ڵجی مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی ڤ – V ڕاگەیاند و ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ی بەیانی نمایشی کرد، ئەوەی جێگای سەرنج بوو و پێشبینی ئەنجامدانی پێشووترکرابوو، ئەوەیە ڕوونمای مۆبایلەکە یەکێکە لە نایابترین جۆری ڕوونماکان و جۆریەتی ئۆلیدە، بە P-OLED ناسێندراوە، هاوکات ڵجی خۆی بەرهەمهێنەری ئەم جۆر لە ڕوونمایە، زۆرتر لێرە بخوێنەوە کرتە بکە.

ڕووی پێشەوەی.

هاوشێوەی گالەکسی نۆت ٨ و زۆرێک لە مۆبایلە ئاستبەرزە راگەیاندراوەکانی دیکە، ڕوونمای جۆری ناکۆتایە و ٦ ئینجە، هاوکات ڕوونیەکەی 2Kـیە و بە گۆڕێڵا گلاسی ٥ بەهێز و قایمکراوە، لەگەڵ ئەوەش دووانە کامێرایە و دەتوانێت بە ڕوونی ٤ک تۆماربکات.

ڕووی پشتەوەی.

وەک پێشتر وتمان و هەواڵمان لەسەر بڵاوکردەوە تیرەی چاوی کامێرای ڵجی ڤ٣٠ نایاب و تایبەت دەبێت، لەسەر دووانە کامێرا یەکێک ١٦ مێگاپێسڵ (تیرەکەی ١.٦) و ئەوی دیکەیان ١٣ مێگاپێکسڵ (تیرەکەی ١.٩)، بەم جۆرە باشتر خۆی نیشان دەدات لە “ڵجی ج ٦” کە تیرەکەی ٢.٤. (واتە گۆشەی وێنەگرتنی نایابە)

ڕوونماکەی ٪٨٢ مۆبایلەکەیە و هاوکات پشگیری وەشانی ١٠ی HDR دەکات، تایبەتمەندیتی هەمیشە زیندوو (Always on Display) هەیە کە تۆ دەتوانێت ڕوونماکەت وەک کاتژمێرێک بێت و هەموو کات کاربکات.

کار بە چیپ سناپدراگۆن ٨٣٥ دەکات و بیرگەی کاتی ٤ گب دەبێت، دوو جۆر لە بیگەی ناوخۆی دەبێت ٦٤ گب و ١٢٨ گب، پشگیری بیرگەی دەرەکیش دەکات.

پاتری مۆبایلەکە ٣٣٠٠ mAh دەبێت، بە کەیبڵی جۆری C بارگاویدەکرێتەوە و هەروەها دەتوانێت بێوایەریش بارگاویبکەیەتەوە، بۆ بیستۆکی مۆبایلەکە تەکنەلۆژیای QuadDAC بەکارهاتووە دەنگێکی نایاب ئەبخشێت، لەگەڵ ئەوەش بیستۆکێکی تایبەتی B&O لەگەڵ دەبێت.

ڤیدیۆی نمایشی شێوەکەی:

دژە ئاوە و بەرگەی مانەوە دەگرێت لە قوڵی ئاوێک زۆرتر نەبێت لە ١ مەتر و نیو بۆماوەی نێو کاتژمێر (یەکەم جارە بۆ ئەم زنجیرەیە زیادبکرێت).

سەرچاوە: جی ئێس ئیم ئەرینا.

لەئاست پێشبینی ئێوە بوو، بەو جۆرە بوو کە بڵیین یەکێک دەبێت لە نایابترینەکانی ساڵ؟

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…