(لی جای یۆنگ)، کە بە (جای لی) ناسراوە، کوڕی (لی کون هی)، هەتا ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو لە جێگەی باوکە نەخۆشەکەی وەکو بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ کاری دەکرد، بەڵام پاش دەستگیرکردنی لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی گەندەڵی و دزی و بەرتیل دان و، پاشان ساغ بوونەوەی تۆمەتەکان بەسەریدا، لە مانگی ٨ دا و لەدوای چەند دانیشتنێکی دادگا، فەرمانی زیندانی کردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەسەردا سەپێنرا.

ئەمەش وەکو تاکە پێشهاتی نەرێنی بۆ سامسۆنگ لە ساڵی ٢٠١٧ دا سەیر دەکرا، پاش سەرکەوتنە یەك لە دوای یەکەکانی لەو ساڵەدا.

بەڵام پاش ماوەیەك دادگای (سیۆل) پێداچوونەوەی بۆ بڕیارەکە کرد سزاکەی بۆ نیو هێندە (دوو ساڵ و نیو) کەم کردەوە.

(لی جای یۆنگ)، کە بە (جای لی) ناسراوە.

لە پێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراویشدا ڕۆژی دوو شەممە دوای بەسەر بردنی ٣٥٣ ڕۆژ لە زینداندا، جای لی ئازاد کرا و، بێ تاوانی ڕاگەیەندرا. بەڵام هەتا ئێستا چۆنێتی گەیشتنی دادگا بەو بڕیارە و ئازاد کردنی لی جای، بە تەواوی ڕوون نیە.

ئەمەش بخوێنەوە

هواوی P20 و P20 Pro ی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بەرواری بەستنی کۆنگرەی تایبەتی هواوی بوو لە شاری پاریس، زنجیرەی P20 ی تێدا ئاشکرا کر…