هەروەک پشێبینیەکان سۆنی باشترین بەرهەمەکانی خۆی لە IFAی نمایشکرد و ناساند ئەوانیش هەریەک لە XZ1ی (تایبەتمەند بەرز) و XZ1 Compactی (تایبەتمەند مامناوەند)، ئێستا فەرمین و یەکلابوونەوەی کۆمپانیا ژاپۆنیەکەیە بۆ ئەم ساڵ، لەڕووکاردا هاوشێوەی ئێکس زێد پریمیۆم بەڵام لە جۆریەتی دروستکردنیدا جیاوازە.

ڕەنگەکانی XZ1:

ڕوونمای XZ1 ٥.٢ ئینجە و Full HDیە، واتە ڕوونماکەی ڕوونی لە XZ Premium کەمترە بەڵام تایبەتمەندی TRILUMINOS و X-Reality بۆ جێگرکراوە کە ڕەنگە ڕەسەنەکان (سوور و شین و سەوز) بەڕیژەی ٪١٣٨ ئەکاتەوە هاوکات مکانیزمی HDR 10 دەبێت، کە خاڵی لاوازی نەوەی پێشوو لە جۆریەتی نیشاندان و زیندوویەتی باشترکردووە.

چیپ سناپدراگۆنی ٨٣٥ و بیرگەی کاتی ٤ گب دەبێت، بیرگەی ناوخۆیشی ٦٤ گب و دەتوانرێت بیرگەی دەرەکی هەبێت.

لاشەکەی.

هەردوو مۆبایلەکە لە پلایستیک دروستکراوە کە ڕوویەکی بیرقەی سەرنجراکێشی خامۆشی دەبێت، سۆنی ئاماژە دەکات لە ڕووی دروستکردنەوە لاشەکەی جیاوازی هەیە لە نەوەی پێشوو، پێشتر بە سێ پارچە لاشەکەیان پێکەوە دەبەست، بەڵام بۆ XZ1 و XZ1 Compact بە دوو پارچە نەخشێنراوە و پێکەوە بەستویانە.

ڕوونمای بە گۆڕێلا گلاس ٥ پتەو و بەهێزکراوە، هاوکات بە ٤ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت (هەروەک پێشتر بابەتمان لەسەر بڵاوکردۆوە و ئامەژمان دابوو کرتە بکە)

کێشی ١٥٥ گرام دەبێت و دژە ئاوە، دەتوانێت لە ئاوێک بمێنێتەوە کە قوڵی زۆرتر نەبێت لە ١.٥ مەتر بۆماوەی نیو کاتژمێر.

بڵدۆگەی دەنگێکی خەوش و خاوێن گوێبست دەبن، تەکنیکی بەنموونەی Clear Audio+ و DSEE HX بۆ جێگیرکراوە.

کامێرەکەی ١٩ مێگاپێسڵ دەبێت، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە نیشاندانی 960 fps، چەندین هەستەوەر و جۆریەتی بۆ گرتن و تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی تێدا جێگیرکراوە کە تایبەتی دەکات لە کامێرەکانی کۆمپانیاکانی دیکە.

XZ1 Compact کەمێک کەم تایبەتمەندتر دەبێت، ئەمەش ڕەنگەکانی.

ڕوونمای HD دەبێت و کەمێک لاوازە بەڵام ئەم جۆرەیان بەتایبەتمەندی لاوازتر دەبێت و هەمان شێوە نەخشاندن بەڵام بە ڕەنگی جیاواز بڵاودەکرێتەوە.

بڕیار وایە مانگی ٩ بڵاوبکرێتەوە و ئەندرۆید ئۆریۆی لەسەر جێگیر بێت. (سۆنی XZ1 Ultra نمایش نەکرد، پێدەچێت هەڵیبگرێت بۆ کۆتایی ساڵ و لەمانگەکانی کۆتایی ڕابگەیەنێت)

سەرچاوە: جی ئێس ئێم ئەرینا.

سۆنی لە ئاست چاوەڕوانەیەکانی تۆدا بوو؟

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…