پاش بڵاوبوونەوەی نۆکیا ٨ هەرچی دەزگای ڕاگەیاندن و پێگەکانی هەڵسەنگاندنی رەقەكاڵا و نەرمەکاڵا لە هەوڵی ئەوەدان پشکنینی تەواوەتی لەسەر بکەن پاشان پێداچوونەوەی لەسەر بنووسن بۆ خوێنەران و ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆبایلەکە بكڕن.

لە ئەنجامی پێداچوونەوەیەکی پێگەی GSMARENA دەربارەی روونمایی نۆکیا ٨ لەهەڵسەنگاندنی Sunlight دا مۆبایلەکە توانی پلەیی نایاب بەدەست بهێنێت کەتا ئێستا هیچ ڕوونمایەکی جۆری LCD توانای گەیشتنی نەبووە بە OLED لە بنچمارک جیهانیەکان،ئێمه دەزانین کە سوپەر ئەمۆلیدی سامسۆنگ لە پلەی یەکەم دایه و تەنانەت لە پێگەی Display Mateکە گالاکسی نۆت ٨ پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە، هەروەها دەبێت ئەوەشمان بیرنەچێت HMD کارێکی نایابی ئەنجام داوە لەگەڵ نۆکیا ٨.

بەزاندنی ڕوونمای ئۆپتیک ئەمۆلید لەلایەن LCD ی نۆکیا ٨ ەوە.

لەلایەکی تر، روونمای ناوبراو خاوەنی ڕووناکیەکی ئێجگار زۆرە کە دەگاته ٧٠٠ نیت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت نۆکیا ٨ تەواو گونجاوە بۆ بەکارهێنان لەو شوێنانەی زۆر ڕووناکە وەک دەرەوەی ماڵەوە یان لەرۆژێکی زۆر ڕووناک و گەرم.

باشترین ڕووناکی لەلایەن نۆکیا ٨ ەوە کە پێش ئایفۆن ٧ پڵەسەوە کەوتووە.

هاوکات، روونمای نۆکیا هەشت ڕوونیەکەی (٢٦٥٠x١٤٤٠) QHD یه وەک (سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٧ و هواوی مەیت ٩ پڕۆ، تەواو گونجاوە بۆ بینینی فیلم ویاری کردن به ڤیدیۆگەیم.

تەواوی زانیاری ڕوونمای نۆکیا ٨ کە خاوەنی ڕونمای LCD یه.

بەدەر لەوشتانەی وتران، نۆکیا ٨ خاوەنی (Always On Display)، لەباری خەوتوویشدا توانایی نیشاندانی کاتژمێر و رۆژو ساڵ و ئاگادارکردنەوەکانی وەک (نامە،پەیوەندی وەڵام نەدراوە،هتد) هەیە هەروەک (گالاکسی س ٨ و ڵجی ڤ٣٠).

لەکاتێکدا ئەمە بەیەکەم مۆبایلی ئاست بەرزی نۆکیا دادەنرێت کە HMD پێشکەشی کردبێت بە سیستەمی ئەندرۆید.

پرسیار لێرەدا ئەوەیه ئایا ئەمە رێگه خۆشکەردەبێت بۆ ئەوەی دووبارە ئەفسانەی مۆبایلەکان بتوانێتەوە دڵی خەڵکی بەدەست بهێنێت؟ یاخوود بە پێچەوانەوە!.

بۆ داڕشتنی بابەتەکە سوود لە پێگەی gsmarena.com وەرگیراوە.

ئەمەش بخوێنەوە

پێگەی نێتفلیکس پشتگیری (HDR Video)ی بۆ هەندێک ئامێری نوێ ڕاگەیاند.

پێش چەند مانگێک پێگەی نێتفلیکس پشتگیری مەودای جوڵەداری بڵند(HDR)ی بۆ هەریەک لە ڵجی (ج ٦) ل…