كۆمپانیایی ئاركوسی فەڕەنسی كە تایبەتە بە دروستكردنی ئامێرە هۆشمەندەكان سكۆتەرێكی نوێی ڕاگەیاند كە ناوی Citee Connect ــە، كە بە وەگەڕخەری ئەندرۆید كاردەكات، وا بڕیارە بەنرخی 617$ لەهاوینی ئەم ساڵدا بیخاتە بازاڕەكانەوە.

Citee Connect خاوەن بزوێنەرێكە بەتوانایی 250 وات، توانای باتریەكەی بریتییە لە 36 وات، بەپێی وتەی كۆمپانیایی ئاركوس ئەم سكۆتەرە دەتوانێت زیاتر لە 25 كیلۆمەتر بڕوات.

ئەم سكۆتەرە بە ئەلەمنیۆم دروست كراوە و كێشەكەی كەمترە لە 12 كیلۆگرام، دەتوانێت كەسێك هەڵبگرێت كە كێشەكەی 100 كیلۆگرام بێت و خێرایەكەشی بریتییە لە 22-25 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ڕوونمایەكی زیرەكی بە قەبارەی 5 ئینج هەیە و بە ئەندرۆید ئۆریۆ كاردەكات، وە پڕۆسێسەرێكی چوار ناوكی لەگەڵ ڕامێكی 1 گێگابایتی و بیرگەیەكی ناوخۆیی 8 گێگابایتی هەیە.

ئامێرەكە پشتگیری نەوەی سێیەمی ڕایەڵە 3G دەکات.

ئەمەش بخوێنەوە

نەرمەكاڵایەك بۆ سڕینەوەی بوخچە بەتاڵەكان

هەمیشە زۆرێك لەم نەرمەكاڵایانەی لە مۆبایلەكەتدا دەیسڕیتەوە بوخچەیەكی بەتاڵ لەپاش خۆیدا بەج…