هواوی ڕێگایه‌کی باشی بڕیوه‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندن و گه‌وره‌تربوونیدا، به‌ جۆرێك کۆمپانیا چینیه‌که‌ له‌ سێ چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵ (واته‌ له‌ مانگی 1 هه‌تا 9) زیاد له‌ 100 ملیۆن مۆبایلی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فرۆشتووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ مانگه‌کانی 6 و 7 دا توانی کۆمپانیای ئه‌پڵی وه‌کو دووه‌م پڕفرۆشترین کۆمپانیای پیشه‌سازی له‌ جیهاندا تێپه‌ڕاند، هه‌رچه‌نده‌ به‌زۆری ئه‌و مانگانه‌ بۆ کۆمپانیای ئه‌پڵ پڕ قازانج نین، چونکه‌ زۆرینه‌ی کڕیاران چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می نوێی کۆمپانیاکه‌ ده‌که‌ن و ده‌ست له‌ کڕینی به‌رهه‌می ساڵی پێشووتر هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕیکۆردێکی باشه‌ بۆ هواوی و پێمان ده‌ڵێت که‌ کۆمپانیاکه‌ نزیکه‌ له‌ گه‌شتنه‌وه‌ به‌ دوو گه‌وره‌ کۆمانیای ئه‌پڵ و سامسۆنگ.

هواوی پلانی ڕێگایه‌کی دوور و درێژی داناوه‌، له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری به‌کاربردنی کۆمپانیاکه‌ (ڕیچارد یو) که‌ تێیدا پلانی کۆمپانیاکه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێكی ڕوونما چه‌ماوه‌ ئاشکرا کرد، دووپاتیشی کرده‌وه‌ که‌ ئامانجی ئه‌وان تێپه‌ڕاندنی ته‌نها ئه‌پڵ نیه‌، به‌ڵکو تێپه‌ڕاندنی سامسۆنگیشه‌: ”بێگومان ئێمه‌ ئه‌وان تێده‌په‌ڕێنین، ئه‌وه‌ داهاتووی ئێمه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ بۆ من ئاسان نه‌بێت، به‌ڵام هیچکه‌س ناتوانێت بمانوه‌ستێنێت.”

فرۆشتنه‌کانی کۆمپانیاکه‌ زیاتر پشت به‌ مۆبایله‌ تایبه‌تمه‌ندی مامناوه‌نده‌کان ده‌به‌ستێت له‌ ئه‌وروپا و چین و باقی وڵاته‌کانی تری ئاسیا، که‌ زیاتر ئه‌م مۆبایلانه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ڕاکێشانی سه‌رنجی کڕیاران، له‌گه‌ڵ مۆبایله‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌رزه‌کان که‌ له‌ هه‌ردوو زنجیره‌ی (P و Matte) خۆیان ده‌بیننه‌وه‌.

ڕیچارد یو ده‌ڵێت هواوی له‌ بازاڕه‌ جیهانیه‌کاندا گه‌وره‌تر ده‌بێت.
”له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 10.000 کارمه‌ند له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان که‌ کار ده‌که‌ن و پێداچوونه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێشبینی ده‌که‌ین کڕیاری مۆبایله‌ تایبه‌تمه‌ندی به‌رزه‌کانمان زیاتر ببن، وه‌ ئه‌مه‌ش داهاتی زیاتر ده‌بێت بۆمان”

ئەمەش بخوێنەوە

هواوی P20 و P20 Pro ی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بەرواری بەستنی کۆنگرەی تایبەتی هواوی بوو لە شاری پاریس، زنجیرەی P20 ی تێدا ئاشکرا کر…