ژمارەی بڵاوکراوەی سێ مانگی ڕابردووی کۆمپانیای سامسۆنگ واتا چارەکی دووەمی ئەمساڵ ژمارەیەکی نایاب و سەرکەوتووانە بووە، توانیان ژمارەیەکی پێوانەی تۆماربکەن لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیان، ئێستاش کۆمپانیا کۆریەکە لە ژمارەکانی چارەکی سێیەم (واتا ژمارەکانی مانگی ٩ و ٨ و ٧) کە پشڕاستنەکراوەتەوە هاوشێوەی چارەکی دووەم؛ دەردەکەوێت سەرکەوتوو بووە و ژمارەیەکی زۆرە، لەم چارەکەدا بەهایی ٥١ ملیار دۆلاریان لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیان دەستکەوتووە، کە لەم ڕێژەیەدا کۆمپانیاکە (١٢.٨٧ ملیار دۆلار) قازانجی کردووە.

ئەگەر بگەڕینەوە بۆ مانگی حەوتی ئەمساڵ؛ کۆمپانیای سامسۆنگ پێشبینی ئەم دەرئەنجامەی بۆ ڕوون بوو، یەک لە هۆکارە بەهێزەکان فرۆشتنی ڕوونمای ئۆلێد بوو بە کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئایفۆن ئێکس.

ژمارەکانی چارەکی سێیەم بۆ سامسۆنگ باشترن لە چارەکی دووەم، ڕیژەی پارەی دەستکەوتوو لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیان لە چارەکی دووەم ٦١ ترلیۆنی کۆریە (٥٤.٧ ملیار دۆلار) کە لەم ڕێژەیەدا کۆمپانیاکە (١٢.٦ ملیار دۆلار) قازانجی کردووە.

بڕوانین لە ڕابردوو؛ بە دیاریکراوی مانگی ٧ تا ٩ـی هەمان چارەکی سێیەمی ساڵی ٢٠١٦، سامسۆنگ لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیدا (٤٢.٤ ملیار دۆلار)ـی دەستکەوتووە، کە ڕیژەیی قازانجی تەنها (٤.٦ ملیار دۆلار) بووە، بە ڕوونی دەردەکەوێت لەمساڵدا قازانج و زۆربوونی سەرمایەی کۆمپانیاکە زیاتر بووە.

پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئامارەکانی چارەکی سێیەمی سامسۆنگ بە فەرمی پشتڕاستبکرێتەوە.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…