بەرهەمهێنانی ڕوونمای جۆری OLED لەلایەن سامسۆنگ بۆ (ئایفۆن ئێکس)ـی ئەپڵ کەمتر دەبێتەوە، لەکاتێکدا کە ئەپڵ بڕیاری کەم کردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی مۆبایلەکەی داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە ئێستادا سامسۆنگ بەدوای کڕیاری نوێدا دەگەڕێت، بۆ ڕوونما OLED ـەکانی، بەڵام دۆزینەوەیە کڕیارێکی دیکە سەختە، چونکە بەکارهێنان ئەو جۆرە ڕوونمایە لەلایەن هەر کۆمپانیایەکەوە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی بەرهەمەکانیان، بەهۆی نرخی بەرزی ڕوونماکەوە، ئەمەش ڕەنگە بە زیان بشکێتەوە بەسەر قازانجەکانی سامسۆنگدا.

زۆربەی کۆمپانیا چینیەکان بۆ هێشتەوە نرخی بەرهەمەکانیان بەڵام نزمی، هەتا ئێستاش ڕوونمای LCD ـیان لە زۆربەی بەرهەمەکانیاندا بەکارهێناوە، چونکە %٤٠ هەرزانتر دەکەوێت لەسەر کۆمپانیاکە بە بەراورد بە بەکارهێنانی ڕوونمای OLED. بە نموونە دوو کۆمپانیای وەکو ئۆپۆ و ڤیڤۆ، تەنها %٤-٥ ی بەرهەمەکانیان ڕوونمای OLED ی تێدا بەکارهاتووە.

ڕاپۆرتەکان دەڵێن کە ئەپڵیش دووبارە بەکارهێنانی ڕوونمای LCD پەسەند کردووە، بەلایەنی کەم بۆ یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەمساڵی.

دیارە کە سامسۆنگ هەتا ئێستا بە ڕوونما OLED ـەکانی سەرکەوتووە بەسەر ڕکابەرە چینیەکان و هەموو کۆمپانیاکانی دیکەش، وە لەسەری پێویستە کە هەوڵی زیاتر و زیاتر بدات بۆ مانەوە وەکو گەورەترین و پڕفرۆشترین بەرهەمهێنەری ڕوونمای مۆبایلەزیرەکەکان.

ئەمەش بخوێنەوە

هواوی P20 و P20 Pro ی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بەرواری بەستنی کۆنگرەی تایبەتی هواوی بوو لە شاری پاریس، زنجیرەی P20 ی تێدا ئاشکرا کر…