هاککردن و بەکارهێنانی وایفای بەرامبەرەکەت و تێپەڕاندن و بەکارهێنانی بەبێ زانینی وشەی نهێنیەکەی لەوانەیە شتێکی ئاسایی نەبێت، بەڵام هەندێک ئەپلیکەیشن و توڵ هەن کە زۆر بە ئاسانی ئەم کارە دەکەن، ئەوەی پێویستە بڵاوکەرەوەی وایفای بەرامبەرەکەت جۆری پارێزگاریەکەی WPA یاخوود WPA2 بێت، چونکە کەلێنەکە لەم دوو جۆرەدایە.

چۆن؟ ئەپلیکەیشنی WiFi WPS WPA TESTER کرداری شکاندنی وایفای بەرامبەر ئەنجام دەدات، پێویست ناکات مۆبایلەکەت ڕووت کرابێت و هەروەها لە کۆگای Play Store دەستەکەوێت. دەتوانن بە ئاسانی بۆ مۆبایلەکەتی دابگریت و دایبمەزرێنیت.

تێبینی: پێویستە مۆبایلەکەت دوایین وەشانی ئەندرۆید بێت، ئەگرنا پێویست دەکات مۆبایلەکەت ڕووت کرابێت، ئەندرۆیدی نووگەت یان بەرزتر.

نەرمەکاڵای Wifi WPS WPA Tester دابگرە.  (قەبارەی – 3.4 مێگابایتە).

هەنگاوی ١: دوای ئەوەی ئەپەکەت لەسەر مۆبایلەکەت دامەزراند، بیکەرەوە و کرتە بکە لە دوگمەی (Refresh)، چەن چرکەیەک چاوەڕی بکە، هەتا ناوی ئەو وایفاینەت نیشان بدات کە لە دەوروبەرت هەیە، ئەگەر لەلای ڕاستەوە ڕەنگی سەوزی نیشاندا واتای وایە ئەتوانێت هاکی بکات و وایفایەکە تێپەڕێنێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەگەر سوور بوو واتا تێپەڕاندنی ئەو وایفایە قورس و زەحمەتە، کەواتە دانیەک دیاری بکە کە ڕەنگی سەوزی هەیە و کرتەی لەسەر بکە.

هەنگاوی ٢: کرتە لە دوگمەی  (automatic pin) بکە و چەند چرکەیەک چاوەڕی بکە.

هەنگاوی ٣: دوای کەمێک چاوەڕوانی و لەماوەیەکی کەمدا مۆبایلەکەت پەیوەستی وایفای دیاریکراو دەبێت و دەتوانیت ئاسایی بەکاربێنیت (بەبێ ئەوەی تۆ وشەی نهێنیەکەیت نووسیبێت).

تیبینی: ئێمە دەزانین کە ئەم ڕێگایە دروست نیە و پێشێلکردنی مافی بەرامبەرە، بەڵام ئەکرێت ئەم ڕوونکردنەوەیە یارمەتیدەر بێت، هەتا بەشوێن پارێزگاری وایفایکەی ماڵەوە یان شوێنی کارەکەت بیت و پەیڕەوی لە ئاستەکانی پاراستن بکەیت.

ئەمەش بخوێنەوە

وەنپڵەس (وەنپڵەس 5T)ی ڕاگه‌یاند بە دروشمی هەمووکات جێگیر دەبێت

ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپ…