و هەرگیز لانابرێت، بەڵکو هەوڵ ئەدرێت هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

هەڵبژاردنی باشتر بۆ پاراستن دابینکراوە.

ئەگەر Playstore بەتەواوی لە وڵاتەکەی تۆ چالاک نەکرابێت و بەربەستی هەبێت، هەروەک کوردستانی خۆمان، ئەوکات ناچارین سوود لەم هەڵبژاردەیە وەربگرین و لەدەرەوەی گووگڵ پێویستیەکانمان دابگرین کە خۆڕایشن و ناچارین لە سەرچاوەی گوماناوی بەکاریبێنین.

بەشێکی نوێ لە ڕێکخستنەکان دروستدەکرێت، ئەو نەرمەکاڵانە جیادەکاتەوە کە لەسەرچاوەی دەرەکی دادەمەزرێن، تۆ دەتوانیت بەربەست یاخوود فیلتەر بۆ ئەندازەی توانای ئاڵۆگۆڕکردنی زانیاریەکان دابنێت، کە پاراستنی زیاتر دابین دەکات بۆ مۆبایلەکەت.

بەم جۆرە.

هەڵبژاردەیەک زیاد دەکرێت ئەگەر تۆ نەرمەکاڵا لە سەرچاوەی دەرەکی دابگریت، دەنووسێت “Allow from this source” ئەگەر تۆ لە ئەم هەڵبژاردیە نیشانە بدەیت، زانیاریە تایبەتەکانی تۆ و مۆبایلەکەت، بەربەستی بۆ دروستدەکرێت کە بەئاسایی لە داگیراوەی سەرچاوەی دەرەکی بتوانرێت ئاڵوگۆڕی پێبکرێت.

گووگڵ لە ئەندرۆید ئۆریۆ هەنگاوی باشی ناوە بۆ پاراستن، جگە لەم تایبەتمەندیەش Google Play Protect دابینرکراوە بۆ کۆگای فەرمی، کە پشکینی تەواو دەکات و دژە زیانەکاڵایە، ئەگەر هەر نەرمەکاڵەیەک گومانی هەبوونی تێکدەرانە و سیخوڕی هەبێت، ئاگادارت دەکاتەوە کە بیسڕیتەوە.

بوونی ٢ ملیار بەکارهێنەری چالاکی ئەندرۆید، گووگڵی خستە ئەو بیرەی ئاسایشی زۆرتر دابین بکات بۆ نەرمەکاڵا دەرەکیەکان کە ئەگەری گواستنەوەی زیانەکاڵا بۆ مۆبایلەکان زۆرتر و بێشمار بووە، بێگومان وازیش لەم بیرە ناهێنن چونکە ئەندرۆید بەشێکی بەم فیکرە خۆی جێگیرکردووە لەناو هەمووان (کە ئازادمان دەکات).

سەرچاوە: ئەندرۆید ئاسۆرەتی.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…