سامسۆنگ لە وڵاتی چین بەرهەمێکی نوێی لە زنجیرەی (W) بەناوی (W2018) ئاشکرا کرد کە تایبەتە بە وڵاتی چین، ئەم مۆبایلە بەهۆی دوو بۆنەوە بڵاو کراوەتەوە، یەکەمیان یادی ١٠ ساڵای بڵاوکردنەوەی زنجیرەی W، دووەمیان یادی ٢٥ ساڵەی ئامادەبوونی سامسۆنگ لە بازاڕەکانی چین، کە لە دوای نەوەی ساڵی ڕابردووی زنجیرەکە (W2017) دێت.

مۆبایلەکە بەوە لەوانی دیکە جیا دەکرێتەوە کە خاوەنی دوو ڕوونما و تەختەکلیلێکی بەرجەستەشە!

  • هەردوو ڕوونماکە کە لە پێشەوە و دواوەی بەشی سەرەوەی مۆبایلەکەن، قەبارەیان ٤.٢ ئینجە، لە جۆری ئامۆلێد و بە ڕوونی ١٠٨٠ × ١٩٢٠ پێکسڵن.
  • چیپی مۆبایلەکە لە جۆری سناپدراگۆن ٨٣٥ ـە.
  • قەبارەی ڕامەکەشی ٤ گێگابایتە لەگەڵ بیرگەیەکی ناوخۆیی بە قەبارەی ٦٤ گێگابایت، کە توانای زیاد کردنی هەیە لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکیەوە تا ٢٥٦ گێگابایت.
  • توانستی باتریەکەی ٢٣٠٠ ملی ئەمپێرە لە کاژێرێکدا.
  • مۆبایلەکە توانای کارپێکردنی ٢ سیمکارتی هەیە، هەروەها پشتگیری لە هەستەوەری پەنجەمۆر و یارمەتیدەری بیکسبی دەکات.
  • کامێرای مۆبایلەکە ١٢ مێگاپێکسڵە، بە فراوانی دەرچەی ١.٧.
  • سیستەمی وەگەڕخەری مۆبایلەکە ئەندرۆید ٧.١.١ (نوگەت) ـە، سامسۆنگ بەڵێنی داوە کە لە کاتی خۆیدا ٨.٠ (ئۆریۆ) شی بۆ ڕەوانە بکات.
  • کێشی مۆبایلەکە ٢٤٧ گرامە کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە بە بەراورد بە مۆبایلە زیرەکە نوێیەکانی کۆمپانیاکە (گالەکسی ئێس ٨ : ١٥٥ گرام، گالەکسی نۆت ٨ : ١٩٥ گرام).
  • جەستەی مۆبایلەکە لە کانزا و شووشە دروست کراوە و بە هەر سێ ڕەنگی (زێڕی و زیوی و ڕەش) بەردەست دەبێت.

* بەرهەمەکانی ئەم زنجیرەیە لە خێزانی گالەکسی نین و لە پۆلێنی مۆبایلە زیرەکەکانیش هەژمار ناکرێن.

ڕەنگی سەرەکی ڕەش دەبێت، نرخی لە ٢٠٠٠ یۆرۆەوە دەستپێدەکات.

ئەمەش بخوێنەوە

هواوی P20 و P20 Pro ی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بەرواری بەستنی کۆنگرەی تایبەتی هواوی بوو لە شاری پاریس، زنجیرەی P20 ی تێدا ئاشکرا کر…