سۆنی و مۆبایلە بڵاوکراوەکانی یەک شێوە لەبەرچاون لەماوەی ڕابردوودا و هەتا دواین بڵاوکراوەی ئەمساڵ و ساڵانی دیکەش، هەرچەندە زۆربەی کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی گشتی شێوەی مۆبایلەکانیان لانی کەم پاش تێپەڕبوونی ٢٤ مانگ (٢ ساڵ) دەگۆڕن و شێوەیەکی جیاوازی پێدەدەن، بەڵام سۆنی یەک شێوە ماوەتەوە و بنچینەی شێوەی مۆبایلەکانی زۆر گۆڕانکاری بەسەردانەهاتووە.

بۆ سۆنی ڕوونە ئەم مامەڵەکردنەی یارمەتیدەر نیە بۆ فرۆشتنی زیاتر، لەبارزگانی مۆبایلدا بەژداریی بچووک بووە و لەڕیزبەندیەکانی خوارەوە بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک و هەواڵی پێگەی ئیندیان ئێکسپرێس، لەکۆتایدا لەوانەیە سۆنی پێداچوونەوەی کردبێت و بەدوای جیاوازیەوەن لەوەی ئێستا هەن.

كەینيچيرۆ هيبی.

بەڕێوەبەری سۆنی لە وڵاتی هیندستان (كەینيچيرۆ هيبی) بۆ ئیندیان ئێکسپرێس دەدوێت و دەڵێت:

” ئێمە مۆبایلەکانمان بەشێوە نەخشاندنی OmniBalance بڵاوکردۆتەوە و هەتا دواین بەرهەمان واتا زنجیرەی (X) بەردەوامی پێدەدەین و بەو جۆرە لە بازاڕەکان دەبین، هەروەها ئێمە لەئێستادا کاردەکەین بۆ زنجیرەی تر (A) کە نەوەیەکی نوێیە و چاوەڕێی گۆڕانکاری تەواوەتی بۆ بکەن.”

پێشبینیدەکرێت سۆنی وازهێنان و پشگوێخستنی نەخشاندنی ئۆمنی بلانس لەکۆنگرەی MWC 2018 ڕابگەیەنێت و کارکردنی لەشێوە نەخشاندنی نوێ بەرچاوڕوون بکات، کە ببێتە یارمەتیدەری سۆنی و خواستی زۆرتری هەبێت بەرهەمەکانی، ئەگەرچی ئامانجی سۆنی نیە و لەئاستی خۆی ڕازیە و بەو جۆرە بیرناکاتەوە.

بۆچوونێک هەیە؛ سۆنی نەخشاندنی (bezel-less) بەکاربهێنێت کە کۆمپانیاکانی وەک سامسۆنگ و ئەپڵ، شاومی و ئێڵجی هەتا هواویش خەریکە یەکەم بەرهەمی خۆی بەو شێوەیە بڵاودەکاتەوە، هەروەها کار بۆ تەکنیکی دووانە کامێرا بکات، کە گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی تەواوە بۆ مۆبایلەکانی.

سەرچاوە: ئەندرۆید ئاسۆرەتی.

چۆن بیردەکەیتەوە دەربارەی مۆبایلی داهاتووی سۆنی و پێشبینی چی دەکەیت؟

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…