ئێوارەی ئه‌مڕۆ (وەنپڵەس)ی چینی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی مۆبایلی نوێی به‌ناوی (وەنپڵەس 5T) ئه‌نجامدا، دروشمی وەنپڵەس بۆ مۆبایله‌کەی بریتیبوو له‌ (هەمووکات جێگیر دەبێت).

بەنزیکەی ٥ مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر بڵاوکردنەوەی وەنپڵەس 5، ئێستاکە وەنپڵەس 5T ڕاگەیاندراوە کە جیاوازی لە شکڵەکەی کراوە، بێ لێوارکراوە و ڕوونماکەی لەسەر ئاڕاستەی 18:9یە و ٪٨٠ی ڕووەکەی ڕوونماکەی داگیری کردووە، هەروەها تایبەتمەندیەکانی کامێرای باشتر کراوە.

18:9 | واتا درێژی ڕوونماکە دوو هێندەی پانیەکەیەتی، ئەم جۆرە ڕوونمایە وا دەکات کە ڕێژەی ڕووبەری داگیرکراوی ڕوونما لەسەر ڕووبەری گشتی مۆبایلەکە (Screen to body ratio) بە شێوەیەکی بەرچاو زۆرتر بێت، مۆبایلە بێلێوارەکان لەسەر ئەم ئاڕاستەیە دیزاین دەکرێن.

گۆڕانکاری بەرچاو لە مۆبایلەکە ڕوونماکەیەتی کە جۆری Optic AMOLED ـە و ڕوونیەکەشی کە 1080 بە 2160 پێکسڵە، شکڵەکەی ئێستای سەردەمیانترە و لێواری زۆر کەم کراوەتەوە، خوێنەرەوەی پەنجەمۆرەکەی کە لە سیرامیک دروستکراوە براوەتە دواوەی مۆبایلەکە.

تایبەتمەندی قوفڵی دەموچاو تێیدا باشتکراوە و خێرای کردنەوەی تەنها ٠.٤ چرکەی دەوێت (کە دوو هێندەی خوێنەرەوەی پەنجەمۆرەکەی خێراتر قوفڵەکە دەکاتەوە)، لە تاریکیشدا کاردەکات.

دووانە کامێرای باشتر کراوە و هاوێنەکانی بەرزترکراوەتەوە و ڕووناکی تێدا کەمترکراوەتەوە، دوو هاوێنەکە ٢٠ مێگاپێکسڵ و ١٦ مێگاپێکسڵە، کە هاوێنەی ٢٠ مێگاپێکسڵەکە هەستەوەری نوێی تێدا بەکارهاتووە، هەستەوەرەکانی هی کۆمپانیای (سۆنی)یە، قەوسی هاوێنەیان 1.7Fـە و ڕوونی تۆمارکردنی هەتا جۆریەتی 2Kیە.

کامێرای سێڵفی ١٦ مێگاپێکسڵە و قەوسی هاوێنەکەی 2F و ڕوونی تۆمارکردنی هەتا جۆریەتی 1080Pیە.

لەگەڵ ئەوەی ڕوونماکەی گەورەترە بەڵام هەمان پاتری هەیە لەگەڵ وەنپڵەس ٥ کە 3300mAh، هاوکات پشگیری خێرا بارگاویکردنەوەی Dash دەکات.

مۆبایلەکە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٣٠ی دەبێت، لەگەڵ دوو جۆر لە بیرگەی کاتی بە پێی بیرگە ناوەکیەکەی (٦ گێگابایت بۆ ٦٤ گێگابایت و ٨ گێگابایت بۆ ١٢٨ گێگابایت).

چەند وێنه‌یەکی چرکێنراو بە کامێراکەی:

نرخەکەی لە بازاڕە جیهانیەکان:

بۆ 64GBبۆ 128GB
$500$560
€500€560
£450£500
CAD 660CAD 730
INR 33,000INR 38,000

لە بەرواری ٢١ – ١١ ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت و سەرەتا لە وڵاتی چین بڵاودەکرێتەوە، دواتر ئەوروپا و هیندستان و وڵاتانی دیکەی جیهان.

ئەمەش بخوێنەوە

چۆنێتی هاککردنی وایفای (Wifi) لە ئەندرۆید بەبێ ئەوەی مۆبایلەکەت Root کرابێت

هاککردن و بەکارهێنانی وایفای بەرامبەرەکەت و تێپەڕاندن و بەکارهێنانی بەبێ زانینی وشەی نهێنی…