فەرھەنگی پێشکەوتووی چەند زمانی سەردەم
فەرھەنگی پێشکەوتووی سەردەم یەکێکە لە بەھێزترین و پێشکەوتووترین فەرھەنگە کوردییەکان کە 20 فەرھەنگ بە دە زمانی جیھانی لەخۆ دەگرێت وە زیاتر لە 42 فەرھەنگی زانستی تێدایە وە ھەروەھا لیستێکی تەواوی فرمانە ناڕێکەکانی ئینگلیزی تێدایە لەگەڵ خوێندنەوەی ووشەکان و مانای کوردی ووشەکان. یەکێکە لە خێراترین فەرھەنگەکان و ڕووکارێکی ناوەزی ھەیە و ھەروەھا دوو شێوەی جیاوازی گەڕان بەدوای ووشەکانی تێدایە کە بریتین لە گەڕانی ئاسایی و گەڕانی پێشکەوتوو و ھەروەھا تایبەتمەندی لەبەرگرتنەوەی ووشەکان بە ھەرسێ شێوازی (floating) و (Notification) و (Toast) ی تێدایە. بە بوونی ئەم فەرھەنگە لەناو مۆبایلەکەتدا پێویستت بە ھیچی سەرچاوەیەکی تر نابێت چۆنکە ئەم فەرھەنگە گەورەترین بنکەی زانیاری ھەیە کە بەشێوەیەکی ئۆفلاین کار دەکات بەبێ ھەبوونی ھێلی ئەنتەرنێت.
بەگشتی بنکەی زانیاری ئەم فەرھەنگە نزیکەی یەک ملیۆن سەرووشەیە وە ھەروەھا کۆی گشتی ووشەکان دەگاتە نزیکەی دوو ملیۆن سەرووشە.

تایبەتمەندییەکانی فەرهەنگی سەردەم

1. گەورەترین بنکەی زانیاری نزیکەی ١ ملیۆن سەرووشە و دوو ملیۆن ووشە.
2. ئۆفلاین واتە پێویست بە هێلی ئینتەرنێت ناکات بۆ کارپێکردنی.
3. خوێندنەوەی ووشەی ئینگلیزی بەهەردوو شێوازی بەریتانی و ئەمریکی و بڵاوکردنەوەی ووشەکان.
4. پێشاندانی مانای ووشەکان بە لەبەرگرتنەوەی لە هەر شوێنێک بە سێ شێوازی جیاوازی Floating و Notification و Toast.
5. بەشی خوێندنەوەی ووشە و ڕستەی ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئەلمانی و ئیتاڵی.
6. لیستێکی تەواوی فرمانە ناڕێکەکانی زمانی ئینگلیزی لەگەڵ مانای ووشەکان و خوێندنەوەی ووشەکان.
7. ڕووکارێکی ناوازە و ئاسان لە بەکارهێناندا.
8. زیاتر لە 25 ڕووکاری ماتریاڵ و هۆلۆ.
9. بەشی ڕێکخستنەکان کە دەتوانی به ئارەزووی خۆت قەبارە و ڕەنگ و فۆنتی نووسینەکان بگۆڕیت وە چەندین تایبەتمەندی تر.

لەنوێكاریەكانی داهاتوودا تایبەتمەندی زیاتر دەكرێت…

 

تێبینی: پێویستە بەلایەنی کەمەوە 200 مێگابایتی سەربەستت هەبێت لەناو میمۆری ناوەکی دا

 

تێبینی: بۆ بەكارهێنانی ئەم فەرهەنگە پێویستە بڕی 2000 هەزار دینار بدەیت تا بتوانی بەكاری بهێنیت

 

كرتە بكە بۆ داگرتنی نەرمەكاڵاكە لە فرۆشگای گووگڵ

ئەمەش بخوێنەوە

كۆمپانیایەكی فەڕەنسی بۆ یەكەمجار سكۆتەرێكی بە وەگەڕخەی ئەندرۆید ڕاگەیاند

كۆمپانیایی ئاركوسی فەڕەنسی كە تایبەتە بە دروستكردنی ئامێرە هۆشمەندەكان سكۆتەرێكی نوێی ڕاگە…