ئەمڕۆ لە میانەی بەڕێوەچوونی پێشانگای CES سۆنی سێ مۆبایلی نوێی ئاشكرا كرد، گشت مۆبایلەكان ئاستیان مام ناوەندییە،

كامێرایی سەرجەم مۆبایلەكان هەمان تایبەتمەندی نەوەی پێش خۆیانن

 

Xperia XA2

خاوەن ڕوونمایەكی 5.2 ئینجیە، بەڕوونی فوول ئێچ دی، خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 630ــە لەلایەن كوالكۆمەوە، ڕامەكەی 3 گێگابایتە و بیرگەكەی 32 گێگابایتە، دەربارەی كامێراكەش كامێرایی پشتەوەی مۆبایلەكە ڕوونیەكەی 23 مێگاپێكسڵە و توانای تۆماركردنی ڤیدیۆیی هەیە بەڕوونی 4K، كامێرایی پێشەوەشی ڕوونیەكەی 8 مێگاپێكسڵە، تایبەتمەندی كامێرایی مۆبایلەكە هەمان تایبەتمەندی نەوەی پێش خۆیانن، باتری مۆبایلەكە 3580 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا، مۆبایلەكە بە ڕەنگەكانی ڕەش و فەڕەنگی و زێڕی و زیوی بەردەست دەبن، دەربارەی نرخی مۆبایلەكە تا ئێستا هیچ دیار نییە، وا بڕیارە مانگی داهاتوو مۆبایلەكە بەردەست بكرێت بۆ فڕۆشتن.

بانگەشەی فەرمی مۆبایلەكە

[/su_youtube]

 

Xperia XA2 Ultra

دەربارەی ئەم مۆبایلەش، قەبارەی ڕوونماكەی 6 ئینجە و ڕونی ڕوونماكەی فوول ئێچ دی یە، پڕۆسێسەرەكەی بریتییە لە Snapdragon 630ــە لەلایەن كوالكۆمەوە، ڕامەكەی 4 گێگابایتە و بە بیرگەكانی 32گب و 64گب بەردەست دەبێت، دەربارەی كامێراكەش كامێرایی پشتەوەی مۆبایلەكە ڕوونیەكەی 23 مێگاپێكسڵە و توانای تۆماركردنی ڤیدیۆیی هەیە بەڕوونی 4K ، كامێرایی پێشەوەشی ڕوونیەكەی 16 مێگاپێكسڵە بە تایبەتمەندی OIS، تایبەتمەندی كامێرایی مۆبایلەكە هەمان تایبەتمەندی نەوەی پێش خۆیانن، باتری مۆبایلەكە 3300 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا، مۆبایلەكە بە ڕەنگەكانی ڕەش و شین و زێڕی و زیوی بەردەست دەبن، دەربارەی نرخی مۆبایلەكە تا ئێستا هیچ دیارنییە كاتی دەرچوونی مۆبایلەكەش وا بڕیارە مانگی داهاتووی ئەمساڵ دەست بكرێت بە فڕۆشتنی.

بانگەشەی فەرمی مۆبایلەكە

[/su_youtube]

 

Xperia L2

مۆبایلەكە دیزاینێكی جوان و سادەی هەیە، ڕوونمایەكی 5.5 ئینجە و ڕوونیەكەی ئێچ دیە، پڕۆسێسەرەكەی بریتییە لە Snapdragon 630ــە لەلایەن كوالكۆمەوە، ڕامەكەشی 3 گێگابایتە و بیرگەكەشی 32 گێگابایتە و پشتگیری درەچەی دەرەكی دەكات لە جۆری microSD.

 

كامێرایی پشتەوەی مۆبایلەكەش ڕوونیەكەی 13 مێگاپكێسڵە، كامێرایی پێشەوەی مۆبایلەكە بە ڕوونی 8 مێگاپێكسڵە، باتری مۆبایلەكە 3000 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا، مۆبایلەكە لەسەر وەشانی ئەندرۆید نووگەت 7.1.1 و ڕووكاری تایبەت بەسۆنی لەسەر جێگیركراوە، ئەم مۆبایلە بەسێ ڕەنگ بەردەست دەبێت كە بریتییەن لە زێڕی و ڕەش و فەڕەنگی، وا بڕیارە مۆبایلەكە لەكۆتایی ئەم مانگەدا بەردەست بخرێت بۆ فڕۆشتن.

 

 

سەرچاوە

 

ئەمەش بخوێنەوە

كۆمپانیایەكی فەڕەنسی بۆ یەكەمجار سكۆتەرێكی بە وەگەڕخەی ئەندرۆید ڕاگەیاند

كۆمپانیایی ئاركوسی فەڕەنسی كە تایبەتە بە دروستكردنی ئامێرە هۆشمەندەكان سكۆتەرێكی نوێی ڕاگە…